ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی

لیژنەی ناوبژی پێکھاتووە لە کۆمەڵێک لە بەشداربووی جێباوەڕ و بەئەزموونی ویکیپیدیا کە لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەرپرسن و لەکاتی پێویستدا ڕێگای دروست دەگرنە بەر بۆ نەھێشتنی کێشە لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگەکە. لیژنەی ناوبژی دەتوانێت لەسەر یەکدەنگی بڕیار بەسەر بەکارھێنەرانی تردا بچەسپێنێت. ئەندامانی لیژنەکە بەپێی سیاسەتەکانی لیژنەی ناوبژی مامەڵە دەکەن و ڕەچاوی سیاسەت و ڕێسا گشتییەکانی ویکیپیدیا دەکەن.

جگە لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشەکان، لیژنەی ناوبژی لە ھەڵبژاردنی پشکنەرانی بەکارھێنەر و چاودێرانی بەسەرداچوونەوە بەرپرسن بە بەدواداچوون بە مێژووی بەشدارییەکانی کاندیدەکان و بڕیاردان لەسەر ھەڵبژاردن و پێشکەشکردنی داواکاری بۆیان. لیژنەکە بە تایبەت بە وردی لە سیاسەتەکانی تایبەتێتی ویکیمیدیا ئاگادارن و زیاتر گوێ بەو کێشانە دەدەن کە تێیدا تایبەتێتی کەسێک یان کۆمەڵە کەسێک پێشێل کراوە.

لیژنەی ناوبژی بە شێوەی کەیس کێشەکان وەردەگرن. لیژنەکە تەنیا ئەو کێشانە وەردەگرێت کە پێشووتر ھەوڵی چارەسەرکردنی دراوە بەڵام ھەوڵەکان ھەموو بێئەنجام بوون، ئەمە بە تایبەت ناکۆکی نێوان دوو بەکارھێنەر زیاتر دەگرێتەوە. بۆ کردنەوەی کەیس، پێویستە بەکارھێنەران سەردانی پەڕەی داواکارییەکان بکەن.

ئەندامان دەستکاری

بەردەستان دەستکاری

لیژنەی ناوبژی بەردەستیان ھەیە کە یارمەتی لیژنەکە لە پڕۆسەی بەڕێوەبردنی کەیسەکان دەدەن. کارەکانی ئەوان کردنەوە و داخستنی کەیسەکان و ڕاگرتن و چاودێریکردنی پەڕە پەیوەندیدارەکان بە لیژنە و ھۆشداردەرکردنی بڕیارەکانە. ئەوانەی کێشەیان لەگەڵ پڕۆسەی بەڕێوەبردنی کەیسەکانی لیژنەی ناوبژی ھەیە، یان پێویستیان بە ھاوکاری و یارمەتی ھەیە، پێویستە لەگەڵ بەردەستێکدا قسە بکەن.