ویکیپیدیا:لێکدانەوەت باش بێت

لێکدانەوەت باش بێت لە کاتی بەشداریکردن لە ویکیپیدیا. ئەمە یەکێکە لە سەرەکیترین ئەو پایانەی کە ویکیپیدیا بەڕێوە دەبات. لە لێکدانەوەت باش بێت مەبەست ئەمەیە: زۆرینەی ئەو کەسانەی کە بەشداری لە ویکیپیدیا دەکەن بە نیازێکی پاکەوە دەیکەن و دەیانەوێت یارمەتیی پڕۆژەکە بدەن. ئەگەر وانەبووایە، پڕۆژەیەکی وەک ویکیپیدیا کە بۆ ھەموو کەسێک کراوەیە، ھەر لە سەرەتاوە بەھێز دەکەوت و ھیچ سەرکەوتوو نەدەبوو. لەوانەیە یەکێک لەم کەسانە دەستکارییەکی پاک ئەنجام بدات بەڵام بێ ئاگایانە یەکێک لە سیاسەتەکانی پێشێل کردبێت. لەم حاڵەتەدا بە خراپ بیر مەکەرەوە و یەکسەر ھێرش مەھێنە. لێکدانەوەت باش بێت، بە تایبەتی بە ڕووی بەکارھێنەرە نوێکاندا. لە جێی ئەمە ھەوڵ بدە کێشەکان چارەسەر بکەن بە وتووێژکردن و ئامۆژگاری بەکارھێنەرەکە بکە.

کاتێک کە لە پەڕەکانی وتووێژدا کێشەیەک دروست دەبێت، بێلایەن بە و کێشەکە چارەسەر بکە، نەک ئاڵۆزتر. بەردەوام شارستانی بە و دەستی یارمەتی درێژ بکە بۆ ئەوانەی کە لەم پرۆژەیە لە پاڵتدا بەشداری دەکەن. ئەوانیش وەک تۆ ھەمان ئامانجیان ھەیە کە بەرەوپێشبردنی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندییە.