ویکیپیدیا:پێنج کۆڵەکەکە

(لە ویکیپیدیا:پێنج کۆڵەکەەوە ڕەوانە کراوە)

بنەما بنەڕەتییەکانی ویکیپیدیا دەتوانرێ لە پێنج کۆڵەکەکەدا کورتبکرێنەوە:

ویکیپیدیا ئینسایکلۆپیدیایە (زانستنامەیە)
کە تایبەتمەندییەکانی زانستنامە گشتییەکان و تایبەتییەکانی لەخۆیدا کۆکردووەتەوە. دەبێت بەشداریکردنەکان بە شێوەی زانیاریی ئینسایکلۆپیدیایی بن. ویکیپیدیا نە فەرھەنگ، نە فەرھەنگۆک و نە شوێنێکە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێکلام بۆ کەسێک یان عەمبارێک بێت بۆ بەستەری دەرەکی، و شوێنیک نییە بۆ بڵاوکردنەوەی بیروڕای تاکەکەسیی خۆت یان توێژینەوە پشتڕاستنەکراوەکان، بۆیە پێویستە بەکارھێنەران ڕەچاوی وردبینی بکەن.
 
ویکیپیدیا بێلایەنی دەنوێنێت
کەواتە بیروڕای جیاوازیش دەخاتە ڕوو و ھیچ ڕاوبۆچوونێکی تایبەت پەسند ناکات، ئەگەر ھەموو ڕاوبۆچوونەکان بەوپەڕی وردەکاری و بێلایەنییەوە نەخاتە بەر دیدی بەکارھێنەران، بۆ ئەوەی ھەموویان ھەموو بۆچوونەکان بزانن و ھیچ بۆچوونێک پێشکەش ناکات کە ئەوەیان ڕاوبۆچوونی ڕاست و باشترە. ئەمەش ئەو مانایە دەدات کە دەبێت زانیاریی پشت ڕاستکراو بن تا بکرێت لەگەڵ سەرچاوەکانی بێت، بەتایبەتیش ئەگەر وتارەکە شایەنی مشتومڕ بێت. ھەر کاتێک مشتومڕ لەسەر وتارێک ھەبوو کەوانەی لایەنگریی خۆت (بە دژ یان لەگەڵ) لە بیروبۆچوونی دووتۆی وتارەکە دابنێ و، ھۆیەکانی مشتومڕ لە پەڕەی وتووێژ بەپێی شێوازەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکی دیاری بکە.
 
ویکیپیدیا زانستنامەیەکی ئازادە
کەواتە ویکیپیدیا بەپێی مۆڵەتی GFDL یان ھەندێ لە سەرچاوەکانی موڵکدارێتی گشتی، لەگەڵ ھەبوونی ئەگەری دووبارە بڵاوکردنەوە و گرێدانی بەپێی یاسای مۆڵەتی ناوبراو جەخت لەوە دەکاتەوە کە ھەموو وتار و بابەتەکان شایەنی گۆڕان و دەستکارین. بەم پێیەش ھەر وتار و بابەتێک کە تۆ لە ویکیپیدیا دەینووسی دەکرێ بەکارھێنەرانی تر، تەواوی بابەت یان وتارەکە دەستکاری بکەن و دووبارە دای بڕێژنەوە. بۆیە نابێت ھیچ وتارێک یا بابەتێک بخەیتە ناو ویکیپیدیا کە پێچەوانەی مەرجەکانی مۆڵەتی GFDL بن.
 
ویکیپیدیا بەپێی ڕێسا گشتییەکانی مشتومڕ کار دەکات
ڕێز لە بەکارھێنەرەکانی تر بگرە تەنانەت ئەگەر بۆچوونەکانیشیان دژ بە تۆ بن، پێویستە شارستانی بیت و پەنا بۆ ھێرشی تاکەکەسی نەبەیت، ئەگەر ناکۆکی لەسەر بابەتێک ڕوویدا ئارام بە و بۆچوونی بەرامبەرەکەت بەھەند ھەڵگرە و پەنا بۆ کێشانەوەی وتارەکەت مەبە، بەپێی یاسای ھەر سێ کێشانەکە، لەبیرت نەچێت کە ویکیپیدیای کوردی ٥٤٬٨٣٠ وتاری تێدایە کە تۆ دەتوانی کاریان لەسەر بکەیت. گومانی خراپ بەکەسانی تر مەبە، وەک چۆن تۆ دەتەوێت خەڵک گومانی خراپت پێ نەبات. بەرامبەرەکەت پەسەند بکە و یارمەتیدەر بە.
 
ویکیپیدیا یاسای توندی نییە
بوونی ئەو یاسا و ڕێسایانەی سەرەوە کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیا دایناون و لەسەری کۆک بوونە وا ناکات ڕێگەت لێ بگیرێت کە بە بوێرییەوە دەستکاری و گواستنەوە و گۆڕینی وتارەکان بکەیت، چونکە خۆشییەکە لەوەدایە کە تەواوەتی لە بابەتەکان گرنگ نییە، لەوەش نیگەران مەبە وتارەکەت تێکدابێت چونکە ھەموو دانەکانی پێشتری وتارەکە لە ئەرشیڤ ھەڵدەگیرێن، و لە بیریشت بێت کە ئەوەی تۆش دەینووسی لە ئەرشیڤ ھەڵدەگیرێت.