ویکیپیدیا:ڕەوانەکەر

ڕەوانەکەرەکان پێکھاتوون لە کۆمەڵە پەڕەیەک کە خوێنەر ڕەوانە دەکەن بۆ پەڕەیەکی تر. ڕەوانەکەرەکان دوو جۆریان ھەیە: قورس و نەرم، ڕەوانەکەرە قورسەکان ڕاستەوخۆ بە شێوەیەکی خۆگەڕ خوێنەرەکە ڕەوانە دەکەنە پەڕەی ئامانج، لەکاتێکدا ڕەوانە نەرمەکان پێویستیان بەوە ھەیە کە خوێنەر خۆی کرتە لەسەر بەستەری ڕەوانەکردن بکات تا بگوازرێتەوە بۆ پەڕەی مەبەست. بۆ نموونە، ئەگەر لە سندووقی گەڕاندا بنووسیت ئەمریکا، ڕاستەوخۆ ڕەوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکرێیت. دەکرێ ڕەوانەکەرەکان ناوەڕۆکی زیاتریان ھەبێت جگە لە دەقی ڕوونکردنەوەی ڕەوانەکردن.

سوودەکانی ڕەوانەکەرەکان دەستکاری

  • دانانی زیاتر لە یەک ناو یان ناوی دووەم و ناسناو بۆ یەک وتار
  • بۆ ڕەوانەکردنی وشە کۆکان (بۆ نموونە «شانەکان» ڕەوانە بکرێت بۆ «شانە»)
  • دانانی وشەکانی کە زۆر لە ناوی وتارەکەوە نزیکن
  • دروستکردنی قەدبڕ و ناوی کورت
  • شێوازی نووسینی جیاوازی ناوەکە
  • ئاسانکردنی گەڕان و دۆزینەوە

دروستکردنی ڕەوانەکەر دەستکاری

دەستکاریکەری سەرچاوە دەستکاری

بۆ دروستکردنی ڕەوانەکەر سوود لەم کۆدە ببینە: #ڕەوانەکەر [[ناوی پەڕەی مەبەست]]. ئەم کۆدە لە ناوەڕۆکی ئەو پەڕەیە دابنێ کە دەتەوێت ڕەوانی بکەیت، لە شوێنی «ئامانج» ناوی ئەو پەڕەیە دابنێ کە دەتەوێت پەڕەکەی بۆ ڕەوان بکەیت. ئەگەر ویستت ئامانجی ڕەوانەکەرەکە دوای پاشەکەوتکردنی بگۆڕی، تەنیا وشەکانی نێوان [[]] بگۆڕە بۆ ناوە نوێکە. ئەگەر ویستت ڕەوانەکەری نەرم دروست بکەیت، {{ڕەوانەکەری نەرم}} بەکاربێنە.

دەستکاریکەری دیداری دەستکاری

  • مێنیووی «ھەڵبژاردەکانی پەڕە» بکەرەوە لە بەشی چەپی دەستکاریکەرەکە
  • «ڕێکخستنەکانی پەڕە» ھەڵبژێرە
  • سەح لە سندووقی «ڕەوانەکردنی ئەم پەڕەیە بۆ» بدە
  • ناوی پەڕەی ئامانج لە بۆشاییەکەدا بنووسە
  • کرتە لەسەر «پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکان» بکە
  • پەڕەکە پاشەکەوت بکە.

لەکاتی گواستنەوەی پەڕەدا دەستکاری

کاتێک پەڕەیەک دەگوازیتەوە ڕەوانەکەر بە شێوەیەکی خۆگەڕ دروست دەبێت، ناوە کۆنەکەی پەڕەکە دەبێت بە ڕەوانەکەرێک بۆ ناوە نوێکە. ئەوانەی مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەریان ھەیە دەتوانن ئەم ھەڵبژاردەیە ناچالاک بکەن.