ویکیپیدیا:ڕێسای بەکارھێنانی لۆژیکی ناوەڕۆکی نائازاد

کاتێک پەڕگەی ناوەڕۆک نائازاد (وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ، ھەر بەرھەمێکی تر) لە ویکیپیدیا بەکاردێت، پێویستە ڕوونکردنەوەی پێویست لە پەڕەی پێناسەکەیان ڕوونکردنەوە لەسەر مامەڵە پێکردن و شێوازی بەکارھێنانیان بدرێت، ئەمەش یارمەتی بەکارھێنەرانی تر دەدات کە بەڵگەنامە و شێوازی بەکارھێنانی نائازادی پەڕگەکە بسەلمێنن.

ئەگەر تۆ پەڕگەی ناوەڕۆک نائازاد بەکاردەھێنیت پێویستە لە پەڕەی پێناسەکەی دوو شت دەستنیشان بکەیت:

  • بەڵگەنامەیەکی گوونجاو کە مامەڵەکردن و چۆنییەتی بەکارھێنانی بەرھەمەکە ڕووندەکاتەوە
  • بە شێوەییەکی ڕوون و ئاشکرا زانیارییە پێویستییەکان لەسەر بەرھەمەکە دابین دەکرێت، بۆ ھەر پەڕگەیەک کە لە ویکیپیدیا باردەکرێت و ناوەڕۆک نائازادە پێویستە ئاماژە بە مۆلەتنامەکەیی، چەندێتی بەکارھێنانی، ناوی ئەو وتارەش بنووسرێت کە بەرھەمەکەی لێ بەکاردەھێنرێت.

دڵنیابەوە لەوەی ویکیپیدیا:ناوەرۆکی_نائازاد دەخوێنیتەوە پێش بارکردنی ھەر پەڕگەیەکی ناوەڕۆک نائازاد،ویکیپیدیا لەسەر ناوەڕۆکی نائازاد زۆر جدییە و بایەخێکی زۆر گرنگ بە مافی لەبەرگرتنەوە دەدات لە پڕۆژەکە.

تێبینی: ھەر بەرھەمێک بەڵگەنامەی گوونجاو و ڕوونکردنەوە و زانیارییە داواکاروەکانی لەگەڵ نییە لەوانەیە لەماوەی ھەفتەیەک بسڕدرێتەوە.