وێنەنوێن یان وێنەگەڕ (بە ئینگلیسی: image viewer، image browser) بە نەرمامێر یان بەرنامەیەکی کۆمپیۆترییە کە دەتوانێت وێنەی گرافیکیی پاشەکەوتکراو پیشان بدات؛ ئەم بەرنامە ئاساییانە دەتوانێت بە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی فایلی گرافیکی کار بکات. ئەم چەشنە نەرمامێرە ئاساییانە بەپێی ھەندێک تایبەتمەندیی نیشاندانی وێنە وەکوو قووڵایی ڕەنگ، ئاشکرایی نیشاندان، و پرۆفایلی ڕەنگ وێنەکە پیشان ئەدات.