ویکیپیدیا:گواستنەوەی پەڕە

لە ویکیپیدیادا زۆرجار پێویستە پەڕەیەک ناوەکەی بگۆڕدرێت و بگوازرێتەوە چونکە زۆرجار ھەڵەیە، یان ناوەکە بە نووسەی ناستاندارد نووسراوەتەوە، کە دۆزینەوەی پەڕەکە ئەستەم دەکات؛ ئەم پڕۆسەیە ناودەبرێت بە گواستنەوەی پەڕە. لە ھەندێک حاڵەتدا، لەوانەیە ھەندێک لە پەڕەکان لەژێر بۆشایییەکی ناوی ھەڵەدا دروست کرابێت، بۆ نموونە داڕێژە لە بۆشایی وتاردا، کە بەکارھێنانی داڕێژەکە مەحاڵ دەکات، و لەم حاڵەتەدا دەبێت پەڕەکە دیسانەوە بگوازرێتەوە سەر بۆشایی دروست و تایبەت بە خۆی. بۆ گواستنەوەی پەڕە پێویستە بەکارھێنەر مافی پەسەندکراوی خۆگەڕی ھەبێت، کە بە شێوەیەکی خۆگەڕ دەدرێت بە ھەموو بەکارھێنەرێک کە زانرا جێی باوەڕە و یارمەتی باشترکردنی ویکیپیدیاکەمان دەدات و بۆ خراپکاری بەشداری ناکات. ئەگەر نەتویست بەشداری بکەیت لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەڵام زانیت ناوی پەڕەیەک ھەڵەیە، دەتوانیت لە پرسگا داوای گواستنەوەی پەڕەکە بکەیت بۆ ئەوەی بەکارھێنەرانی کە توانای گواستنەوەیان ھەیە داواکارییەکەت جێبەجێ بکەن.

فێرکاری دەستکاری

پێش گواستنەوەی پەڕەیەک دەستکاری

  • دڵنیا بکەرەوە کە پەڕەیەک لەژێر ھەمان ناو نییە (زۆرجار ڕەوانەکەرێک ئەو پەڕەیەی داگیر کردووە کە خەریکە دەیگوازیتەوە سەری) و لەو حاڵەتەدا پەڕەکە ناگوازرێتەوە.
  • تکایە ئەگەر بیر و ڕای جیاواز ھەبوو لەسەر گواستنەوە ھەرگیز پەڕەکە مەگوازەرەوە و وتووێژ بکە تاکو بە ئەنجام بگەن.
  • بۆ شەڕە گواستنەوە پەڕە مەگوازەرەوە. ئەوەی شەڕە گواستنەوە بکات دەکەوێتە بەر مەترسی بەربەستکردن.
  • ئەگەر یەکدەنگی ھەبوو لەسەر ناوێک، دەبێت ئەو ناوەی یەکدەنگی لەسەرە ھەڵبژێردرێت، با ئەوەی تۆش ڕاستبێت و ئەوەی یەکدەنگی لەسەرە ھەڵە.

گواستنەوە دەستکاری

  1. لەسەر ھەر پەڕەیەک لەلای ڕاستی تووڵباڕەکە ھەڵبژاردەیەک ھەیە بە ناوی «زیاتر»، کرتە لەسەر ئەمە بکە
  2. کاتێک ئەوەت کرد، ھەڵبژاردەیەکی تر دەردەکەوێت کە نووسراوە «گواستنەوە»، ئەمە ھەڵبژێرە
  3. کاتێک کە ئەمانەت کرد، ڕەوانە دەکرێیت بۆ پەڕەیەکی تایبەت کە ڕێگەت پێ دەدا پەڕەکە بگوازیتەوە:
    1. لەژێر «ناوی نوێی:» دوو بۆشایی ھەیە، لای ڕاست بۆشایی ناوەکەیە، کە خۆکارانە ئەوە ھەڵبژێردراوە کە لەسەر پەڕەکە بووە. کرتە لەسەر ئەمە بکە و بۆشایی ناوێکی جیاواز لەوەی ئێستا ھەڵبژێرە ئەگەر لەسەر بۆشایییەکی ھەڵە بوو و پێویستی بە گواستنەوە بوو.
    2. لەلای چەپ بۆشایی ناوی وتارەکە ھەیە، لێرە ناوە نوێکە دەنووسیت.
  • لە خوار ئەمانەوە بۆشایییەک ھەیە بەناوی «ھۆکار»، لێرە ھۆکاری گواستنەوەی پەڕەکە بنووسە.

بۆچی ناتوانم پەڕەیەک بگوازمەوە؟ دەستکاری

  • ئەگەر ماوەیەکە ھەژمارەکەت دروست کردووە، مافی پەسەندکراوی خۆگەڕت نییە، کە پێویستە بۆ گواستنەوەی پەڕەیەک. ھەموو کەسێک ئەم مافەی پێ دەدرێت ئەگەر توانی بە سەرکەوتووانە ماوەیەک بەشداری بکات لە ویکیپیدیا و زانرا جێی متمانەیە.
  • ھەندێک لە پەڕەکان ئاستی پاراستنیان ھەیە، کە دادەنرێت لەسەریان لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە بۆئەوەی لە خراپکاری، دەستکاری و گواستنەوەی ناپێویست بپارێزرێن. ئەو پەڕانەی کە پارێزراون نیشانەیەکی قفڵی بچووکیان لەسەرە لەلای چەپی پەڕەکە. بۆ گواستنەوەی ئەم پەڕانە پێویستە وتووێژ بکرێت.

گوێزەرەوەی پەڕە دەستکاری

 
ئەو ھەڵبژاردەیەی بەکارھێنەرانی خاوەن ماف بۆیان زیاد دەبێت

پێشتر ناسرابوو بە گواستنەوە بەبێ ڕەوانەکەر، مافێکە کە ھەندێک لە بەکارھێنەران ھەیانە. ئەم مافە ڕێگە بە بەکارھێنەرەکان دەدات کە ڕەوانەکەر بەجێ نەھێڵن لەکاتی گواستنەوەی پەڕەیەک، بە پیشاندانی سندوقێک کە پرسیار دەکات ڕەوانەکەر لەدواوە بەجێ بھێڵدرێت یان نا. ئەو بەکارھێنەرانەی کە ئەم مافەیان نییە و پەڕەیەک دەگوازنەوە بە شێوەیەکی خۆگەڕ ڕەوانەکەر لەدواوە بەجێ دەھێڵن.

کێشە دەستکاری

بەکارھێنەرانی خاوەن ماف ئەگەر بەوردییەوە پەڕەیەک نەگوازنەوە، دەکرێت کێشە لە بەستەردان دروست ببێت. بۆ نموونە، گەر بەکارھێنەری خاوەن ماف ناوی وتاری کوردستان بەبێ جێھێشتنی ھیچ ڕەوانەکەرێک بۆ ناوێکی تر بگوازێتەوە، ئەوا ئەو شوێنانەی کە پێشتر بەستەریان بە وتاری کوردستان دابوو سوور دەبن و بەستەرەکانیان دەشکێن. بۆ نموونە لە وتارێکی تر ئاوای لێدێت: «کوردستان وڵاتی کوردان دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست». بە پێچەوانەوە، گەر بێت و بەوریایییەوە بێت، ئەوا لە شوێنەکانی تر ناشکێت و بەم شێوەیە دەبێت: «کوردستان وڵاتی کوردان دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست».

چارەسەر دەستکاری

 
بەستەری بەستەرەکان بە ئێرەوە

بۆ چارەسەری ئەمەش، تکایە ھەمیشە پێش گواستنەوەی پەڕەیەک بەبێ جێھێشتنی ڕەوانەکەر، سەردانی بەستەرەکان بە ئێرەوە (وەک لە وێنەکەدا دیارە) بکە تا دڵنیا ببیتەوە کە لە پەرەکانی ترەوە بەستەر بەم پەڕە دراوە یان نا. گەر نەدرابوو، ئەوا ئاسایی پەڕەکە بگوازەوە. گەر درابوو، ئەوا دەبێت خۆت بەستەرەکان نوێ بکەیتەوە یانیش لە ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر) داوا لە کەسێک بکە تا بەستەرەکان نوێ بکاتەوە. ئاوا، بەستەرەکان ناشکێن و سەلامەت دەبن.