ئەم وتارە سەبارەت بە وێژەی کوردی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردی (ڕوونکردنەوە).

وێژەی کوردی یان ئەدەبی کوردی بریتیە لە ئەو ھەڵبەست، چیرۆک، بەیت، مەتەڵ و گۆرانیانەی کە بە شێوەزار و زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی نووسراوە. وێژەی کوردی بە یەک شێوەزاری تایبەت نیە و بە ھەمووی شێوەزارەکانی کرمانجی، سۆرانی، ھەورامی و کەلھوڕی نووسراوە لە کوردان بە جێ ماوە. شیاوی باسە کە لە مێژووی وێژەی کوردیدا بە زۆری ھۆنراوە بە سەر پەخشاندا زاڵ بووە.

سەردەمی فەھلەویات دەستکاری

ڕەنگە کۆنترین نموونەکانی وێژەی کوردی بریتی بێ لە ئەو ھۆنراوانەی کە بە کوردیی باشووری نووسراوە و شوێنکەوتوانی ئایینی یارسان وەکوو باڵووڵی مادی و بابا تاھیری ھەمەدانی بێت.

وێژەی کرمانجی دەستکاری

لە وێژەی کرمانجیدا کەسانێک وەکوو مەلای جزیری و ئەحمەدی خانی شێعریان داناوە و لە شاعیرانی ھاوچەرخیش کەسانی وەکوو جگەرخوێن بەناوبانگن. لە چیرۆکنووسانی کرمانجی جان دۆست بەناوبانگە.

وێژەی ھەورامی دەستکاری

بێسارانی، مەولەوی و مەستوورە ئەردەڵان لە شاعیرانی بەناوبانگن کە شێعریان بە ھەورامی نووسیوە. کێشی شێعری ھەورامی بە زۆری بڕگەییە و عەرووزیان کەمتر بە کار ھێناوە. زۆرێک لە ھۆنراوەکانی ئایینی یارسانیش بە ھەورامی نووسراوە.

وێژەی سۆرانی دەستکاری

 
وێنەی دەستنووسێکی عەقیدەی مەرزییەی مەولەوی کە لە ئەرشیڤی کۆمیتەی کەلەپووری ڤەژین وەرگیراوە. دەستنووسەکە لە ساڵی ١٨٦٤دا نووسراوە.

یەکێ لە نووسراوە زۆر کۆنە سۆرانییەکان شێعری مەھدی نامەی نووسراوەی ئیبن حاجە کە لە سەدەی ھەژدەدا نووسراوە. وێژەی سۆرانی لە سەدەی نۆزدەھەمەوە بە سەرھەڵدانی نالی بەرچاو دەکەوێت و لە سەردەمی نالیدا شاعیرانی تری وەکوو سالم، کوردی و مەولەوی شێعریان بە کوردیی ناوەندی نووسیوە. دواتر کەسانی وەک حاجی قادری کۆیی، مەحوی، ناری و قانع و بێکەس زیاتر ئەم ئەدەبەیان دەوڵەمەند کردوە. لە ھاوچەرخانی بەناوبانگی وێژەی سۆرانی ھێمن و ھەژار، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو، جەلال مەلەکشا، لەتیف ھەڵمەت و بەختیار عەلی دەتوانین ناو ببەین.

ئەمەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری