ویکیپیدیا:قەبارەی وتار

ھەموو وتارەکانی ویکیپیدیا وا باشترن نە زۆر کورت بن و نە بە پێچەوانەشەوە. باشتر وایە وتارەکان پوخت بن و بتوانن بە شێوەیەکی کورت خوێنەرەکان تێبگەێنن بە بێ ئەوەی زۆر درێژە بدرێت و لە وردەکاری ناپێویست قووڵ ببێتەوە. لەوانەیە ئەو وتارانەی زۆر درێژن بەشێکیان لێ ببڕدرێت و ئەو بەشە بکرێتە وتارێکی جیاوازەوە. ئەگەریش وتارێک زۆر کورت بوو، لەوانەیە لەگەڵ وتارێکی پەیوەندیداری تر تێکەڵ بکرێت. ئەم جۆرە دەستکارییانە پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام بدرێت.

کێشەی خوێندنەوە دەستکاری

ھەر وتارێکی ویکیپیدیا ئەگەر زۆریش کورت بێت ئەگەری ھەیە لە داھاتوودا بە خێرایی گەورە ببێت. ویکیپیدیا سنوورێک بۆ قەبارەی وتارەکان دانانێت، بەڵام وتارێک کە دەقی زۆر بێت لەوانەیە بۆ خوێنەر خوێندنەوەی وەڕسکەر بێت و سەرنجڕاکێش نەبێت، بۆیە لە خوارەوەدا چەند ڕێنمایییەک ھاتوون بۆ پەرەپێدان بە وتارە درێژەکان.

ئەگەر ھاتوو وتارێک لە یەک یان دوو پەڕە زیاتر بوو لەکاتی چاپکردندا، پێویستە بەشەکانی جیا بکرێنەوە (ویکیپیدیا:شێواز ببینە بۆ ڕێنمایی). ئەم بەشانە یارمەتی خوێنەران دەدات بە ئاسانی ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێن بیدۆزنەوە و زانیارییەکان ئاسانتر دەکەونە بەرچاو.

ھەر پەڕەیەک قەبارەکەی ٤٠–٥٠ کیلۆبایت بوو، کە نزیکەی ٤٬٠٠٠ بۆ ١٠٬٠٠٠ وشە لەخۆ دەگرێت، نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ خولەکی پێویستە بۆ خوێندنەوە لە کەسێکی ئاساییدا. (بۆ زانینی بایتی پەڕەیەک، دەتوانرێت لە لای ڕاست کرتە لەسەر «زانیاریی پەڕە» بکرێت بۆ بینینی. ئەمە چەند زانیارییەکی تری بەسوودیش لەخۆ دەگرێت) ئەگەر وتارێک سەروو پەنجا کیلۆبایت بوو، لەوانەیە کارێکی باش بێت کە ھەندێک لە بەشەکانی جیابکرێتەوە و بکرێتە وتارێکی جیا و سەربەخۆوە، و لە جێی دەقەکە تەنھا کورتەیەک دابنرێت و ئاماژە بە ھەبوونی وتاری سەربەخۆ بکرێت بە بەکارھێنانی {{وتاری سەرەکی}} یانیش {{ھەروەھا ببینە}}.

وتارەکانی ویکیپیدیا بۆ گشت خەڵکی دەنووسرێنەوە نەوەکا تەنھا خەڵکانی پێشکەوتوو لە بابەتی وتارەکاندا، بۆیە پێویست نییە بە شێوەیەکی ئاڵۆز بنووسرێتەوە بە شێوەیەک کە زۆر لە بابەتەکە ورد نەبووبیتەوە، لێی تێنەگەیت.

کێشەی تەکنیکی دەستکاری

ھەرچەندە ویکیپیدیا سنوور بۆ قەبارەی وتارەکان دانانێت، وا باشترە قەبارەیان کەم بێت چونکە زۆرێک لە بەکارھێنەران بە ئینتەرنێتی خاو دەستکاری ویکیپیدیا دەکەن، و کاتێکیش کە دەق و ناوەرۆکی پەڕەیەک زۆر بوو، کاتێکی زیاتری دەوێت تا پەڕەکان بار دەکرێن، لەوانەشە بۆ ھەندێک لە بەکارھێنەران پەڕەکان ھەر بار نەکرێن. دەقەکانی پەڕەیەکی ٣٢ کیلۆبایتی نزیکەی پێنج چرکەی دەوێت بۆ پڕبوونەوە، ئەمە جگە لە ئەو پەڕگە وێنەیی و دەنگییانەی کە لەوانەیە لە وتارەکەدا بەکارھاتبێتن، کە کاتی زیاتری دەوێت.

قەبارە دەستکاری

قەبارە < ١ کیلۆبایت (١٬٠٠٠ بایت) = کۆلکە، و دەبێت فراوان بکرێت. (بڕوانە ویکیپیدیا:کۆلکە)

وشە دەستکاری

لەبەرئەوەی ھەموو نووسەیەک (لێدوان، داڕێژە، دەق و ھەر نووسەیەک) بایتێک دەبات، ئەوا باشتر وایە بڕی کۆلکەیی بە وشە دیاری بکرێت. بۆ ئەم ویکیپیدیایە قەبارە > ٣٥٠ وشە، ئەوا ≠ کۆلکە.