ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان

سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری

وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا

وتارە ھەڵبژێردراوەکان (وھ) نایابترین وتارەکانن لە ویکیپیدیا، وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر کۆدەنگیی بەشداربووانی ویکیپیدیا دیاری دەکرێن. وتارە ھەڵبژێردراوەکان گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی ویکیپیدیان. پێش ئەوەی لەم پێڕستانەی خوارەوەدا دەربکەون، وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە.

لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٥٤٬٣٩١ وتار بوونی ھەیە و ٦٤ لەوان وتاری ھەڵبژێردراون. کاتێک کە وتارێکی ھەڵبژێردراو دەکەیتەوە، ئەستێرەیەکی زەردی بچووک (وتاری ھەڵبژێردراو) لە بەشی سەرەوەی چەپی وتارەکە دەردەکەوێت، کە نیشانەی ئەوەیە کە وتارەکە ھەڵبژێردراوە. لەوانەیە ئەم ئەستێرەیە لەسەر مۆبایلەکان دەرنەکەوێت.

پەڕەیەک بە ھەڵکەوت لە پۆلی وتارە ھەڵبژێردراوەکان

ھەڵبژێردراوەکان:

ئامرازەکان:

لێکچووەکان:

وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم ھەفتەیە

ناروتۆ (بە ژاپۆنی: ナルト) زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنییە کە لەلایەن ماساشی کیشیمۆتۆوە نووسراوە و کاری وێنەکێشانی بۆ کراوە. چیرۆکەکە باس لە نینجایەکی ھەرزەکار دەکات بە ناوی ناروتۆ ئۆزۆماکی، کە ھەوڵی بەدەستھێنانی ڕێز و دانپێدانانی ھاوڕێکان و دانیشتوانی گوندەکەی دەدات. ھەروەھا خەون بەوەوە دەبینێت کە بەرزترین پلەوپایەی گوندەکەی بەدەستبێنێت کە ئەویش نازناوی ھۆکاگێیە. چیرۆکەکە دابەش دەبێت بەسەر دوو بەشدا، یەکەم کە باس لە ژیانی ناروتۆ دەکات لە تەمەنێکی تازەپێگەشتوودا، بەشی دووەمیش باس لە ژیانی دەکات لە تەمەنی ھەرزەکاریدا. کیشیمۆتۆ چیرۆکەکەی لەسەر بنەمای مانگایەکی تری پێشووی خۆی داڕشتووە کە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوی کردووەتەوە و بەھۆیەوە ساڵی دواتر وەک ڕێزلێنانێک ناوی لە خەڵاتی ھۆپستیپی مانگانەی شوەیشادا ھاتووە.

گۆڤاری شۆنێن جەمپ لە ساڵی ١٩٩٩دا دەستی بە بڵاوکردنەوەی ناروتۆ کرد و ھەفتانە بەردەوام بوو تا ساڵی ٢٠١٤. سەرتاپای چیرۆکەکە دابەش دەبێت بەسەر ٧٢ پەرتووکی جۆری تانکۆبۆن. لە ساڵی ٢٠٠٢ ستۆدیۆی پیرۆت بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئانیپلێکس ھەستان بە بەرھەمھێنانی بەشی یەکەمی ئەنیمێی ناروتۆ کە ساڵی ٢٠٠٧ لە دوای ٢٢٠ ئەڵقە کۆتایی پێھات؛ لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٩ دۆبلاژی زمانی ئینگلیزی لەلایەن کارتوون نێتۆرکەوە بۆ کراوە. دووەم ئەنیمێ و تەواوکەری بەشی یەکەم بە ناوی 'ناروتۆ: شیپوودین'ەوە لە ٢٠٠٧ پەخشی لە ژاپۆن دەستی پێکرد و دوای ٥٠٠ ئەڵقە لە ساڵی ٢٠١٧ کۆتای ھات. دۆبلاژی ئینگلیزی بۆ شیپوودین لەلایەن 'دیزنی ئێکس دی'یەوە لە ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١ پەخشکرا، بەڵام کارتوون نێتۆرک لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا دووبارە مافی بڵاوکردنەوەی وەرگرتەوە و لە بەشی توونامی (ئەدۆڵت سویم) دا پەخشی کرد. ستۆدیۆ پیرۆت یازدە فیلم و یازدە ئۆ ڤی ئەی (OVA) بۆ زنجیرە مانگای ناروتۆ بەرھەمھێناوە. کەلوپەلی تایبەت بە ناروتۆ وەک کارتی گەمەکردن، یاری ڤیدیۆیی و کورتە ڕۆمان لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دروستکراون.

ڤیز میدیا لە ئەمریکای باکوور مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی ئەنیمێ و مانگای ناروتۆی بەدەستە. ئەنیمێیەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە و لە شانشینی یەکگرتوو ٢٠٠٦ و لە ئوسترالیا ٢٠٠٧. لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش لەلایەن ناوەندی زوھرەوە ١٣٠ زنجیرەی سەرەتای بەشی یەکەم دۆبلاژکران بۆ زمانی عەرەبی و لە ھەردوو کەناڵی ئاسمانیی سپەیستوون و سپەیسپاوەر پەخشکرا تا ساڵی ٢٠١٢ کە شەڕی ناوخۆیی سووریا و قەیرانی دارایی بوو بە ھۆکاری ڕاگرتنی. چیرۆکی ناروتۆ ئۆزۆماکی بەھۆی کوڕەکەیەوە بۆروتۆ ئۆزوماکی بەردەوامە لەڕێگەی مانگای بۆروتۆ:ناروتۆ نێکست جێنەرەیشن، کە تێیدا بۆروتۆ دەیەوێت ڕێگەی بە نینجابوونی تایبەت بە خۆی بگرێتەبەر و لەژێر سێبەری باوکی نەبێت.
خوێندنەوەی زیاتر...

ناوەڕۆکەکان

ھونەر

ژیاننامە ھونەرییەکان

مۆسیقا

ژیاننامە مۆسیقییەکان

میدیا

فیلم و دراما

ژیاننامەکانی میدیا

کایە ڤیدیۆیییەکان

وێژە و شانۆ

چاند و کۆمەڵناسی

پەروەردە

ژیاننامەکانی پەروەردە

جوگرافیا و ناوچەکان

زانستەکان

تەندروستی و دەرمان

ژیاننامەکانی تەندروستی و دەرمان

مێژوو

ژیاننامەکانی مێژوو

زمانەکان

وەرزش

ژیاننامە وەرزشییەکان

فەلسەفە

ئایین، میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژیاننامەکانی ئایین و میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژینناسی

سیاسەت

پارتەکان