ویکیپیدیا:دەستەی ھەڵەچن

سەرەکیداواکارییەکانپێشنیارەکانئەندامان

دەستەی ھەڵەچنی ویکیپیدیا

رینوس
ڕێنووس

دەستەی ھەڵەچن پرۆژەیەکی ویکیپیدیایە کە بەدوای ھەڵە ڕێنووسییەکانی وشەکان و شێوازە ناستانداردەکانی وشەکان دەگەڕێت و شێوازە دروستەکەی بۆ دەدۆزێتەوە و (بە کەمترین زیان) دای دەنێت. ئەم دەستەیە بە ئامانجی پوختەکردن و ڕێکخستنی ئاستی وتارەکانی ویکیپیدیا دروست بووە.

میکانیزم

دەستەی ھەڵەچن بە پلەی یەکەم کار بە ڕیگیولار ئێکسپرێشن دەکات، و لەگەڵ ھەر ئامرازێک کە بگونجێت دای دەنێت. بۆ نموونە ئامرازەکانی تووڵامراز، ئوب و وپکلینر سێ لەوانەن.

لێرەدا پێویست بە سێ دەستە لە بەکارھێنەران ھەیە کە ئەمانەن:

  1. بەکارھێنەرانی تەکنیککار (کە ناوکی دەستەکەن)
  2. بەکارھێنەرانی زمانەوان (کە بەبێ ئەمان دەستەکە کەمیی زۆری دەبێت)
  3. بەکارھێنەرانی ھەواڵدەر (کە ھەواڵ لە ھەڵە ڕێنووسییەکان دەدەن) ئەمەیان دەشێ ھەر کام لە بەکارھێنەرانی سەرەوە بێت یان بەپێچەوانەوە ئەوانەی سەرەوە ئەمانە بن.

ئامانجەکان

  • ڕاستکردنەوەی ڕێنووسە ھەڵەکان و باشترکردنی ئاستی وتارەکان.
  • پاشەکەوتکردنی کات بۆ بەکارھێنەران و ماندوونەبوونیان بە ڕاستکردنەوەی ئەو جۆرە ھەڵانە.
  • نوێکردنەوەی ناوی پەڕەکان (گەر لە توانادا بێت).
  • نوێکردنەوەی دەستبەجێی ئەو وشانە (گەر لە توانادا بێت).

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

  1. پیتە بزوێنە دوای یەکەکانی نێو وتارەکان خاوێن بکەرەوە (دوایین ئەنجام، ١٬٧٦٠)
  2. پیتە بزوێنە دوای یەکەکانی ناونیشانی وتارەکان خاوێن بکەرەوە (دوایین ئەنجام، ٥٢)

ئامرازە دەرەکییەکان

  • regex101.com
  • ھەڵەچنی ئاسۆ بەخێرایی پێداچوونەوە بۆ ھەڵە ڕێنووسی و خاڵبەندییەکان دەکات و، پێشنیاری وشەی دروستت بەجێی ھەڵە بۆ دەکات کە تایبەتە بە دەقی کوردی.