ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی

ئەم پەڕەیە داواکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ویکیپیدیا نیشان دەدات.

ئەگەر دەتھەوێت خۆت ناونووس بکەیت تکایە:

  1. پەڕەیەک بەم ناونیشانەوە دروست بکە: ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی/ناوی_بەکارھێنەریت.
  2. ئەو پەڕەیە دەبێت لانی کەم سێ بەشی: ناساندن، پرسیار لە داواکار و دەنگەکانی تێدا بیت.
  3. لە بەشی داواکارییە بەردەستەکان لە خوارەوەدا بنووسە: {{ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/ناوی_بەکارھێنەریت}}

داواکارییە بەردەستەکان

کاتی ئێستا: ٠٣:٥٣:٤٩, ٢٨ ئازاری ٢٠٢٤ (کاتی جیھانی UTC)

نوێکردنەوەی لاپەڕە

 کرا 5 پشتگیری، 1 دژایەتی، 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١١، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ڕێکەوتی دەستپێکردنی داواکاری: ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی داواکاری: ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢

ناساندن

سڵاو من ھۆگر، ماوەی ٢ ساڵ زیاترە لە ویکیپیدیا بەشدارم، سەرەتایی دەست پێکردن و یەکەم دەستکارییم لەژێر ناوی (ھۆگر سڵاح) بوو. لەماوەی یەک ساڵ بەشدارییم چەند کارێکم ئەنجام دابوو شارەزاییەکی کەمم لە ویکیپیدیا ھەبوو، ئەوەندەشی دەمزانی لەسایەیی کاک (ئارام) و کاک (محەممەد) بوو، ئەو دوو کەسە یارمەتیمیان دەدا، پاش (نزیک ساڵێک) خۆم پاڵاوت بۆ بەڕێوەبەری بەڵام وادیار بوو کە زوو بوو، ھەروەھا زۆریش شارەزاییم نەبوو، بۆیە خۆپاڵاوتنەکم ئەنجامێکی باشی نەبوو بۆم و نەمتوانی دەربچم. ھەڵبەتە ئێستا (دوای دووساڵ) لە کارکردنی بەردەوام (وە گۆڕینی ناوی بەکارھێنەریم بۆ Tessla)، بەیارمەتی زۆری بەڕێوەبەرێکی نوێ شارەزاییەکی تەواوم لەسەر سیاسەت و ڕێساکان و ھەروەھا کارە تەکنیکی و گرینگەکانی ویکیپیدیا پەیدا کرد، لە ئێستایا خاوەنی سێ مافم، تا توانیومە کارێکی زۆرم بە مافەکانم کردووە و سوودم لێیان بینیووە، ھەروەھا لە ماڵپەڕی PublicTestWiki خۆم شارەزایی تووڵەکانی بەڕێوەبەری کرد، ئەتوانم بڵێم ھەموو کارەکانی ویکیپیدیا شارەزام لە ئێستادا ئامادەم بۆ ھەر خزمەتێک بەم زانستنامەیە، ھەروەھا لە بەشدارییەکانم دیارە کە بەکارھێنەرێکی چالاکم و ڕۆژانە کارەکانم چۆن بوونە و شایەدیم بۆ دەدەن. تا ئێستا (٩١٠ وتار - ١٦٢٠ پۆل)م درووست کردووە، نزیکەی دوومانگێک دەبێت خۆم فێری دەروازە کرد و لە ئێستایا ٩ دەروازەم درووست کردووە، چەندین وتاری کۆڵکەم درێژ کردۆتەوە، چەندین ناوی وتارم گۆڕیووە کە کێشەیان ھەبووە، وە دانانی دەروازەکان بۆ وتارەکان، بڕواننە بەشدارییەکانم، ھەروەھا دانانی تاگەکان گەر وتارێک پێویستی پێ بووبێت، وە ھەوڵی چاککرنی ڕێنووس و شێوازی نووسینەکانیشم داوە، ھەر ھەڵەیکم کردبێت و ئاگادارکرابێتمەوە دڵنیام دووبارەم نەکردۆتەوە و لێوەی فێر بوومە، ھەربۆیە خۆم پاڵاوت و دەمەوێت تا تەمەنێکی زۆر لە ویکیپیدیای سۆرانی خزمەت بکەم و کاتەکانم لەم زانستنامەیە بەسەربەرم، چونکە ئەوەندەی کۆمەڵگا بزانێت و ئاگاداربێت من یەکێکم لە بەرکاھێنەرە چالاکەکان و لە ئێستایا بەڕێوەبەران زۆر چالاک نیین جگە لە یەکێکیان، ڕەنگە ئێوەش ئاگاداری ئەمانە بن، وە ھەموو مەرجەکانی خۆپاڵاوتنم تێدایە، لێرەوە قسەکانم کۆتایی پێ دێنم، و ڕای ئێوە ماوە بۆ ئەم خۆپاڵاوتنە، سووپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٣٧، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پرسیارەکان

سڵاو @Tessla: جاری پێشوو کە من ئاگام لە ویکیپیدیا ھەبوو، دەنگم پێت دا. بەڵام ئەو کاتە ھەم بۆ تۆ زوو بوو و ھەمیش نەدەبوو دەنگم پێت دابایە. بەگشتی ئەزموونێکی باش نەبوو. بۆ ئەم پاڵاوتنەی ئێستات و ئەم جارەیان بەڕاستی ئەستەمە من بتوانم بڕیارێکی باش بدەم چونکە ئەمساڵ نە زۆر ئاگام لە ویکیپیدیا ھەبووە، نە ئاگام لە بەشدارییەکانی تۆیش ھەبووە. تەنیا ئەوەی کە بیزانم لەوەتەی کە من دیار نەماوم، تۆ گەڕاویتەتەوە ئەوەش ھەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەرە کە ویکییەکەمان لەکاتی چۆڵبوونی، جار بۆ جار کەسێکی کۆن یا نوێ دێت بەدەمییەوە و لە چۆڵبوونی دەپارێزرێت. وەک ئاگام لە ویکیپیدیا نەبوو، لە دیسکۆرد ئاگاداریم لەسەر وتارەکان بۆ دەھات و تۆیش زۆر چالاک دەردەکەوتیت. بەھەرحاڵ، ئێستا دەتوانی پێم بڵێی لە نێوان پاڵاوتنی پێشوو و ئەم جارە چیی نوێ فێر بوویتە؟ یان کە بوویتە بەڕێوەبەر چی دەکەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٢، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش کاک @Aram، لەسەرەوەش باسم کردبوو، بەس دووبارەی دەکەمەوە کێشە نییە، سەبارەت بە پرسیاری یەکەمت: پاڵاوتنی یەکەم وەک خۆم و خۆت باسمان کرد کە شتێکی وەھام نەدەزانی شایەنی باسکردن بێت جگە لە درووستکردنی وتار، بەڵام لەم پاڵاوتنەی ئێستادا بە بەراورد بەوەی پێشووتر؛ (درووستکردنی پۆل، درووستکردنی دەروازە، گۆڕینی ناوی وتار و پۆلەکان، دانان و لابردنی تاگەکان بۆسەر وتارەکان، بەدەستێھێنانی سێ مافی وەک گوێزەرەوەکان بەبێ ڕەوانکەر و بارکەران و پاسدەرانی خۆگەڕ، درێژکردنەوە و دانانی تاگی وەک کۆڵکە بۆ وتارە کورتەکان، پێداچوونەوە بۆ وتارە نوێیەکان و چاکردنەوەی ھەر ھەڵەیەک، ....)، ئەمانەی باسم کرد بە بەروارد پاڵاوتنی پێشووتر فێری بوومە کە پێشتر نەمدەزانی ئەم کارانە بکەم. وەڵامی پرسیاری دووەمت: کە بوومە بەڕێوەبەر گەر خودا ڕێگە بدات، ئەوەندەی لەتوانای مندا ھەبێت ئەوکارانەی سەرەوە دووبارە دەکەمەوە بەردەوام کە باسم کرد، ھەروەھا لەژێر مافی نوێدام بێگوومان (مەبەستم مافی بەڕێوەبەرییە)، وەک باسم کرد تووڵەکانی بەڕێوەبەری خۆم فێر کردووە و دەتوانم بەکاریان بھێنم، بێگوومان خۆت دەزانی چی بەو مافانە دەکرێت، بۆنموونە ھاوردنەکان بۆ مۆدیوول و داڕێژە، سڕینەوەی پەڕە گەر دژی سیاسەتەکانی ویکی بێت، گەڕاندنەوەی پەڕەی سڕدراو، بەربەستکردنی بەکارھێنەران بۆ خراپکاری یان ھەر کارێکی تر کە پێویست بێت، پێدان و لێسەندنەوەی مافەکان، پاکسازی و پاراستنی پەڕەکان، ھتد ...)، ھەر خراپکارییەک بکرێت بە تایبەت بەرێوەبەران دەتوانن رووبەرووی ببنەوە، وە منیش بەو مافانە ئامادەم بیانکەم گەر بوومە بەرێوەبەر، لە ماڵپەڕی تێس ویکی تاقیکردنەوەم بۆ مافەکان کردووە و ھەمووی شارەزام. ھەروەھا وەک باست کرد بەکارھێنەرێکی چالاکم و رۆژانە دەمەوێت کاتەکانم لە ویکی بەسەر بەرم، ھەروەھا سیاسەت و ڕێساکان ھەمووی فێربوومە کە لەچ کاتێک ئەم شتە بەکاردێت و لە چ کاتێک بەکار نایات بۆ ھەر شتێک مەبەستم، ھیوادارم وەڵامتم دابێتەوە کاک ئارام، سووپاس. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٤٥، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: وتت لە تێستویکی ئامڕازە بەڕێوەبەرییەکانم تاقی کردووەتەوە. سەیری ھەژمارەکەتم کرد و تەنانەت بەو پڕۆژەشەوە ھاوپێچ نەکرابوو. ئەی چۆن ئامڕازەکانت تاقی کردووەتەوە؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٧، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @ئارام، قسەکەت ڕاستە نیشان نادرێت، چونکە من لەو "تێست-ویکییە"ی کە سەر بە ڕێکخراوی ویکیمیدیاییە، تووڵەکانی بەڕێوەبەریم تاقی نەکردۆتەوە، بەڵکو لە ماڵپەڕێکی تر کە سەر بەو ڕێکخراوە نییە تووڵم تاقی کردۆتەوە؛ "کرتە لێرە بکە بۆ بینینی ماڵپەڕەکە". ھیوادارم ئێستا بەتەواوی بۆت ڕوون بووبێتەوە کاک ئارام. سووپاس Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٢٢، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ئەھا، ئێستا تێگەشتم. ئایا دەتوانی بەڕێوەبەرێک ڕازی بکەیت کە لە سەرەتاکانی بەڕێوەبەریتدا دەستت بگرێت و ئاگای لە کردەوەکانت بێت؟ وەختی خۆی بەکارھێنەر:Épine ئەوەی بۆ من کرد و منیش ئەوەم بۆ بەکارھێنەر:Sakura emad کرد. کێ ئەمە بۆ تۆ دەکات؟ نایشارمەوە کە لەبەرئەوەی بەڕێوەبەران ناچالاکن یان بەپێی پێویست چالاکییان نییە و نەماوە، خەریکە ڕازی دەبم، بەڵام ھێشتا بەبێ ئەوەی کەسێک ئاگای لێت بێت، تۆزێ ئەستەمە بۆ من کە ڕەزامەندی دەربڕم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٥، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @ئارام، ئەوەم دەزانی لە سەرەتای بەڕێوبەریتدا کاک Epine ئاگاداری تۆ بوو، وە تۆش ئاگاداری Sakura بوویت، ئێستاش نۆرەی ساکورایە ئاگاداری من بێت، چەن ڕۆژێکی تر من ئاگاداری کەسێکی تر دەبم کە بووە بەڕێوەبەر. وە من دڵنیام ساکورا ڕازییە و گەر ویستی با خۆی لێدوان بدات و بڵێت من ئاگاداری دەبم، چونکە ھەر ئەو بوو منی گەیاند بەم ئاستەم کە من خۆم متمانەم بەخۆمە و خۆم بە شایەنی ئەم مافە دەزانم ھەربۆیە خۆم پاڵاوتووە، ئەوەندە شارەزاییەیی کە ئێستا ھەمە زۆربەی بەھۆی ساکوراوە بووە، لێرەوە دەمەوێت سووپاسی بکەم، وە قسەکەشم ڕوونە و ھەروەک وتم ساکورا ئاگادارم دەبێت لە کارەکانم لە سەرەتای بەڕێوەبەریمدا، گەر مەبەستەکەت ئەوەبێت. سووپاس Tessla (وتووێژ) ‏١٨:١٦، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😊 بێگوومان ھەر کارێکی بەڕێوەبەری پێویستی ھەبێت بێت، بەپێی توانا لەگەڵی دەبم، ئەوەی خۆم دەیزانم بە باشی دەزانم پێی دەگەیەنم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٢٧، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: دەنگم پێت دا، بەڵام ھیوادارم کارێک نەکەیت کە دواتر پەنجەی خۆم بگەزم. سپاس @Sakura emad: ھەر ئەوەت لێ چاوەڕوان دەکەم. ھیوادارم ڕۆژێک ھەموومان بگەڕێینەوە و زۆر باشتر لە جاران خزمەت بکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٦، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ پشتگیرییەکەت و متمانەت، وە ھەروەھا بێ خەمبە ئەوەندەی بتوانم خزمەتی ویکی دەکەم. وە ھیواخوازم کە تۆش بگەڕێیتەوە ناومان و قەرەباڵغ بینەوە. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٢٩، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Tessla: من پرسیارێکم ھەیە لەسەر پاراستن چۆن دەزانین پەڕەیەک شایەنی پاراستنە یان نا؟ و ماوەی پاراستنەکە و ئاستی پاراستنەکە لەڕێگەی چییەوە دەزانین چەندی پێویستە؟ ،ئەگەرچیش من لێرە بوومە و بەشدارییەکانتم بینیوە و ئاگاداری شارەزاییتم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٥١، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad، پاراستن خوودی خۆی ھەموومان دەزانین لەدژی خراپکاری زۆرجار بەکاردەھێنرێت کە لە پەڕەیەکدا دەکرێت، بەڵام وەک پرسیووتە چۆن بزانین پەڕەیەک شایەنی پاراستنە، گەر پەڕەکە چەندجارێک لەلایەن ئایپیەک یان کەسێکیش کە لەژوورەوە بێت دەستکاری بکرێت بەمەبەستی خراپکاری ئەوکات پەڕەکە پێویستە بپارێزرێت لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە ھەڵبەتە زۆرجار پەڕەی کەسایەتییەکان تووشی خراپکاری دەبێت وەک لەپەڕەکانی تردا، ئەمەی باسم کرد تەنھا بۆ ئەوە بوو چۆن بزانین پەڕەیەک پێویستە بپارێزرێت. سەبارەت بە پرسیاری دووەم و سێیەمت: پەڕەیەک ماوەکەی دیاری دەکرێت بەپێی پەڕەکە خۆی، واتا گەر بەردەوام دەستکاری لە پەڕەکە کرا (خراپکاری بەردەوام)، ئەوکاتە پەڕەکە پێویستە بۆ ھەمیشەیی یان بۆ کاتێکی دوور و درێژی وەک شەش مانگ یان ساڵێک دابنرێت، بەڵام گەر تەنھا جارێک بوو ئەوا پێویست بە کاتێکی زۆر درێژ ناکات. سەبارەت بەوەی کە کێ بتوانێت دەستکاری پەڕەکە بکات (ئاست): ئەگەر پەڕەکە چەندێک گرینگ بێت تا پێویست بێت چ کەسانێک دەستکاری بکەن، واتا پەڕەکە گەر زۆر گرینگ بێت ئەوە دەتوانرێت وابکەین بەس بەڕێوبەران دەستکاری بکەن، ئەگەر تەنھا پەڕەیەکی ئاسایی بێت دژی خراپکاری کەسێک یان ئایپییەک ئەوە دەتوانرێت ڕێگە بە ئەو کەسانە بدرێت کە لە ژوورەوەن، یان بە پاسدەرانی خۆگەڕ. ھیوادارم وەڵامتم دابێتەوە. سووپاس Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٣٠، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  • دەتانەوێت بە بوونە بەڕێوەبەر چی بکەن کە ئێستا ناتوانن بیکەن؟ هەروەها مەسەلەی زمانیش کە بۆ من هەموو جارێک لەپێشینە بووە، چۆن دڵنیایی دەدەن لە چاککردن یان لابردنی ئەو وتارانەی هەڵەی زمانەوانییان زۆرە؟ سەرچیا‏١٨:٥٢، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    سڵاو کاک @سەرچیا، سەبارەت بە پرسیاری یەکەمت: لەسەریشەوە باسم کردووە بە بوونم بە بەڕێوەبەر چ کارێک دەکەم کە لە ئێستایا مافی ئەوەم نییە بیانکەم، بەڵام دووبارە دەیڵێمەوە بۆتۆش، تووڵەکانی بەڕێوبەرەی خۆم فێرکردووە و زۆر چاک دەزانم بەکاریان بھێنم، بۆنموونە کارەکانی وەک ھاوردنەکان بۆ مۆدیوول و داڕێژە، سڕینەوەی پەڕە گەر دژی سیاسەتەکانی ویکی بێت، گەڕاندنەوەی پەڕەی سڕدراو، بەربەستکردنی بەکارھێنەران بۆ خراپکاری یان ھەر کارێکی تر کە پێویست بێت، پێدان و لێسەندنەوەی مافەکان، پاکسازی و پاراستنی پەڕەکان، ھتد ...)، وە من بەو مافانە ئامادەم کار بکەم لە ویکیپیدیا گەر بوومە بەڕێوەبەر. سەبارەت بە پرسیاری دووەمت: کە دەڵێیت چۆن دڵنیایی دەدەیت لە چاککردن یان لابردنی ئەو وتارانەی ھەڵەی زمانەوانییان زۆرە، کاک سەرچیا من رۆژانە  کارم لەسەر ئەوە کردووە، چەندین وتاری نوێ کە لە ویکی بڵاوکرابێتەوە من ئەوەندەی توانیوومە پێداچوونەوەم بۆیان کردووە سەبارەت بە دەروازەکان و پۆل و بەتایبەت ئەوەی تۆ وتووتە (زمانەوانیی)، وە ھەروەھا کارم لەسەر وتارە کۆنەکانیش کردووە بۆ ئەم مەبەستە، دەتوانیت سەیری بەشدارییەکانم بکەیت کە چیم کردوون لەم ماوانەدا، ھەروەھا کاک سەرچیا من خۆشم خاوەنی چەندان وتارم دەتوانیت سەیری وتارەکانم بکەیت بزانی ڕێنووس و ڕێزمانییم چۆنە، وە ھەروەھا با ئەوەش بدرکێنم کە بوومە بەڕێوەبەر، دەمەوێت گرنگیەکی زیاتر بدەم بە زمانەوانیی لە وتارەکاندا، چوونکە خۆم کەسێکم باوەڕم بەوەیە زۆر لە وتارەکانی ویکی پێویستیان بە چاککردن ھەیە لە ھەڵەی ڕێنووسدا، دەزانم ئەو کارە ئێستاش دەکرێت وە بەردەوام کردووشمە، بەڵام مەبەستەکەی من ئەوەییە کە بوومە بەڕێوەبەریش زیاتر ھەر گرینگی بە زمانەوانیی دەدەم لە وتارەکاندا، ھیوادارم وەڵامی ھەردوو پرسیارەکەتم دابێتەوە کاک سەرچیا، سووپاس. Tessla (وتووێژ) ‏١١:١٨، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    ئەگەر بەڕێوەبەر و ئەندامانی دیکە هەبوونی بەڕێوەبەرێکی دیکە بە پێویست بزانن، بەتایبەت بۆ کارئاسانی لە ئەرکە بەڕێوەبەرییەکان، ئەوە پێم وایە دەکرێ دەنگی پشتگیریت پێ بدەم. بۆ مەسەلەی زمانەوانیش، تەواو نازانم ناوەڕۆکی وتارەکانت چۆن بووە، بەڵام لەم نووسینانەت بڕێک وردە هەڵە هەن، و گەر خواستت هەبێت دەکرێت لەمەش خۆت باشتر بکەیت. سەرچیا‏١١:١١، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    دووبارە سڵاوت لێبێت کاک @سەرچیا، ڕاستییەکەی ئەو نووسینەم کە (وەڵامێک بوو بۆتۆ)، گرنگییەکی وەھام پێنەدا تا شێوازی ڕێنووس و زمانەوانییەکەی چۆن بێت چوونکە ئەمە پەڕەیەک نییە کە خوێنەران بیخوێنەوە بۆیە گەر ھەڵەی تێبووە ھیوادارم بمبوورن. وە سەبارەت بە دەنگەکەشت؛ بێگوومان بۆمن گرینگە گەر یەکێک لە بەڕێوەبەرەکان یان بەکارھێنەرانی ویکی سۆرانی پشتگیریم لێ بکەن و ئەو مافە بە شایەنم بزانن، ئیتر ئەوەش دەوەستێتەوە سەر کەسەکە خۆی کە سەیری بەشدارییەکانمی کردبێت یان لەبەر کارئاسانی ئەندامانی تری ویکیپیدیا بێت. وە بۆ ھەر بەشدارییەکت لەم پاڵاوتنە کە کردووتە سووپاست دەکەم. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٥٥، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]



سڵاو @Tessla: تۆ یەکێکی لە بەکارهێنەرە باشەکانمان،

  1. زۆرینەی دەستکارییەکانی تۆم بینییوە لەسەر وتارەکانم تەنها بەستنەوەی وتار بووە، بۆچی؟ تەنها ئەو کارە هەیە ئەنجامی بەیت؟
  2. لە دوای وەرگرتنی پلەی بەڕێوبەری خشتەی کارەکانت چین؟
  3. لە دوای وەرگرتنی پلەی بەڕیوبەری چی بۆ بەکارهێنەرە تازەکان دەکەیت؟
  4. لە دوای وەرگرتنی پلەی بەڕیوبەری چ شتێک دەکەیت بۆ ویکیپیدیا کە جیاوازبێت لەکارەکانی بەڕیوبەرانی تر؟
  5. ئایا لەدوای خۆت هیچ فێرخوازێکی خۆت بەجێ دەهێڵی بۆ بەڕێوبەری؟.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٥:٢٠، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لەتۆش کاک @ئارۆ سالار، سوپاس بۆ بەشدارییکردنت لەم پاڵاوتنە، دڵخۆش دەبم گەر وەڵامی تەواوت بدەمەوە سەبارەت بە پرسیارەکانت. پرسیاری یەکەمت؛ کاک ئارۆ لە ڕاستیدا نازانم کامانە وتار ھی تۆ بوونە کە من ڕۆژانێک دەستکارییانم کردبێت، چوونکە من دەستکاری ھەموو وتارە نوێییەکان دەکەم و پێداچوونەوەیان بۆ دەکەم، ئەگەر ڕۆژێک وتارێکی تۆ یان ھی یەکێکی تر کەوتبێتە ژێر دەستم، بێگوومان بە بێ جیاوازی کارم تێدا کردووە، گەر پێویستی بە بەستنەوەی زمان بووبێت کردوومەوە، یان پێویستی بە پێداچوونەوە بووبێت کردوومە، بەڵام وادیارە تۆ دەڵێیت تەنھا لە وتارەکانی من دەستکارییەکانت بەستنەوەی وتار بووە، بمبوورن گەر رۆژێک چاکسازیم لە یەکێک لە وتارەکان نەکردبێت، گەر ھی تۆ بووبێت یان ھی کەسێکی تر، رەنگە پێداچوونەوەیەکی خێرا بووبێت و کاری ترم بۆ درووست بووبێت، ئەگینا بەبێ جیاوازی کارم تێیان کردووە، واتا براکەم لەھەر وتارێکی نوێ ناوی Tessla بەرچاو دەکەوێت بۆ ھەر دەستکارییەکی بچووکیش بێت بە بێ جیاوازی وتاری بەکارھێنەران و بەبێ جیاوازیی کارەکانیش (چ بەستنەوەی زمان یان کاری تر). پرسیاری دووەمت؛ ئەگەر خودا ڕێگا بدات إن شاء اللە ببمە بەڕێوەبەر، ئەوە ھەمان ئەو کارانەی ئێستا دەتوانم بیانکەم دووبارە دەیان کەمەوە، ھەروەھا ئەو مافە نوێیانەی کە دێنە ژێر دەستم بەھۆی بەڕێوەبەری ھەموویان بەکار دێنم، لەسەریشەوە باسم کردوون نازانم گەر خوێندبێتەوە یاخوود نا، بەڵام کێشە نییە دووبارە دەیڵێمەوە کە چی دەکەم، (ھەر دارێژە و مۆدیوولێک پێویست بێت بۆ ویکی من ھاوردەی دەکەم، ھەروەھا ھەر خراپکاریەک دژی وتارێک بەکاربێت من ئەو بەکارھێنەرە ئاگادار دەکەمەوە و گەر بەردەوام بوو لە خراپکاری ئەوکات بەربەستی دەکەم بە پێی کاتێک دیاریکراو بۆ ئەوەی دووبارە دەسەڵاتی خراپکاری نەبێت لە وتارێکی ویکیپیدیا، ھەروەھا گەر وتارێکی دژی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بێت و پێویستی بە سڕینەوەی خێرا ھەبێت ئەوکات من ڕاستەوخۆ دەیسڕمەوە، ھەروەھا گەر پەڕەیەکیش پێویستی بە گەڕاندنەوە بێت کە پێشووتر سڕابێتەوە ئەوکات من دەیگەڕێنمەوە،  ھەروەھا ھەر بەکارھێنەرێکی نوێ یان بەکارھێنەرێکی تر کە شایەنی ماف بێت من پێی دەدەم، و ھەروەھا لێسەندنەوەی مافیش لە بەکارھێنەران، ھەروەھا پاراستنی پەڕەکان گەر رۆژانە لەلایەن بەکارھێنەر یان ئای-پی خراپکاریان تێدا بکرێت ئەوکات من پەڕەکە دەپاڕێزم تا ماوەیەکی کاتیی یان بەشێوەیەکی ھەمیشەیی گەر کامیان پێویست بێت بێگوومان، ھتد ...). سێییەم پرسیارت؛ کاک ئارۆ ئەوەی لە دەستی من بێت بۆ بەکارھێنەرە نوێییەکان دەیکەم، من خۆشم پێشتر زۆر شتم نەدەزانی، بەڵام لەلایەن خاتوو @Sakura و کاک @Aram زۆر شتی ویکیپیدیا فێربووم، ھەروەھا تووڵەکانی بەڕێوبەریش فێربووم و دەتوانم زۆر بەباشی بەکاریان بھێنم، منیش بەھەمان شێوەی ئەو دوو بەڕێوبەرە ھەر بەکارھێنەرێک نوێ بێت و پێویستیان بە ھاوکاری ھەبێت من بۆیان جێ بەجێ دەکەم و لە پشتیان دەبم، ھەروەھا حەز دەکەم رۆژێک بێت و منیش کەسێک لەژێر دەستی مندا فێری ھەموو کارەکانی ویکیپیدیا بێت و وەک چۆن ئێستاش خۆم وابووم، کەوایە چیم لە دەست بێت دەیکەم بۆیان و ھەروەھا گەر رۆژانێک کەسێکی نوێ پرسیاری لێم کردبێت بە بێ دوودڵی وەڵامم داوەتەوە و بەردەوامیش دەبم لەم کارەم بە زیاتریشەوە. پرسیاری چوارەمت؛ کاک ئارۆ من نابمە بەڕێوبەری ڕووکار تا بتوانم چەند کارێک بکەم وەک Sakura  و Aram کە بەس ئەوان دەتوانن بیانکەن کە بەڕێوەبەرانی تر ناتوانن، منیش وەک بەڕێوبەرەکانی تر دەبمە بەڕێوەبەرێکی ئاسایی، ئەوەی پێویست بێت بە مافەکانم لەوکاتەدا دەیان کەم، لەئێستادا کاک ئارۆ تۆش ئاگاداریت بەڕێوەبەران ناچالاکن جگە لە یەکێکیان کە ڕۆژانە ئەویش زۆر مەجالی ویکیپیدیای نابێت بۆیە منی لێم و کارەکان دەکەم، وە ھەروەھا گەر رۆژێک چەند کەسێک بین و رێک بکەوین لەسەر درووستکردنی پڕۆژەیەک بۆ ویکیپیدیا، ئەوکاتە من و ھەروەھا تۆش دەتوانین بەشداری تێدا بکەین و سوود بە پڕۆژەکە بگەینین، ئەمانە ئەو کارانەن کە منیش وەک ئەوانی تر تەنھا دەسەڵاتم لێیان ھەیە و بیانکەم. پرسیاری پێنجەمت؛ لەڕاستیدا ئەم پرسیارەشم زۆر بەدڵ بوو و دەسەکانت خۆش بێت کاک ئارۆ برام، لەسەریشەوە باسم کرد، زۆر ھیوای ئەو ڕۆژە دەخوازم کەسێک ببێتە فێرخوازی من و ھەرچی دەزانم پێی بگەینم و بەباشی فێری کارەکانی ئێرەی بکەم و بیکەمە کەسێکی چالاک و بە ئەزموون، چونکە خۆشم لە ئێستادا فێرخواز بوومە، بۆیە حەز دەکەم کەسێک رۆژێک بێت کە بتوانم فێری بکەم و ئەو جێگایی من بگرێتەوە، چونکە ویکیپیدیا وەک خۆی نامێنێتەوە و گەورەتر و فراوانتر دەبێت و رۆژانەش کەسانی نوێ دێنە ئێرە و سەردانی دەکەن، بۆیە بەڕێوەبەرانیش وەک خۆیان نامێننەوە رۆژێک دێت کە دەیانەوێت کەسانی تر جێگایان بگرنەوە، منیش ئەمەم پێ خۆش دەبێت خۆمان ڕێگە بۆ خۆمان خۆش بکەین و سوود بە زمان و زانستنامەکەمان بدەین کاک ئارۆ. ئەمە کۆتا پرسیار و وەڵامم بوو، ھیوادارم لێرەوە گەر توانیبێتم وەڵامی ھەر پێنج پرسیارەکەتم دابێتەوە و گوومانێکیش بێت لە مێشکتدا نەمابێتەوە سەبارەت بەم بەکارھێنەرە، دڵخۆش دەبم گەر دەنگی خۆت بدەیت و ویکیپیدیا بەرەو پێش بەرین، ھەربۆیە دەمەوێت بشمبووریت گەر وەڵامەکەم دوورودرێژ  بووبێت، چونکە بە پێویستم زانی وەڵامێکی گونجاوت بدەمەوە، دووبارە سووپاس براکەم. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٣٦، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla: هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٧:٣٠، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگەکان

پشتگیری

  • سڵاو لەتۆش کاک ھۆگر، من پشتگیری ھەر بەکارھێنەرێکی بە حەق ئەکەم کە بەڕاستی بیەوێت پەرە بە ویکیپیدیای کوردی بدات و ئێمە ھەمووان لێرە بە بوونی ڕۆڵ، یان بەبێ بوون، ھەمان کاروو پیشەمان باشترکردن و بەرەوپێش بردنی ویکیپیدیای کوردیە، وە من ئاگام لە دەسکاریەکانی جەنابتە کە چەنێک خزمەتت کردووە لە بوارەکەدا و چەنێک کاتت سەرف کردووە بۆ ئەم خزمەتە، وە ئەوەنەی من تۆم ناسیبێت شایەنی ئەم مافەیت کە پێت بدرێ وە شایەنی زۆر زیاتریشی، دووبارە و لە جیاتی ھەمووشیان سوپاس بۆ ھەوڵ و کۆششەکانت، کۆڵ مەیە. RasberryPedia (لێدوان) ‏٢١:١٠، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • لەگەڵ — ئەوەندەی لە دۆخەکە تێ بگەم، و مادام بەکارھێنەر:Sakura emad ئاگای لێت دەبێت و بە پشتبەستن بە لێدوانەکەی، پێم باشە ھەلێکت بدەمێ. بەو ھیوایەم کە بوویتە بەڕێوەبەر، یەکەم، بۆ ناوبانگ و شتی وا نەبێت و ون نەبیت. دووەمیش، بەباشی کەڵک لە دەسەڵاتەکانت وەرگریت. بەھیوای کاری باش! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٠، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی

بێلایەن

لێدوانەکان

سڵاو کاک @ھۆگر، ئەبینم دووبارە چالاک بوویتەوە دوای ئەو ماوە زۆرە بەخێربێیتەوە. بە ھەرحاڵ وەکو ڕای من بۆ ئەم داوایە بە شتێکی زەرووری نازانم لە ئێستایە کە بەڕێوەبەری تر زیاد بکرێن. چونکە زیاد کردنی ژمارەی بەڕێوەبەر سوود بە ویکیپیدیا ناگەیەنێت، بەڵکو لەسەر چالاکیی بەندە. بڕیاری کۆتاییش لە دەستی کۆمەڵگایە. سپاس ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١١:١١، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاکە @-Haryad، لە ئێستایا وەک تۆش دەزانیت لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی تەنھا لە ئێستایا یەک بەڕێوەبەر چالاکە و ھەموومان دەزانین کێییە، ڕۆژانە من ئاگاداربووم لەلایەن ئایپییەکان و کەسانی تریشەوە خراپکاری لە وتارەکاندا دەکرا، بەڵام تەنھا یەک کەس ڕووبەروویان دەبووە، بەس ئەو کەسە چالاکە بوو کە لەسەرەوە باسم کرد، ئەی ئەویش وەک کەسانی تر سەرقاڵ نابێت؟، ئەی ئەویش ڕۆژێک پشوو نەدات؟، ئەی کێ پارێزگاری بکات؟، جگە لەوەش منیش پێویستم بە مافی زیاترە تا بتوانم ویکیپیدیا بەرەو پێش ببەم و تووڵەکانی بەڕێوبەری بەکاربھێنم، چەندەھا کار ھەیە من ناتوانم بیانکەم لەبەرنەبوونی مافەکە، جا چۆن بتوانم زیاتر کار لە ویکیپیدیا بکەم بۆ بەرەو پێشچوونی لەکاتێکا من چالاک بم، من لەم ڕووانەوە دەڵێم پێویستمان بە بەڕێوەبەری نوێییە، جگە لەوانەش کاک ھەریاد بەڕێوەبەربوون سنوورێکی نییە تا بەس ٦ بەڕێوەبەر ھەبێت، ھەر کەسێک کە متمانەی بەخۆی بێت و خۆی بەشایەنی ئەو مافە بزانێت و چالاکییەکی زۆری ھەبێت دەتوانێت داوایی بکات، ئەوەش دەکەوێتە سەر بەشدارییەکانی و چالاکبوونەکەی. ھیوادارم وەڵامم دابێتیتەوە کاک ھەریاد، سووپاس. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٥٤، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش ناڵێم سنوورێکی ھەیە، ھەر ئەوەیە کە خزمەتێکی زیاتر بکا لە ڕێگەی مافی بەڕێوەبەرییەوە. سەرکەوتووبیت! ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٣:١١، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک Épine باشە بۆچی تەنها باسی خراپکاریت کردووە ؟!، ئەی باشە نابێت من بەکارهێنەرەکە بەربەست بکەم ئەگەر هەر بەردەوام بوو ؟!، هەر ئەمڕۆ خراپکارییەکی بەردەوام لە ویکی دەکرا و من پووچەڵم کردەوە بەڵام نەمدەتوانی دوای هۆشداری بەربەستی بکەم ئایا دەتەوێت ئاوا دژی خراپکاری بوەستمەوە ؟! یەکسەر ناچاربووم برۆم ساکورا ئاگادار بکەمەوە و باشبوو ئەو هات کارەکەی چارەسەر کرد، ئەی باشە جگە لەوە چەندین کاری تر هەیە کە لەسەرەوە زۆریش باسم کردوون بە بەڕێوەبەری نەبێت ناکرێن ئەو کارانە، کەواتە بۆ ئەوەیان دەڵێیت چی ؟!، وە هەروەها گەر سەیری بەشی بەکارهێنەرە چالاکەکان بکەیت دەبینیت کە بەس من و ساکورا بەردەوام لە ڕیزبەندی یەکەم و دووەمین و بەس ساکورا دەتوانێت ڕووبەروویان بێتەوە و هەندێجار ئەویش کاتی نییە و هیلاک دەبێت ئەی نابێت من لەوێ بم ؟!، هیوادارم پێداچوونەوەیەک بۆ بڕیارەک بکەیت و پشتگیری لە بەڕێوەبەرێکی نوێ بکەیت و تا کەسانی نوێ و چالاک جێگەی بەڕێوبەرە ناچالاکەکان بگرنەوە و بەردەوام ویکی دەستکاری و کاری تێدابکرێتەوە و ویکییەکی چالاک بێت، وە گەر پێداچوونەوەش ناکایت و سووریت لەسەر بڕیارەکەت، ئەوا کێشە نییە و ڕای خۆتە و ئازادیت، وە هەروەها سووپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٠٩، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ویکیپیدیا:داواکارییەکان بۆ بەربەستکردنی خراپکاران داوای بەربەستن دەکرێ. ◂  ئێپین  ‏١٨:٢٢، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Épine بڕوام وایە بەڕێز تێسلامان پێویستە بۆ ئەوەی ئەو شوێنە تەکنیکیانە پڕبکاتەوە کە کاتێک دادێت من لە ویکیی نابم، یان من بەتەنھا ئەرکی بەڕێوەبردنم نەکەوێتە سەر و کەسێکی تریش ھەبێت وەک خۆم چالاک بێت، و لە ئایندەشدا بەھەمان شێوە ئەو کەسانەی کە پڕ وزەن و ئامادەی خزمەتی پڕۆژەکەن و شایەنی مافەکەن پێویستە opportunityیان پێ بدرێت، و نایشارمەوە و ئاشکرایە تا ساڵ بەرەو پێشەوە دەڕوا بەڕێوەبەرانی پێشوو ناتوانن وەک پێشوو لە ئاست داواکارییەکانی خەڵک و ویکیپیدیابن و بەدەم ئەو ئەرکانە بێن کە بەڕێوەبەر پێی دەکرێت، من یەک بەخۆم ناتوانم پشتیان پێ ببەستم بۆ ئەوەی بەدەم ویکیپیدیاوە بێن لە حاڵەتی Emergency یان بەپەلە Act بکەن کاتێک پێویستمان پێیانە، سپاس بۆ تێگەیشتن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٢١، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕێکەوتی داواکارییەکە کۆتاییی ھاتووە. ئەگەر مەجالی دەنگدان نەماوە، با یەکلایی بێتەوە. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏٠٨:٥٦، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@-Haryad لە مێتا ستیواردەکان خەریکی یەکلاکردنەوەی وتووێژەکەن و تۆزێک ئاڵۆزترە لەوەی بە چەن ڕۆژێکی دیاریکراو یەکلایی بکرێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٣٢، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@-Haryad: و @Sakura emad: دەتانەوێت پێش کۆتایی هاتنی بەرواری وتووێژ ڕایبگرن؟.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٣:١١، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ، ھەر خۆی کاتی داواکارییەکە تەواو بووە. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٣:٣٢، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@-Haryad لە مێتا داواکراوە گفتوگۆکە بەردەوام بێت تا بگەین بە ئامانجێک. بەم زوانە دادەخرێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:١٤، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

 کرا بڕوانە داواکارییەکە لە مێتا پیرۆزە @Tessla: بەھیوای کاری باش بۆ ویکیپیدیای سۆرانی و ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە بەڕێوەبەرایەتییانەی تەواو نەکراون🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١١، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

 کرا. ١١ پشتگیری، ١ دژ، و ١ بێلایەن (بڕوانە ئەنجام) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٠، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ڕێکەوتی پێشکەشکردنی داواکاری: ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی داواکاری: ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

ناساندن

سڵاو لەھەمووتان من ساڵێکە بەشداری ویکیپیدیا دەکەم (ویکی سۆرانی، و ھەردوو ئینگلیزیەکە Simple/En) لە سەرەتای بەشداریکردنم تەنھا خەریکی نووسینی وتار بووم، دواتر پاسم داوەتە شوێنەکانی تریش و ویستوومە شارەزایی لە ناوچەکانی تریش دروست بکەم، لەکاتی بەشداریکردنم ھەڵەم کردووە و ھەوڵی ڕاستکردنەوە و فێربوونم داوە، وە زۆر سوودم لە بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا وەرگرتووە بە تایبەتی (Aram, Kushared, Oshwah، Ferien: لە مامەڵە و ئەتەکێت و شێوازی بەڕێوەبردنیان، میھرەبانیان) دووبارە خۆم بۆ بەڕێوەبەراییەتی دەپاڵێومەوە لەسەر ھەمان ئەو ئامانج و مەبەستەی پێشوو (یەک، دوو)، کە ئەوەنەی لە توانام دایە و لە زانیارییم دایە بتوانم بەشەکانی ویکیپیدیا بەرەو پێش ببەم، زۆر جێبەجێکاری ھەیە دەمەوێت ئەنجامی بدەم بەڵام لەبەر کەمی و نەبوونی تووڵی پێویست نەمتوانیوە ئەنجامییان بدەم، پاراستنی پەڕەکانی ویکیپیدیا، دوورخستنەوەی زیان بە شێوەیەکی ئاسانتر، یارمەتیدانی بەکارھێنەران بەتایبەت تازەکارەکان، وە ھەوڵی باشترکردنی زانستنامەکە بدەم، گەر ھەر پرسیارێکتان ھەیە یان ئەتانەوێت شتێکی زیاترم لەسەر بزانن خۆشحاڵ دەبم بە وەڵامدانەوەیان  زۆر سوپاس! --—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٢٩، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تۆمارەکان

پشکنین بۆ ھەژمارەکەم بکە sakura emad (talkmessageبەشدارییەکانبەشدارییە سەرانسەرییەکانبەشدارییە سڕاوەکان  • گواستنەوەکان  • لۆگی دروستکردنی بەکارھێنەربەربەستکردن  • لۆگی بەربەستنcounttotalھەموو لۆگە گشتییەکانsummaryemail | lu •  rfas  • rfb  • arb  • rfc  • lta  • checkuser  • بووکەڵەکاری  • socks | rfarrfcrfcussp | مافەکانی ئێستاتۆماری مافەکان (ناوخۆ)تۆماری مافەکان (سەرانسەری/مێتا) | مافەکانrenamesbotsblocksپاراستنەکانسڕینەوەکانگەڕاندنەوەadminتۆمارەکان | UHxUtHxUtE)

پرسیارەکان

دەنگەکان

پشتگیری

دژایەتی

دژ. بەر لە ھەموو شتێک سپاسی بەشدارییەکانی جنابت لە ویکیپیدیای کوردیدا دەکەم. دەنگی من ھەر وەک جاری پێشوو دژە. ھۆکارەکانیشی زۆرن.

دیارە ویکیپیدیا کۆمەڵێک سیاسەت و ڕێسای ھەیە و گشتمان شارەزاری ئەمانە ھەین. بەڵام من پێم وایە بەکارھێنەران بەر لەوەی کە شارەزاری ئەم سیاسەتانە بن، دەبێ خەمخۆری ویکیپیدیا بن؛ نەک بە بیانووی فڵان سیاسەت و فیسار ڕێسا پێدا بێنە وتارەکان و کار و پیشەیان ببێتە تاگلێدان لە پەڕەکان. ئەم کارانە ھیچ سوودێکیان نییە و ھیچ خزمەتێک بە ویکیپیدیا نییە. تاگی سڕینەوە لێدان لە وتارێک کە بەجوانی نووسراوە بەڵام سەرچاوەی نییە خزمەت نییە و خیانەتە.

جاری پێشوو بەکارھێنەرێک کە دوایی بوو بە بەڕێوەبەر ھەر بە پشتەوانەی ئەم سیاسەتانە وای لە دوو بەکارھێنەری باشی ویکیپیدیا کرد تەرخی ئێرە بکەن. بێجگە لەم دوو کەسە ھەر ئەم بەڕێوەبەرە و تا ڕادەیەک جنابت واتان کرد یەکی تریش ماڵاوایی بکا. بریا سەدی وەک من ماڵاوایییان کردبا بەڵام ئەو نەیکردبا. ئێستاش چی تر نامەوێ ئەم تەجرەبە ناخۆشانە دووپات ببنەوە.

ئەگەر بەپێی ئەم سیاسەت و ڕێسایانەش بێ، جنابت کۆمەڵێک پۆلی (تا ڕادەیەک بێسوود و) بەتاڵتان چاک کردووە. ئایا نازانن پۆلی بەتاڵ دەبێ بسڕدرێتەوە؟ پاشان ئەم بەکارھێنەرە عەرەبە کە کوردی نازانێ چۆنی زانی جنابت بۆ بەڕێوەبەریەتیی کاندیدا بوون؟ ئیشاڵا کە جنابتان بانگتان نەکردووە چون ئەمەش دژی سیاستەکانە.

وەک جاری پێشووش دەڵێم بەڕاستی کارێکی وا لەسەر عەرز نەماوەتەوە پێویستمان بە بەڕێوەبەری تر ھەبێ بەخوا دوو سێیەکیشمان زیادین یەکیان ھەر خۆم. زۆر سپاس. -- چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٢، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێلایەن

بێلایەن. بەردەوام حەزدەکەم کەسانەکی چالاک ببنە بەڕێوبەر بەڵام لێرە لە بەرامبەر ئەو هەموو نووسین و خزمەتە کە ئەمن دەیبینم لە ویکیپیدیا ئەوەندەی بەڕێوبەران کەمتەرخەم بوونە ئەکتیڤ نەبوونە یاخوود خۆیان تووشی کاری بێ سوود دەکەن و خەریکی کاری نا پێویست دەبن خەریکی پڕۆژە باوەکان نین لە بەرامبەردا چەندین کاری باش و پێویستیان کردیە، بەلام لەلایەکی دیکە ئەوەندەی ئەمن دژایەتی و رقەکینەم لە نێوان بەڕێوبەران و بەڕێوبەران لەگەر ئەندامان دیتیە لە نێوان بەکارهێنانەران و بەکارهێنەران لەگەر بەڕێوبەران نەدیتیە، بێگوومان چەندین بەڕێوبەری چاک و باشیش هەن کە دەتوانم باسی ماندی بوون و باش بوونیان بکەم، هەروەها هەست ئەکەم پێویستە بەڕێوبەران زیاتر بن بە ئامانجی چالاکبوونیان زیاتر، لەبەر ئەو هۆکارانە ناتانم تەوفیق بکەم لۆیە بێلایەنی هەڵدەبژێرم بەڵام هیوای باش بوون و چالاکبوونی زیاترت لۆ دەخوازم. شەهید (لێدوان)

سپاس بەرێز شەھید ھەوڵ دەدەم باشتر بم و لە ئاست پێویستییەکانی ویکیپیدیا دابم :). 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٠٢، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


لێدوان

  •  لێدوان: بەڕێز ساکوورا من شایانی مافی بەڕێوەبەریتان دەبینم و بەڕاست ھیچ کێشەیەکتان نییە. تەنانەت گەر وەک برایانە داوایەکم ھەبێت ئەوەیە کە زیاتر سەرنج بدەنە بابەتی ڕێزمان و ڕێنووسی کوردی. ھیوادارم سەرکەوتوو بی. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٤٢، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Ahrir: لەسەرەتای ھاتنم بۆ ئێرە و دەستپێکم، کوردیم و نووسینی کوردیم زۆر خراپ بوو، بەڵام بە بەراوردی سەرەتا و ئێستا پێم وایە توانیبێتم ھەڵەکانی پێشووم ڕاست بکەمەوە و بەھێزتر بدوێم لە زمانەکە و ھەڵەکان کەمتر و کەمتر بکەم؟ ئێوە بیروراتان چییە؟، یان گەر پێتان وایە ھێشتا ھەنێک ھەڵەم ھەیە تکایە بۆمی بخەنە ڕوو یارمەتی دەرم دەبێت لە ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانم  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٥٦، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بەڵێ ئێستا زۆر باشتر بوون، بەس مەبەستم ئەوە بوو کە ھەر وەک کارەکانی ترتان لە چاکسازیی بواری زمان و ڕێنووسی پەڕەکاندا بەردەوام بن، کە دڵنیان ھەر وا دەکەن. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٣٥، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: ھەموو کارەکان چێژیان ھەیە لەڕاستیدا، کاری بەڕێوەبەری بێت یان نا-بەڕێوەبەری ھەر بۆ نموونە من زۆر چێژ لە نووسینی وتار دەبینم (OwO) و لەو بڕوایە نیم واز لە ھیچ لە کارەکانی پێشووترم بێنم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 وەڵامدانەوەی بەڕێز چالاک@Calak: سپاس بۆ خزمەتەکانی ئێوەش کە بۆ ویکیپیدیا کردووتانە، من ئەوەنەی بیرمە تا ئێستا یەک کاری وامان کردووە ئەویش پڕۆژەییەکی ویکیپیدیا بوو بەناوی (پڕۆژەی سەرچاوەدانان) کە ئامانجی پڕۆژەکە سڕینەوە نەبوو بەڵکو ئامانجی سەرەکی زیادکردنی سەرچاوە بوو بۆ وتارەکان (بڕوانە ئێرە) ھۆکاری ئەوەی تاگی پێشنیاری سڕینەوەم دەخستە سەر ئەوە بوو تاگی (بێسەرچاوە) ھیچ سوودی نەبوو بۆ بەکارھێنەران و گوێیان پێی نەدەدا دەمویست لە ڕێگەی پێشنیاری سڕینەوە نامەیەکیان بۆ بچێت و فشار بخاتە سەر بەکارھێنەر کە سەرچاوە زیاد بکات، نەک سڕینەوەیان! و دوو بەرێوەبەریش لەم کارە ئاگادار کراونەتەوە، وابزانم ئاگادار نیت بەڵام ھەر دوای ماووەییەکی کورت پڕۆژەکە ڕاگیرا (بڕوانە ئێرە) لەبەر ئەوەی بەڕێز @Kushared: ئامۆژگاری کردم کە ئەم کارە ڕابگرین و ڕێگەییەکی باشتری پێ وتم کە بیگرینە بەر بۆ زیادکردنی سەرچاوەکان لەسەر وتارەکانمان.

وە باسی کەسێکت کرد، و ناچارم ناوی بھێنم چونکە بەڕاستی تۆمەتە بلێی من ئەو بەکارھێنەرم ناچار کردووە بڕوات، بەڕێز چالاک، شووشە خان لەبەر من نەڕۆیشتووە، بەڵکو خۆی دەلێت کە لەبەر ئەوەی کاتی نییە و ناتوانێت وەک جاران لێرە چالاک بێت.

سەبارەت بە بەکارھێنەر ڕویام ئەگەر سەیری پەڕەی وتووێژەکەم بکەیت دەبینی من خەریکی وەرگێڕانی ئەو وتارانەم کە ئەوان ئاماژەیان پێداوە جگە لە وەرگێرانی وتار ھیچ شتێکی تر نییە و من بەھیچ شێوەیەک داوا نە لە ڕوویام، نە لە ھیچ کەسێکی تر نەکردووە بێن دەنگم بۆ بدەن، بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەش، گەر بچیتەوە دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو ڕۆژەی ڕویام دەنگی داوە سەیری ئەم وێنەیە بکە دەبینی پێشووتر من خەریکی نوێکردنەوەی ئەم پەڕەیە بووم و ڕویامیش لە دوایین گۆرانکارییەکانەوە زانیوویەتی نەک من بچم داوای لێ بکەم دەنگم پێ بدات، گەر ھەر باوەڕیش ناکەیت کێشە چییە من ڕویام تاگ دەکەم و پرسیاری لێدەکەم.

وە نەک کار نەماوەتەوە، ڕۆژانە کار ھەیە و کەڵەکەی بەڕێوەبەریمان ئەوەندە زۆرە لە ژماردن نایەن، کاری بەڕێوەبەری ئەوەنە پێویستە بکرێت لە ژماردن نایەن، وەک ڕەخنەیەکیش بۆچی ئێوە نایەنە ویکی و پێداچوونەوەیەکی تێرو تەسەلی بۆ بکەن ئینجا دەزانن چەند کار ماوەتەوە لەم ویکیپیدیایە، بەداخەوە کە دەڵێی منیش زیادم، نەک ھەر زیاد نیت، بەڵکو ئەوەنە بێ چالاکییە لەڕووی بەرێوەبردنەوە نەک من بەتەنھا بەرێوەبەرێکی تریش خۆی کاندید بکات ھێشتا بەتەواوی پێویستی بەڕێوەبەری پڕ ناکەینەوە و لە ئاست کارەکانی نابین.🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 وەڵام بۆ @Calak: سڵاو کاک چالاک، باوەڕ بکە (کە دەزانم خۆشت لە من و ھەموو ئەوانەی لێرەن باشتر دەزانی) کە @Sakura emad: بۆ خزمەتکردنی پڕۆژەکە لێرەیە و دڵسۆزە. من لەباتی ئەو، ئەو گشتە دژایەتییە بکرابایەم، زۆر دەمێک بوو ئێرەم چۆڵ کردبوو. مەسەلەی تاگلێدان نەماوەتەوە و کۆن بووە. ئەوەتا من چەند مانگێک لێرە نەبووم کەچی ھەر ئەو پەڕانەی کە جێم ھێشتبوون ھەر ئەوانەن تاگیان لەسەرە. وتارێک کە بەجوانی نووسرابێ، ماوەتەوە، بەڵام بەڕاستی من خۆم پێم حەیفە جەماعەتێک بێن و بە وەرگێڕەکەی مایکرۆسۆفت و بە دەقەیەک کۆپی پەیستێک بکەن و تەواو. گەر وا بڕوا ئیتر کارمان لێرە تەواو بووە. بۆ مەسەلەی ئەو بەڕێوەبەرەش من نامەوێت لە ئاستی ئەو بەکارھێنەرەی کە وازی ھێنا کەم بکەمەوە، بەڵام بەڕاستی بۆ ئەو کاتە بەشداریی کەم بوو واتە شتێکی وا نەبوو بە بەراورد بە بەڕێوەبەرەکە. دواتر (کە وتووێژەکانیش ماون) خۆی وتی کە ھیچم لە دڵدا نەماوە و باسەکەی داخستووە، بەڵام کە بەشداری ناکات مانای ئەوە نییە ھێشتاکە بەڕێوەبەرەکە ھەڵەیە. کەواتە وازھێنانی بە ویستی خۆی بووە. بڕوا بکە ئەو بەڕێوەبەرە کارگەلێکی ئێجگار باشی بۆ ویکیپیدیا کرد؛ بەڕاستی دەڵێم شۆڕشێکی کرد. دەزانم کە زۆر جاران ئێمە لە یەکتری تووڕە بووینە و ھەندێ جار قسەکانمان لە دڵ دەگرین، بەڵام لەکۆتایییدا ئێمە بەیەکەوە لێرە کار دەکەین و ھەر دەبێت یەکتری قبووڵ بکەین. بۆ مەسەلەی بەڕێوەبەرانی ئێستا کە پێشتریش لێرە من و ئەوانی تریش دانمان پێدا نا کە ھیچ کاممان ئەوەندە چالاکیمان نەماوە. باوەڕ بکە ئەوە پێنج دانە ساڵە لە ویکیپیدیام تەنیا سێ کەسم بینی کە بەکەڵکی بەڕێوەبەری بێن. یەکیان شووشە خان بوو کە ئەو پێشمان وت، بەڵام خۆی حەزی نەکرد ببێتە بەڕێوەبەر و ئەوی تریش ساکاتا گینتۆکی بوو، بەس ئەویش ئێستا وەک کەسێکی ئاسایی بەشداری دەکات. ھۆگریش ھەبوو، بەس ئەو زۆر پەلەی کرد. کەسی سێیەم کە پێنج دانە ساڵە چاوەڕێیم، ساکوورایە! دەبێت چەند ساڵی تر لێرە بین تا کەسێکی وەک ساکوورا ڕوو بکاتە ئێرە؟ بە قەد ھەر ھەموومان چالاکە. نەک ھەر لێرە بەڵکوو ئاگام لێیە لە چەندین پڕۆژەی تری ویکیمیدیا چالاکە و لە تێست ویکیش ئامرازەکان تاقی دەکاتەوە پێش ئەوەی بەدەستیان بێنێ. کێ لە ئێمە وای کردووە؟ بۆ ئەو بابەتەش، من بڕوام وا نییە ڕوویام پێی وترابێ چونکە ماوەیەکە داوای وەرگێڕانی وتار لە ساکوورا دەکات. شتێکی ھێندە گەورەش نییە. باوەڕ دەکەیت گەر بە ویستی خۆمان بێ، جگە لە Kushared ھەر چوارەکەی ترمان واز لە بەڕێوەبەری دێنین؟ ئەویش تەنیا لەبەر خەمخۆرییەکەی دەمێنێتەوە کە من دەزانم چەندە لە خەمی ئەم پڕۆژەیەیە. توخوا با لەسەر بنەمای قین کار نەکەین. کاک چالاک تۆ خۆشت دەزانی کە ساکوورا چەندە گونجاوە بۆ بەڕێوەبەری، بەڵام دڵنیام لەبەر شووشە خان بێتاقەتی. منیش ئەو توانایەی ئەوسام نەماوە و دوور نییە منیش دوور بکەومەوە. دەبێت ویکیپیدیا لەسەر من پەکی بکەوێت؟ ئەسڵەن تۆ خۆت ئەوەت پێ خۆش نییە. ببوورە، بەڵام دەبێت من پشتگیریی بکەم. کۆتایی قسەشم بەوە دەھێنم کە بۆ مەسەلەی شووشە خان بەڕاستی پێم ناخۆشە، بەڵام ھەوڵێکی لەگەڵ دەدەم کە بێتەوە و ھیوادارم تکا و داواکەم لە عەرز نەدات. لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەمووتان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٢، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ruwaym: یا عزیزی اسف ان أذعجک، یا ریام أنک تعرف ھنا احنا نفعل تصویت للإداریون، وأنا مرشح للإداری، و مستخدم @Calak: یفکر انا طلبت منک حتی تصوت لی؟ وانا بدی انک اشرح لھم ھل أنا طلبت منک ھیک شی؟ اسف ان حکیت معک بھدی الطریقة ولاکن @Calak: یرید یتأکد ذا اننی حکیت معک لکی تصویت لی لو لا. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٢٦، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مرحبًا @Sakura emad: سأوضح لە بالفارسیة لأننی أجیّد تکلم بھا أکثر من العربیة (خاصة أننی أتکلم باللھجة العراقیة أساسًا ما درستُ بالمدارس الرسمیة)، عذرًا لو أنا سویّت مشاکل، بصراحة کنت اتوقع ھذا قیل وقال، وھو طبیعی، لأنھم یریدون تأکید وتدقیق فی الأمر، لا أکثر.
@Calak: با سلام، میخواھم یادآوری کە ایشان ھیچ درخواستی از من نداشتند، فقط از راە تغییرات اخیر متوجە نظرخواھی برای مدیریت او شدم. رابطۀ من و ایشان صرفًا در حوزۀ مشارکتھای مربوط بە زندگینامەھای عراقیان است، بەویژە زنان یا کُردھا. ایشان در ترجمۀ مقالات از عربی بە سورانی بە این پروژە کمک کردند. از آنجا کە یک کاربر وطندوست عراقیام، ھمچنین از سوی مادری تبار کُردی دارم، بە این ویکیپدیا وارد شدم؛ با توجە بە اینکە نمیتوانم بە کردی سورانی مشارکت داشتە باشم، بنابراین از راە تماس با کاربرانِ اینجا بە مشارکت میپردازم، شروع کارم اینجا بود (٩ حزیران ٢٠٢١). Sakura emad یکی ازین کاربران است؛ روزانە فعالیت دارد، عربی میداند، افکار روشنی دارد، اھل تعامل است، برای ھمین عمومًا بە او مراجعە میکنم نخستین بار (١٧ کانون اول ٢٠٢١). او تنھا کاربری است کە در اینجا میشناسم و ھمچنین Paraw. حالا شما را ھم شناختم!
اما چرا رأی موافق دادم؛ جدا از دلایلی کە در بالا بە عربی گفتم: بە نظرم مدیریت او برای این پروژە سودمند خواھد بود، چرا کە واقعًا بە محتوا میاندیشد نە بە خود کاربر.
زور سپاس. Ruwaym (لێدوان) ‏٢٢:٠٥، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەکارھێنەری نوێ دێتە ویکیپیدیای کوردی وتارێک دەنووسێ سەد جۆرە تاگی لێ دەدەن! سەد پەیامی ھۆشدار لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی دادەنێن. کابرای بەدبەخت لە ترسان دڵی دەتۆقێ دەڕوا چاو لە پشت سەریشی ناکات! ئێوە بەم کارانەتان، بەم تاگ و تاگبازی و سیاسەتبازییانەتان کەستان لە ویکیپیدیا نەھێشت و شکستتان بە ویکیپیدیا ھێنا! چاک دەزانم سەد ساڵی تریش قسەی من ناسەلمێنن بۆیە درێژە بە قسەکانم نادەم. ھەر ئێستاش کەس بەشداری ناکا نازانم دەتانھەوێ بەڕێوەبەرایەتی بۆ کێ یان بۆ چی بکەن! خۆ تاگلێدان بەڕێوەبەرایەتیی گەرەک نییە! سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٠٠:٠٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Calak من ئێستا ڕێزی خۆمم گرتووە و تۆشم بەبەڕێز داناوە بەڵام ئایا ھەست ناکەیت زۆرە قسەکانت؟ بەڕێز @Jutyaar یەکێکە لەو بەکارھێنەرە نوێیانەی ئێرە و تازە دەست بە کار بووە و من سەرپەرشتی وتارەکانی و کارە تازەکانی دەکەم حەز دەکەم بێتە ئێرە بزانێت لەژێر من و بەرێوەبەرایەتییم ھیچ کاولکارییەک ھەیە؟، یاخوود وام کردبێت ئەو ڕابکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:١٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یاخوود وەک ئەوەی ئێوە وتتان ("سەد جۆرە تاگ"، "سەد پەیامی ھۆشدار"، "ترساندن"، "تۆقاندن و بڵاوکردنەوەی ترس")؟ بەڕێوەبەرێک بەمن بڵێت من "تاگبازم"؟ یاخوود "سیاسەتباز" و "شکستم بە ویکیپیدیا" ھێناوە، یەک لەو قسانەی کردت یەک بەڵگەی لەگەڵ بوایە ئێستا باشتر قسەمان لەسەری دەکرد، ھەر بەجدی ھیچ ڕێزت بۆمن نەھێشتۆتەوە لێرە، چۆن ڕێگە بەخۆت دەدەی بۆ کاندید بوونێک، من بھێنیتە خوارەوە و سووکایەتیم پێ بکەیت؟، (تەنھا بەداخەوەم) ھیچی ترم نییە پێت بڵێم، سپاس بۆ بەشداریکردنت لە کاندید بوونم ھیوادارم ھەرگیز قسە لەگەڵ یەکتر نەکەینەوە لە ویکیپیدیا و تووشی یەکتر نەبین و ھەرەیەکەمان بەشێوەی خۆی خزمەتی ویکیپیدیا بکات  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٢٣، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەسەرەوە نووسیم «چاک دەزانم سەد ساڵی تریش قسەی من ناسەلمێنن بۆیە درێژە بە قسەکانم نادەم». بەڕاسیش نامھەوێ درێژە بدەم. بەس باسی بەڵگەتان کرد لەسەرەوە نووسیبووم ھەر ئەوەی کە ئێوە چالاکترین و باشترین بەکارھێنەری ویکیپیدیاتان بە کردەوەکانتان دەرکرد، خۆی گەورەترین بەڵگەیە. ئەو قسانەی من رێک قسەی ئەویش بوو. شەوێکی خۆش.-- چالاک وتووێژ ‏٠٠:٣٩، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من دووبارە ڕێزی خۆمم گرتووە نامەوێ بێمە ئەو ئاستەش سپاس بۆ ئێوەش. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٤٥، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزان ھەندێکجار دەبینم حساب بۆ ڕا و دەنگی بەکارھێنەرەکان ناکەن و بەشێوەیەک لە شێوەکان بێبایەخ سەیری دەکرێت ، ئەگەر وابێت ھەر با بەڕێوبەرەکان لەناوخۆیان قسەبکەن و ئیتر ئەم دەگدان و بێنەوبردەی بۆچییە ؟ ئێمەش ماوەیەکی کەم نییە لێرەین بۆیە چاک و خراپ لێکجیادەکەینەوە.گەورەترین ڕەخنە کە تێبینیم کردووە لە ھەردووی مەسەلەی خۆ کاندیدکردنی ساکوورا لەلایەن ئەو کەسانەی خۆیان زیاتر بەخەمخۆر و دڵسۆزی ویکی دەناسێن بریتییە لە تاگلێدان و دروست کردنی پۆلی ناپێویست !!، کە ئەمە ماوەیەکی زۆرە ڕاگیراوە ،من لە سەرتادا کە وتارەکانم نوسی ، بەڕێوبەرەکان تاگیان لەسەردەدا و کێشەوگرفتەکانیان لە بەشی وتووێژ باس دەکرد ، بەتایبەتی کاک ئارام ، دەی نە پێمناخۆش بوو نە ڕۆیشتیشم بەڵکو بەردەوامیش بوووم و کێشەیەکم لەگەڵیدا نییە .بۆیە ئەمە بیانوویەکی تاڕادەیەکی زۆر لاواز و جێگای سەرنج نییە ،دەکرێت ئەوە بۆ بەکارھێنەران ڕوونبکرێتەوەکە ئەم تاگ لێدانانە بۆ دژایەتی تۆ نییە و بەڵکو بۆ باشتر بوونە.وە دەشکرێت ھەندێکجار بەشێک لە سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیای کوردی بۆ ئەم قۆناغەی ئێستامان پشتگوێ بخرێت ، بۆنموونە کورتە وتار .ئەگەر مەسەلەکەش نەبوونی متمانەیە و وادەزانن بۆ تێکدان لێرەیە ،ئەوە بەپێی ئەو کارانەی کردوویەتی ھیچ خراپەکاریەکی تێدانابینم و پێم وایە لە زۆرێک لە بەڕێوبەرانی ئێستاش چالاکترە ، بەبایەخەوە کاریان لەسەردەکات . خۆ ئەگەر دنیاش بوو ئەویش وەک پێویست نییە ،مافی بەڕێوبەری لێوەردەگرینەوە.جا بۆیە تکایە ئەم جۆرە دەنگدانانە ماوەی بۆ دابنرێت حسابێک بۆ دەنگی زۆرینە و کەمینە بکرێت .Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٤٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەرێز @Kurd2021، بمبورن کە ئاگادار نەبوون دەنگدانەکە حەوت ڕۆژی تەواوە چالاکە و لە ماوەی ئەو حەوت ڕۆژە بۆ تەواوی بەکارھێنەران کراوە بووە کە بێن و لێدوان و دەنگی خۆیان بدەن لەسەری. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٥٤، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: شتێک شایەنی مانەوە بووبێ، ماوەتەوە. شتێکیش شایەنی سڕینەوە بووبێ بە ڕێکارە یاسایییەکان سڕدراوەتەوە. ئیتر ئەم ھەرایەی ناوێ. گەر وا نەکەین و سەرمان بۆ ھەموو شتێک بە بەڵێ بلەقێنین، ئەوا ئیتر ھەرکەس چیی پێ خۆش بێ، بە ئارەزووی خۆی دەکات. جا ڕیکلام بکات، جمێن بدات، ستایش بکات یان ھەر شتێک کە خۆی بیەوێ بیکات دەیکات. پۆلی واڵا چییە؟ ئێستا بێ یان دواتر ئەو پۆلانە ھەر دروست دەکرێن. ئینجا تکام وایە کە کارەکانی ساکوورا زەڕبی سفر نەکەی و ھەر بیبەیتەوە لای تاگلێدان کە ئەوە باسێک بوو و تێپەڕی. باسی کارەکانی تری ناکەم. تەنیا دەڵێم بە ساڵێک و دوو مانگ نزیکەی ٢٬٠٠٠ وتاری دروست کردبێ کەم نییە! ئێوە ئەو گشتە کارە ھەر بە تاگلێدان بەراورد بکەن، نادادپەروەرییە! بەخوا ئێستا تۆ چەند ڕەقیت بەرامبەر ساکوورا، من زۆر ڕەقتر بوومە بەرامبەری، نەک ھەر لێرە بەڵکوو ئێمە جارجار لە دیسکۆرد قسە دەکەین و بۆ زۆر کار لۆمەم کردووە، بەس ئەو بە ڕوویەکی زۆر خۆشەوە وەڵامی منی داوەتەوە. خەڵکی ئێستا ئەسڵەن پێیان ناخۆشە ئامۆژگاری بکرێن و وا دەزانن بچووک دەبنەوە. بەکارھێنەرێک وتارێکی بسڕدرێتەوە و ئیتر بتۆرێ، با ھەر بتۆرێ باشترە. ساکوورا ١٢٣ وتاری سڕدراوەتەوە جگە لەو گشتە دژایەتییە، بەڵام ئەوەی کە ھێشتا ھەر ماوەتەوە لای من زۆرە. کاک چالاک بۆچی کەس نایەتە ئێرە؟ چۆن نایەن کاکە؟ بە ھاوکاری کۆمەڵێک گەشەپێدەر و بەتایبەت گەشەپێدەرێکی فەڕەنسی و پڕۆژەی meta:Small wiki toolkits/Kurdish Wikimedians تایبەتمەندیی گەشە زیاد کراوە و ئێستا تازەکارەکان ھەر خۆشیان نازانن کە چۆن پرسیار دەکەن و وەڵامی پرسیارەکانیان دەدرێنەوە و ھاوکاری دەکرێن. لەم تازانەش ئەوەی نیازی پاک بووبێت، ماوەتەوە و کەس دەرنەکراوە. ھەر ئەو تایبەتمەندییە وا لە تازەکارەکان دەکات کە دەستکاری بکەن جا بەشێک لە پڕۆسەکان پشت بەو تاگانە دەبەستن کە لەسەر وتارەکان دانراون. نازانم تێبینیی ئەو شتانەتان کردووە یان نا، بەڵام دڵنیا بە ھەموو کارێکی ئێمە نیازێکی باشی لە پشتەوەیە گەر نا چ مەجبوورین ئەم تەمەنەی خۆمان لێرە خەرج بکەین! ئایا ئێوە پێتان خۆشە پڕۆژەکە بچێتەوە ئینکیوبەیتر؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Kurd2021: چۆن گرنگی بە ڕای ئێوە نادرێ؟ ھەمووان کاریگەریی خۆیانیان لەسەر پڕۆژەکە ھەیە. بەڵام گەر پێویست بە لێدوان کرا، دەبێت بدرێت. کەسێک دژ بوو، بێگومان ھەر قسە دەکرێت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٣، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram مەبەستم ئەوەیە زۆرجار دەنگدان لەسەر شتێک دەکرێت بەڵام ھەر کە یەک بەڕێوبەر یان دوان ناڕەزایەتی پیشاندەدان ئیتر دەنگی زۆرینە پشتگوێدەخرێت یان زۆر گرینگی پێنادرێت .دەنا منیش دەزانم پێۆیستە لێدوان بدرێت . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٢٢، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Kurd2021 بڕوا بکە دەنگی یەکە بەیەکەتان گرنگی خۆی ھەیە، لەڕاستیدا ھەبوونی دەنگی دژاییەتی ھەنێکجار سەرئێشە دروست دەکات لە مێتا، چونکە بە فوولی دەبێت ڕوونکردنەوە بۆ ستیواردەکان بدرێت کە بۆچی دژاییەتی کراویت لەبەر ئەوە بوو  زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٢٩، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  لێدوان: سڵاو @Sakura emad: لەبەرئەوەی کە خۆم وتم خۆت بپاڵێوی، حەتمەن زانیومە کە دڵسۆزیت، کاتت ھەیە و چالاکیت. جگە لەوەش، لەبەر کەمیی کردەوەی کارە بەڕێوەبەرییەکان، باشتر وایە بەکارھێنەری چالاکمان بۆ زیاد ببێت. لەسەرەوەش وتم پێنج دانە ساڵە لێرەم و تەنیا تۆ گەشتوویتە ئەم ئاستە و نامەوێت کەڵک لە تواناکانت وەرنەگرین. تەنیا دەمەوێت پێت بڵێم کە گەر بوویتە بەڕێوەبەر، ئەوا
  1. بە ھیچ شێوەیەک ئامرازە بەکۆمەڵەکانی ژێر دەستت تاقی مەکەرەوە مەگەر تەواو بزانی دەرەنجامەکەی چییە. گەر حاڵەتی بەکۆمەڵت تاقی کردەوە، سەرەتا لەسەر یەک دوو یان سێ پەڕە (واتە ژمارەیەکی کەم) تاقیکردنەوەکانت بکە و گەر دڵنیا بوویتەوە ئەوسا دەستکارییە گەورەکە بکە.
  2. وەک Ahrir و Serchia وتیان گرنگییەکی زیاتر بە ڕێنووس و ڕێزمانەکەت بدە.
  3. لەکاتی سڕینەوەی پەڕەکان، بەپێی بارودۆخەکە ھەوڵ بدە کاتی زیاتر بدەیتە بەکارھێنەران، بەڵام گەر زانیشت شتێک بەکەڵک نایەت و بە ھیچ شێوەیەک کەڵکی ئەوەی نییە بمێنێتەوە، مەترسە و بیسڕەوە.
  4. کاتێک بەکارھێنەرێک داوای مافێکی کرد، مەچۆ یەکسەر پێی بدەیت. ھەندێ لێکدانەوە بۆ دۆخەکە بکە و بەپێی چەند پێوەرێک مافەکە بدە یانیش مەیدە.
  5. کاتێک زانیت بەکارھێنەرێکی نوێ بێڕێزیی کردووە، ئەوا ڕاستەوخۆ بەربەستی بکە، بەڵام بەپێی ڕەفتارەکانیان بڕیار بدە. نەرم بە لەگەڵیان، بەڵام لەکاتی پێویستیش ڕەق بە. بەس لەبیرت بێ کە ھەرگیز ئایپییەکان بە بێسنوور بەربەست نەکەیت و ماوەی ئایپییەکان با زۆر نەبێت.
  6. بەگشتی بەرامبەر بەکارھێنەران و تازەکاران میھرەبان بە (کە دەشزانم وایت)، بەڵام بۆ ھەموو شتێکیش بەڵێیان بۆ مەکە و سەرت بۆ سەرەوە و خوارەوە مەلەقێنە. واتە بەگوێرەی بارودۆخ و شێوازی ویکیپیدیا بڕیار بدە.
بۆ ئێستا ئەوەندە بەسە و گەر بوویتە بەڕێوەبەر، دڵنیام کە ئەو خاڵانە لەبەر چاو دەگریت. بەپێی کاتیش زیاتر بەرەو پێش دەچی. بەھیوای سەرکەوتن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٤، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram تێبینی: من لە تێست ویکی مافی بەڕێوەبەر و بیروکراتم ھەیە ھەوڵی تاقیکردنەوەی تووڵەکانم دەدەم و خۆم زیاتر فێردەکەم لەوێ،
بەرپرسیارییەتی: وە ھەوڵ دەدەم باشتر بنووسم و قسە بکەم و بەرپرسیارم لە بەکارھێنانی ھەر تووڵێکی بەرێوەبەراییەتی،
سڕینەوە: بۆ سڕینەوە وتار بۆ وتار جیاوازی ھەیە، مەگەر وتارێک ئاشکرا دیار بێت پێویستە بسڕدرێتەوە وەک ئەمانە، بەڵام سنووردار نییە بۆی: (پەڕەیەکی بێناوەڕۆک، خراپکاری، گاڵتەجاری، مافی لەبەرگرتنەوەی تەواو شکاندبێت) گەرنا پەڕەکانی تر ھەمووی کاتی پێویستی خۆیان پێدەدەم سڕینەوەی خێرا بۆ ھیچ وتارێکی ویکیپیدا نابێت جگە لەوانەی ئاماژەم پێدا.
ماف: بۆ ئەو بەکارھێنەرەی شاییەنی مافەکەیە، جێگای باوەڕە، یان لە بەشدارییەکانی شارەزاییەکی باشی نیشانداوە، دەکرێت مافەکەی بە شێوەیەکی کاتی یان ھەمیشەیی پێ بدرێت (کاتی پێشنیارکراوە بۆ تازەکارەکان)
بەربەستن: لە بەربەستکردندا سیاسەتمان ھەیە بەپێی سیاسەتەکە و دادوپەروەری خۆم دەڕۆم، عادەتەن بەکارھێنەرێکی نوێ بەربەستی لەسەر نییە، لەسەر ئەو کارانەی دەیکات و ڕینمویی دەکرێت، بەپێی ئەو ئاگاداریانەی بۆی دەچێت و بارودۆخی تێگەیشتنی (تەمەنی گەر زانرا) مامەلەی لەگەڵ دەکرێت، سەبارەت بە ئایپییەکان ئەوە لەگەڵ ھیچ دا نییە کە SharedIP ھەرگیز بەربەستی ھەمیشەیی ناکرێت وەک (قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان، بنکەکانی دابینکەری ئینتەرنێت) و شوێنە گشتییەکان دوورن لە بەربەست بوونی ھەمیشەیی.
ھەڵسوکەوت بەرێوەبەران لە ھەڵسوکەوتدا چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکرێت پێشەنگ، میھرەبان، کراوە، دادپەروەر، دانا، زیرەک و بیرتیژ و ھێمن و پابەند بن، کە منیش ھەوڵ دەدەم ئەمانە بپارێزم و پێویستم بە ھاوکاری ھەموو بەرێوەبەرانیش و ئەزموونیان دەبێت کە ببنە مامۆستام.
ھیوادارم وەڵامێکم دابێتەوە گەر ھەر شتێکی تر ھەیە یان پرسیارێک لەسەر من خۆشحاڵ دەبم ووەڵامی بدەمەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٩، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  لێدوان: @Sakura emad: ھەرچەند من دەنگم داوە و تازەش دەنگەکەم ناگەڕێنمەوە، بەڵام پێم سەیر بوو لە لێدوانی ئەم بەکارھێنەرە (Jutyaar) نیشانێکت پێداوە وەک ئەوەی کاری زۆر باشی کردبێت. من لەگەڵ ئەوەم پشتگیریی بەکارھێنەری نوێ بکرێت، بەڵام ئەوەی ئەم دەیکات، وەک کاک ئارام و منیش تێبینیم کردووە، کۆپیکردنی نووسینە لە وەرگێڕی مایکرۆسۆفت بە چەند دەستکارییەکی کەمەوە. لە لێدوانەکانیشی دیارە ڕێنووسی کوردی باش نییە. لێرە مەبەستم ئەوەیە کە بڵێم وریاتر بیت لە ھەڵسەنگاندنی وتار و کاری بەکارھێنەرێکی نوێ. بزانیت کێشەکان چین و خراپکارییەکان دەستنیشان بکەیت و بتوانیت ڕێیان لێ بگریت. سەرچیا‏١١:٥٤، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    بەڕێز @Serchia بۆیە نیشانم پێی داوە چونکە ئەو لەژێر سەرپەرشتی منە، من ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی دەکەم، ئێوە ئاگادار نین ئەو زۆر شتی نوێ فێربووە لەسەر ویکیپیدیا ئاستی ئێستای زۆر باشتر بووە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٥٦، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    ئەگەر بەرێز Jutyaar ھەر ھەلەیەکی ھەبوو دەتوانی ڕاستەوخۆ ڕەخنەکان ئاراستەی من بکەیت، بۆ ئەمەش بەمزوانە لەوانەیە {{User Adoptee}} لەژێر پەڕەی بەکارھێنەریان چالاک بکەم و بەفەرمی ڕایبگەیەنم من ئەو فێردەکەم وەک مامۆستاییەک. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٥٨، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    بۆیە تکایە بەرێز @Serchia لەگەڵیان نەرم بن، و وەرن قسە بەمن بڵێن لەجیاتی ئەو، منیش ھەوڵ دەدەم ھەلەکانی نیشان بدەم و بۆی ڕاست بکەمەوە  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٠٠، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش کە یارمەتی دەدەیت، بەڵام دەبێت کێشەی وتارەکانیش ببینین و بزانن کۆمەڵێک وتاری پڕ کێشەی دروست کردووە. ئەگەر ئەو خەمخۆرە، دەبێت ڕابوەستێت و کار لەسەر چارەسەری کێشەکانی چەند وتاری سەرەتای بکات نەک درێژە بە دروستکردنی وتاری بە کەموکوڕی بدات. لەم وتارە ئادریان بۆلت، نووسراوە «لە خێزانێی مێرکانتەلی» پاشان ھیچی تری نەنووسیوە و چووەتە سەر شتێکی دیکە. تەماشای ئینگلیزی بکەی دەقەکە بەو مانایە دێت کە لەو خێزانە گەورە بووە. دەقەکانیش ھەر ھی وەرگێڕی مایکرۆسۆفتن، چەند وشەی لابردووە و زیاد کردووە، کە بەگشتی ئاستی وتارەکەی زۆر باشتر نەکردووە. کەسێک گەر ئینگلیزی بەباشی نەزانێت، ناکرێت وەرگێڕانیشی لێوە بکات. بەھەرحاڵ، چیتر درێژە بەم باسە لێرە نادەم، ئەو بەکارھێنەرەم ئاگادار کردووەتەوە کە ئەم جۆرە وتارانە بۆ ئێرە نابن، ڕۆبۆتێکیش دەتوانێت ھەزاران وتاری وا بە وەرگێڕانی ئامێر بکات. ھیوادارم بەڕێزیشت باشتر ئاگاداری ئەمە بیت و ناوەڕۆکی وتارە نوێیەکان وردتر چاو لێ بکەیت. سەرچیا‏١٢:١٢، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە، من ھەوڵی کۆنتڕۆلی ھەموو کەم و کورییەکان دەدەم، دوبارە زۆر سپاس بۆ گرنگی پێدان 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٥، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐────────────────└

  •  لێدوان:
    • ساکورا، من دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ بەشدارییەکانت لێرە. تەنیا ئامۆژگاری من ئەوەیە کە زۆر ئاگاداری وتارەکان بیت پێش پاسدانیان، یاخود بەسەرداچوونەوە ھەڵواسرەوەکان پێش قبووڵکردنیان. ھیچ کێشەیەکم بەدی نەکردووە، بەڵام پێشبینی لە بەڕێوەبەران دەکرێ ئاگاداریان بن. وابزانم سەرەتاش دەنگی نەخێرم پێت ئەگەر ھەڵە نەبم لە ھەڵبژاردنی یەکەم، ھەرچییەکم وتبێ ئەوکات، ئێستا دەبینم چەنێک گۆڕانکاری لە بەشدارییەکانت ڕوویداوە و باشتر بوون، ئێستا ھەستەکەم ئامادەیت. ھەندێک شت ھەبووە کە من یان بەکارھێنەرێکی تر پێمان خۆش نەبووە کە کردووتە و پێم وتوویت و وەستاندووتە، یان ڕوونکردنەوەی زیاترت لەسەر داوە و لە مێشکی خۆمدا وتوومە ((ئۆکەی، من ھەڵە بووم)) و بەردەوامیم بە ڕۆژەکەی خۆم داوە.
    • سەبارەت بە وازھێنانی ئەو سێ بەکارھێنەرە، کە ماوەیەکی زۆر دوای وازھێنانی منیش ھەر باس دەکرێن و تۆمەت بە من ئەبەخشنەوە کە گوایە من ھۆکار بووم واز بێنن، ئەمە ھیچ بنەمایەکی نییە. کێشەی یەکیان لەسەر ھاوڕێکەی دەستی پێ کرد، دوای چەند مێژووی وتووێژەکان ماوە و ھەر کەس حەزی کرد دەتوانێت بە ئاسانی بیاندۆزێتەوە و بیانخوێنێتەوە بزانن لەسەر چی وازیان ھێناوە. تەنانەت یەکیان باسەکەی بردە مێتا و دوای چەند ڕۆژ و ماوەیەکی زۆریش، کەس بەجواب نەھات، چوونکە سکاڵاکەی ئەساسەن ھەڵە بوو، و نەیتوانی ھیچ خاڵێکم لێ بگرێت! تەنیا لە ناو ویکی خۆمان باس دەکرا بەکارھێنەر ھەبوو دەیەیەک بوو بەشداری نەکردبوو، بە پەیوەندی لە دەرەوەی ویکی بانگ دەکران پشتگیری بکەن! دوای ئەوەش، ھێشتا من داوای لێبوردنم لێیان کرد تەنیا تاکوو بەردەوامی نەکێشێت. ئەرێ ئەم بابەتە نەبڕایەوە؟ نەوەیەکی نوێی ویکیپیدیا ھاتنە ئاراوە کە کارێکیان کرد بۆ ویکی کەس نەیکرد، کەچی لەسەر دوو بەکارھێنەر کە بە مانگ دوو چاکسازییان لە ناوەڕۆکی ویکی نەدەکرد، خەریکە دڵی ھەموویان ڕەنجاندین.
    • نابێت وتارێک کە ڕەچاوی ھیچ ستانداردێکی ئینسایکلۆپیدیایی ناکات بخرێتە ویکیپیدیاوە، بۆیە سڕینەوەی وتار کارێکی خراپ نییە وەک ھەندێ تێگەیشتوون. ئامانجی ویکی ناوەڕۆکی بایەخدارە، نەک وتاری زۆر. ویکیپیدیا وایە، تاگی ھەیە، سیاسەتی ھەیە، ڕێسای ھەیە، کێشە دروست دەبێت، دەمەقاڵێ ڕوودەدات. خۆت دەزانی لە بەینی من و تۆش ڕوویداوە، بەس کەسمان شەخسی وەرمان نەگرتووە و بچین خۆمان تاقەتی ویکیمان نەمابێ و یەکدی تۆمەتبار بکەین لەبەر وازھێنانمان! ڕەنگە بەکارھێنەرە کۆنەکان ئێستا ھاوڕێی باشیش بن (ئەو کاتە ویکی زۆر بچووک بوو) بۆیە لەسەر یەکتری دەیکەن بە کێشە. ئەو بەڕێزەی سەرەوە بۆ نموونە کە بەڕێوەبەرێکی کۆنە، دەتوانن بچن سەیری مێژووی وتووێژەکانی بکەن و ببینن کە خەڵک ھەبووە لەبەر کردەوەکانی ئەوان وازیان لە ویکی ھێناوە، بەڵام قەت من یان کەسێکم نەبینی ڕۆژێ بێین بڵێین فڵان کەس بەبۆنەی تۆوە وازی لە ویکی ھێنا، لەبەر ئەوەی ئەزانم چاکەی ویکی ویستووە. ئەگەر کێشەکە من بووم، من وازم ھێنا و چەندین مانگە بەشداریم نەبووە و لە وتووێژی وا بەشداری ناکەم، ئەی ئەو بەکارھێنەرانە بۆ نەگەڕانەوە؟ ڕوونە خۆیان تاقەتی ویکیان نەماوە و بەدوای پۆزشدا دەگەڕێن. بەس کەس ئیجباری نەکراوە بەشداری بکا و کەسیش پێویست ناکا نۆتیسی ئیستیقالە و خانەنشینبوون دابنێ جگە لە بەڕێوەبەران.--◂  ئێپین  ‏١٧:٥٣، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Épine:بریا منیش وەک ئێوە تاقەتم ھەبا ڕۆمانم نووسیبا بەڵام نیمە. بەکورتی ئیمەیل و پینگی دوو لەو بەکارھێنەرانەم ماوە کە باسی ئێوەیان لای من کردبوو بەڵام دەفەرمووی نا خەتای من نەبووە. دەی باشە. سێیەم کەسیش ئیتر ئاشکرا بوو چۆن ڕۆیشت ئەگەر حاشا لە ئەویش دەکەن پینگی کەن بەشکم ھات و ئاشکرای کرد کێ درۆ دەکا. ئەگەرچی من ئەسڵەن ناوی کەسم نەھێنا لە قسەکانمدا.
    پاشان ئەو کات من بەشداریم دەکرد ئێوە سەوادی خوێندنەوە و نووسینتان نەبوو؛ ئێستا بۆ من دێن باسی ئامانجی ویکیپیدیا دەکەن؟! بە من دەڵێن ویکیپیدیا ڕێسای ھەیە و چی ھەیە و چی نییە؟! نەقڵی چاکە. بەڵام ئەوەی ڕاست دەفەرمووی نەوەیەکی نوێ ھات و کار و پیشەشی تاگلێدان و سیاسەتبازی بوو. ماندووبوونیتان لێ دەکەم.
    لەمە بەولاوەش ئەم پەڕەیە ناکەمە بەخوا ئەو قسانەی سەرەوەش کە لە جوابی مندان ھێشتا نەمخوێندۆتەوە. لە خوامە Sakura ببێتە بەڕێوەبەر و ئەم پرۆژەیە ببێتە پرۆژەی نموونە و ببێتە ١٠٠ ھەزار وتار. ڕووی ئەوە ڕەش بێ پێی ناخۆشە. زۆر سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٢، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    هەموومان باش دەزانین مەبەستتان لە کێیە چ ناو بنووسن یان نەنووسن، خەڵک کوێر نین و چاویان هەیە و ئەتوانن وتووێژە کۆنەکان بخوێننەوە. گیانەکەم چ گرنگە تۆ کەی هاتووی بۆ ویکی و کەی دەستت پێ کردووە؟ ئێمە شانازیمان بەوە ئەکرد بەشداریمان زۆر بووە پەلامارتان دەداین و دەتانوت ژمارەی دەستکاری مانای وانییە کارێکی چاکتان کردووە، دەی مێژووی تۆش و ژمارەی ساڵەکانی بەشداریکردنت هەمان کەیس نییە مەگەر؟ یان وەک هاوڕێکانت تۆش بەدوای حیسابی تایبەت دەگەڕێیت؟ هەر بەکارهێنەرێک وازی هێنابێت ئەمساڵ، من وتووێژم لەگەڵ نەکردووە، یاخود تەداخولی کارەکانیم نەکردووە، و بەڕاستی هیچ مانای نییە بێی من تۆمەتبار بکەیت بە شتی وا، ئەگەر واشبێت، بەڕاستی مەوزوعێکی گرنگ نییە. سەرکەوتوو بێت و دەستخۆشی منی پێ بگەێنە بۆ کارەکانی. هیچ شتێکم لە دڵدا نییە، بەڵام وابزانم هەموومان بێزاربووین لەم قسانە. هەر کەس ویستی بەشداری بکا دەستی خۆش بێ، هەر کەسیش ویستی بڕوا هەر دەستخۆشی لێ دەکەین لە بەشداربوونی، بەس کەس هۆکاری ڕۆیشتنی کەس نییە. ئەو کۆمەڵەتان برادەرن، تەمەن درێژ بن و هەر بۆ یەک بن، بەس ئیتر سەری ویکیپیدیا مەخۆن بەم چیرۆکە بێمانا و کارە نابەجێیانە، وازبێنن کۆمەڵگەکە گەشە بکات و خەڵکی تازە بێت و بکەوێتە سەر سکە. چیتان ئەوێ؟ بە دڵی ئێوە بێ تاگ دانەنرێت؟ وتار نەسڕدرێتەوە قەت؟ ئەوەتان ئەوێت؟ ئەگەر ئەوەنە ساڵە بەشداری ئەکەن، ئەبووایە ئێستا بتانزانیبا ویکیپیدیا وا کار ناکات، یان ئەوەتا هاتوون سیستمێکی فاشیل لەژێر ناوی کوردەواری و زمانی کوردی بە خەڵک دەفرۆشنەوە؟ لەگەڵ ڕێزم. منیش چیتر درێژەی پێ نادەم تاکوو پەڕەکە لە مەبەستی خۆی لانەدا، کەس زویر نەبێ و ساکوراش بێزار نەبێ. هیوادارم ئەمە دواجاربێ ئەم باسە بکرێتەوە. ◂  ئێپین  ‏١٨:٥٧، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    یەکەم: سەرەتا من سپاسی بەرێزتان دەکەم بۆ تەرخانکردنی کاتە بەبەھاکان و بایەخداریتان بە ئەم داوایەی من، بەڵێ من ھەڵەم ھەبووە و ھەڵەش دەکەم، وە ھەوڵ دەدەم لێشی فێربم و دووبارەی نەکەمەوە، بەڕێز @Épine لە ڕاستیدا بۆ مەسەلەی بەشداریکردن لە ویکیپیدیا من بەخۆمم وت، و بیرمکردەوە، من Special یان irreplaceable نیم، من وەک ھەمووان بەشداریدەکەم; گەر ھەڵەیەکم ھەبوو پێویستە ڕاست بکرێمەوە، وە خۆشحاڵ دەبم لەسەر ئەوە چونکە لە زانستنامەکە شتەکان زیاتر بەھەڵە ناڕۆن، وە گەر لە شتێک کێشەم دروستکرد یان دروستکردبێت ئەوە دەبێت بوەستێنرێم و قسەم لەگەڵ بکرێت و خۆشحاڵ دەبم گەر کەسێک بێت ڕینموییەکی باشترم بکات،
    • بە شێوەیەکی گشتی ئاگاداری تەواوی بابەتەکە نیم بەڵام مێژووی ویکیپیدیام بە گشتی خوێندۆتەوە، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم شتانەشی کە ڕوویانداوە، من لێرە وەک بەڕێزت زۆر دژاییەتی کرام و قسەی ناخۆشم زۆر پێگووترا، لەسەرەتای کاتی دەستپێکردنمەوە تا ئێستاش دژاییەتیم کراوە، وە ھەوڵمداوە بە شێوەییەکی ڕێک وەڵامی ھەموو ئەم دژایەتییانە بدەمەوە وەک بەڕێزت لەسەرەوە ئاماژەت پێکرد، من چەنجارێک لەگەل ھەنێک لە بەکارھێنەران کە کێشەمان ھەبووە ئاوا; ویستوومە پۆزەتیڤ بم و نێوانمان باش بێت بە باشترین شێوە و بەیەکەوە کاربکەین بۆ بنیادنانی زانستنامەیەکی گەورە تر و باشتر، بەڵام ئەوەی جێگای داخە کە ھەنێک لە بەکارھێنەرانی ئێرە دیارە ھەر دەست ھەڵناگرن لە ھەڵگرتنی رق و کین، دژاییەتی یان قسەی ناخۆش کە دوورە لە شێوازی ھەڵسوکەوتی زانستنامەکە کە بریتین لە (ئەتەکێت، نیاز چاکی، نەرمی لەگەڵ تازەکاران) بەڕاستی ئەو ماوەیەی لێرە بووم دەتوانم بڵێم Emotionallyی و Mentally زۆر Challenge کراووم و کاریگەری دەروونی لەسەرم ھەبووە، بەڵام ھەر بەردەوامیش بووم تا ئێستا لەبەر گرنگی زانستنامەکە و نەمھێشتووە ئەم بەکارھێنەرانە کاریگەری لەسەر بەشدارییەکانم دروست بکەن.
    • سەبارەت بە وتارەکان بەڕێز @Épine گەر خۆشت ئاگاداربیت من لێرە پڕۆژەیەکم کردەوە بەناوی (سەرچاوەدانان) خوودی پڕۆژەکە تیشکی دەخستە سەر ئەوەی وتاری بێسەرچاوە کەم بکاتەوە بەبەکارھێنانی داڕێژەی (پێشنیاری سڕینەوە) کە نامەی بۆ دروستکەرەکە دەنارد گەر نەھاتبایە سەر وتارەکە، ئەوە پڕۆژەکە ڕاستەوخۆ چاکسازی بۆ وتارەکە دەکرد و جار وایە دەیکرد بە وتارێکی کۆلکە، ئەمەش بۆ بەرەو پێشبردنی وتارەکان و بەرزکردنەوەی ئاست و کوالێتی وتارەکانمان و نەھێشتنی ناوەڕۆکی بێسەرچاوە بوو لە ویکیی سۆرانی، بەڵام ھەر ئەم کاتە دژاییەتییەکی زۆر زۆر کرا و بەھەڵە لێکدراوەیە وەک خۆشت دەبینی دژایەتییەکە ئەوەنە پەرەی سەندووە ھاتۆتە ناو ئەم کاندید بوونەی بەڕێوەبەرایەتییەشم. سەبارەت بەو دژایەتییانە من بە کەسی وەری ناگرم، بەڵام پێم وایە زۆر زۆرە و پێویستە بوەستێنرێت و نەرمتر باشتر بین لەگەڵ یەکتر، چونکە ئێمە بۆ شەڕ و ناخۆشی لێرە نین بەڵکو بۆ دروستکردنی داھاتوویەکی باشتر بۆ خوێنەران و فێربوون لێرەین، وە من داوای لێبوردن دەکەم کە تۆ لێرە دڵت شکاوە لەبەر ھەنێک کێشە کە ڕوویانداوە و دەزانن چەن سترێس دروست دەکەن و ناخۆشن بڕوا بکە، بەھیوای ئەوەی پشووت دابێت و باشتربوویت، من مافم نییە ئەو داوایە بکەم بەڵام تکایە واز مەھێنە و بەردەوام بە تۆ گرنگی خۆتت ھەیە لێرە، ھیواداریشم لە داھاتوودا ھیچ کێشەیەکی وا ڕوونەداتەوە و من دەمەوێت ڕابردوو لەیاد بکەم و چاوەڕێی باشترم لە داھاتوو. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    بەجدی بەڕێز @Calak من ئەگەر سووڕ بزانم دەریش ناچم لەم کاندید بوونە، ھەر دەڵێم کە تۆ ھەڵسووکەوتت ھی بەڕێوەبەرێک نییە، جگە لەو سووکایەتییانەی بەمنت کرد لەسەرەوە و من ھیچم نەوت، و دەمەوێ باشتر بەیەکەوە زانستنامەیەک دروست بکەین، بەڵام تۆ ھەر بەردەوامی لەم جۆرە قسانە، ھەڕ بەڕاستی چۆن بەرێوەبەرێک ئاوا زمانی زبر و ناخۆش دەبێت؟ تۆ لەسەر ئەوە شەڕتە بەکارھێنەر دوورکەوتۆتەوە؟ یانی تۆ بەبیرکردنەوەی خۆت چیدەکەی ئێستا بەم ھەڵسوکەوتە و زمانە زبرە; وابیردەکەیتەوە بەکارھێنەر ڕادەکێشی بۆ ویکیپیدیا و ژینگەییەکی سەلامەت و خۆشیان بۆ دروست دەکەی؟ یان دووریان دەخەیەوە و میمۆری و یادەوەری خراپیان پێدەدەی لە ویکیپیدیا. تکایە دەست ھەڵگرە لەم ھەڵسوکەوتانە چونکە لە پڕۆژەکە پەسەند نییە و قەدەغەکراوە.
    ھەرچەند خزمەتت ھەیە لێرە یان بەشدارییت کردووە ئەوە بۆخۆت وەک خۆبەخشێک لەژێر (مۆڵەتنامەی CC BY-SA 3.0 و GFDL) بڵاوت کردۆتەوە و نابێت بە چاوی کەسی تری دا بدەیتەوە، 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٠١، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

 کرا بڕوانە داواکارییەکە لە مێتا. پیرۆزە @Sakura emad:! دڵنیام کاری زۆر باش دەکەیت، بەڵام ئەم قسەیەم بۆ ئێستا ھەڵگرتبوو تا چاک لەبیرت بمێنێت. لەبیرت نەچێت کە ژیانێکی ترت لەدەرەوەی ویکیپیدیا ھەیە و ژیانی خۆشت بژی. سەرکەوتن بۆ تۆ! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٠، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بەپێی یەکدەنگی کۆمەڵگا نەکرا. --—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥١، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ڕێکەوتی دەستپێکردنی داواکاری: ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی داواکاری: ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١

ناساندن

سڵاو بەخێرھاتیت ئەم پاڵاوتنە جیاوازە لە تەواوی پاڵاوتنەکانی تر بۆ مەبەستێکی تایبەت و بارودۆخێکی تایبەت کراوەتەوە، بۆ زانینی بابەتەکە تکایە لە دیوەخان (بابەتی یەکەم)، (بابەتی دووەم) بخوێنەوە بە شێوەیەکی سادە بیخەمە ڕوو ھەڵبژاردنی دوو بەڕێوەبەرە بۆ ماوەیەکی کاتی بەمەبەستی بەرزکردنەوە و بەرەو پێشبردنی ویکیپیدیای سۆرانی، ، کۆمەڵگاکە لە ئێستادا لە سستیەکی بەڕێوەبەری دایە بۆ رزگاربوونی لەم بارودۆخە دوو بەڕێوەبەر خۆیان دەپاڵێون بۆ ماوەی شەش مانگ.

داواکاری دەنگدان

ناساندن

سڵاو، من ھەریاد، ماوەی ساڵێک و چوار مانگە ھاتمە ناو ویکیپیدیاوە و لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ ھەژمارم دروستکرد و ھەر ئەو ڕۆژە یەکەم وتارم دروستکرد. تا ئێستا ٧٩ وتارم لە ویکیپیدیادا نووسیوە و چەندین داڕێژە، پۆل، و پەڕەی ترم لە بۆشاییی ناوەکانی تردا دروستکردووە، و زیاتر لە ٥٢٠٠ دەستکاریم ھەیە و لە ویکیی عەرەبی وتارم نووسیوە، دەستکاریم کردووە. وە لە پرۆژە خوشکەکانی تر بەتایبەت ویکیدراو بەشداریم ھەبووە. بڕوانە بەشدارییەکانم و ئەو پەڕانەی دروستم کردوون و دەمەوێت توانای دەسەڵاتی سڕینەوە و ھێنانەوەی پەڕەکان، لۆگی پاراستن، بەربەستکردنی خراپەکارانم ھەبێت. سپاس بۆ متمانە پێکردنم بۆ شەش مانگی داھاتوو. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٩:٠٤، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیارەکان

پشتگیری

دژایەتی

لێدوانەکان

بەڕێز ھەریاد چالاکیی باشی کردووە، بەڵام ئەوەی من بیرم بێت لە دەستکارییەکانیدا ورد نیە، بەتایبەت لەڕووی زمانی و مەعناییەوە. من جارێکیان مافێکم پێدا بەڵام مافەکەم لێ سەندەوە. بۆ نموونە وەرگێڕانی زۆر دەکات بەڵام دیارە شارەزایی لەسەر دوو زمانەکە نیە (وەک ئێرە). من لایەنی زمانم زۆر لا گرنگە. بۆیە بەبڕوام پێویستە ئەزموونی زیاتر خڕ بکاتەوە بۆ ئەوەی ببێت بە بەڕێوەبەر. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێدوان: بەڕێز @Pirehelokan پاڵاوتن بۆ مافی بەڕێوەبەرایەتییەکە کاتییە و شەش مانگە، تکایە تۆزێک نەرمتر بن لەچاو پاڵاوتنی بەڕێوەبەری ھەمیشەیی. وە بەڕێز ھەریاد لەو ماوەیە ئەتوانێت زۆر شارەزایی پەیدا بکات. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:١٧، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو مامە پیرەھەڵۆ، دەمێکە دیارنیت ئێستا زۆر گۆڕاوم ڕاستە پێشتر وابووم، بەڵام پێش ئەوەی ئەم باسە بکرێتەوە بە نیازی مافی پاسدەریش بووم. بۆ ئەو مافەی باسی دەکەیت دوای دروستکردنی چەند وتارێک ئێستا تاڕادەیەکی زۆر کێشەی ڕێنووسم نەماوە. بڕوانە مافی پاسدەری خۆگەڕ وە ئەو وتارانەی دروستم کردن لەم چەند مانگە دوای داواکردن و ھەڵسەنگاندم مامە ئارام پێمی دایەوە پێشی وتم «ئێستا ڕێنووسی وتارەکانی لە چاو پێشتر بە ئاستێکی بەرچاو پێشکەوتووە.» سپاسی ئەکەم! وە مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەرم وەرگرت چاولێکە کە ئەوە مافێکی ھەستیارە بڕوانە چۆن بەکارمھێناوە ھەر پرسیارێک دەربارەی ڕێنووسی کوردی و کێشەکانیان لێم بکە ھەڵسەنگاندنم بۆ بکە. ھەر ڕایەکیشت ھەبێت ڕێزی لێ دەگرم ھەرچۆنێک بێت ھیچم نەکردووە بە ئەندازەی کارەکانی تۆ ئەم پاڵاوتنە زیاتریش وەکوو پاڵپشتییەک بۆ بەڕێوەبەران (بەتایبەت مامە ئارام تەواو ماندووە) و کەمکردنەوەی بڕێک ئەرکی سەرشانیان داوای ئەو مافەم کردووە. سپاس! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٧:٢٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من هیچ گومانێکم لە دڵسۆزی ئێوە نییە، بگرە لە منیش زۆر زیاتر کاتی خۆتان تەرخان کردووە. بەڵام پێموانییە کە کارەکان لەسەر بەڕێوبەرانی ئێستا کەڵەکە بووبێت؛ هەمووی تەنیا ٣٥ پەڕە لە ژێر تاگی سڕینەوەن، کە دەکرێت بە ٣٠ خولەک هەمووی بسڕدرێتەوە بەڵام لێرە کارەکان وەستاون بەوەیە کە هەندێ لەو پەڕانە پێویستیان بە وتووێژە.

لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ئەوا خراپەکاری زۆر کەم ڕوویداوە، زۆرینەشیان لەماوەیەکی کەمدا ڕێگریان لێکراوە، هەندێکیان تەنها ١ خولەک بەسەریدا تێپەڕیوە و پووچەڵکراونەتەوە.

سەبارەت بە پاراستنی وتارەکانیش ئەوا بەپێی پێویست کراوە، هەر وتارێک هەڕەشەی لەسەر بووبێت ئەوا پاراستنی بۆ کراوە. بەڵام وتارێک نموونە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوا لە ئاستێکی باشدا نەنووسراوە بۆیە هێشتا شایەنی ئەوەیە کە خەڵکی بێن و باشتری بکەن. دەزانم کە جۆرەکانی پاراستن جیاوازە بەڵام کە وتارەکان هەڕەشەیان لەسەر نییە و لە ئاستێکی باشدا نین ئەوا باشترە هەر کراوەبن.

بە ڕوانینی من ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ڕووی تەکنیکییەوە بەقەد قەبارەکەی زۆریش پێشکەوتووە و ئەوەندە کێشەی تەکنیکیمان نییە. بڕواننە ویکیپیدیای کورمانجی ئەوا زۆر کێشەی هەیە بەڵام ئەوەندە خەریکی لایەنە تەکنیکییەکان نین. پێموایە ویکیپیدیا پێویستی بە کەمپەینی باشتر هەیە بۆ ناساندنی لەسەر ڕووپەری ئینتەرنێت و هەمیش لە ژیانی ڕاستەقینە لەڕێی ئەنجامدانی وۆرکشۆپ لە قوتابخانە، زانکۆ یان کتێبخانە گشتییەکان کە لە هەموو شارێکدا هەیە، بۆیە من زیاتر چاوەڕێی ئەو کەسە دەکەم کە ببێتە بەڕێوبەر کە کەمپەینی بەرفراوان بکات بۆ ناساندنی ویکیپیدیا و پێویستییەکانی ئێستامان پڕبکاتەوە کە بریتییە لە هاتنی کەسانی نوێ بۆ ویکیپیدیا. بێگوومان دەبێت چەند نموونەیەکی هەبێت لەو کارەشدا. هەر کەسێکیش بۆ کەمپەین کرد پێویستی بە پشتگیری دارایی هەبێت ئەوا ویکیمیدیا خەرجییەکانی دەگرێتە ئەستۆ لەڕێی یوزەرگرووپی کوردییەوە.

کۆتا قسەی من ئەوەیە کە بگەڕێینەوە باشترکردنی وتارەکان، ویکیپیدیای کوردی لە ئێستادا پێویستی بە پێداچوونەوەی زۆرێک لە وتارەکانە بێگوومان ئێمە دەبێت باشتریشیان بکەین لەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین یان جێیان بهێڵین. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس مامە محەممەد، ڕای خۆتە ئەم پاڵاوتنە تەنھا بۆ ماوەیەکی کاتییە و بۆ کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانەی بەڕێوەبەرانە. لەو شوێنانە بین، کە بەڕێوەبەریان پێویستە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٧:٣١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەکۆتاییدا

زۆر سپاس بۆ بەشداریکردنی ھەمووان لە دەنگدانەکە ئامانجی سەرەکیی ئەو پاڵاوتنە چالاک نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی بوو بەڵام وا دیارە بەرێوەبەران لەم چەن ڕۆژەدا دەستیان بە چالاکی کردووەتەوە، ھیوادارم و چاوەروانی بەردەوامیان لێدەکەم (نەک یەک دوو ڕۆژ دواتر ون بن، چون ھەموو کردەوەیەک کە بەڕێوەبەران دەیکەن لێرە دەنووسرێت) و کاربکەن لەو شوێنانەی پێویستی بە بەرێوەبردن ھەیە، ھەر بۆیە لەلایەن خۆمەوە وەک پاڵێوراوێک خۆم دەکشێنمەوە و ئەنجامی پاڵاوتنەکەش داخستنە بەبێ ئەوەی ببرێتە مێتا. سپاس! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٥:٣٩، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خۆناساندن: من ساکورا ئەو ماوەیەی لەناو ھەمووتان بووم و دەزانن کارەکانم لە ویکیپیدیا چۆن بووە، ئێستاش ھەوڵ دەدەم بە وەرگتنی چەن تووڵێکی بەڕێوەبەرایەتی تر بتوانم زیاتر یارمەتی ویکییپدیا بدەم سپاس بۆ متمانە پێکردنم بۆ شەش مانگی داھاتوو. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٤٥، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیارەکان

پشتگیری

دژایەتی

  • دژ Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • دژ لەگەڵ زیاتربوونی ژمارەی بەڕێوەبەران نیم. ڕێزم ھەیە.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٤٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • دژ بەداخەوە، لەو ماوەیەی لێرە دیتوومی، هیچ دلسۆزییەکم لە کارەکانتدا نەدیوە، نەک هەر خۆت، کە خەریکی بەکارهێنەرانی تریش بەم دەردە دەبەی، ئامانجی ویکی بۆتە زیادکردنی ژمارەی دەستکاری [١]، ئەم پێرستانە هیچ سوودێکیان بۆ ویکی نییە و هیچ ناگەیێنن. ژمارەی دەستکارییەکانت زۆربەیان ئەرێنی نین؛ تاگبارانکردنی وتارەکان، پێشنیاری سڕینەوە بۆ وتارەکان، دروستکردنی بە هەزار پۆل کە پڕن لە هەڵەی ڕێنووس و ... . ئەگەر خۆت بە دڵسۆزی ویکی دەزانی لە جیاتی تاگلێدان، کێشەی وتارێک چار بکە.

تۆ و ئێپین ئەو ماوەیەی لە ویکی بووم، بەو کارانەتان، ئەوەندەی لەسەر ئەعسابی ئێمە بوون و کاتی ئێمەشتان بە فیڕۆ دا، ئەوەندە چاکەتان بۆ ویکی نەبوو. پێشتریش پێم وتی کە ڕێگەی ئێپینت گرتۆتە بەر. ئەمە دژایەتی و سکاڵاکانی من لە ئێپین وتووێژ:زەین، وتووێژ:کار (فیزیک)، وتووێژ:کێندرا لەست داهاتووی تۆش لە بوونە بەڕێوەبەر لەمە چاکتر نابێت. ئەمەیە دڵسۆزیی ئێوە بۆ ویکی؟ لێدوانی دەروازە:کوردستان ڕەخنەگرتن له بەڕێوەبەران بە بیانووی ئەوەی خۆتان ببنە بەڕێوەبەر و بە تاگلێدان و پێشنیاری سڕینەوە ویکی کاول کەن؟! سەیرەکەی ئەوەیه کاکی دڵسۆزمان کە بوو بە بەڕێوەبەر لەبەر تاگی سڕینەوەلێدان کاتی نەما دڵسۆزیی خۆی بۆ دەروازەی کوردستان بسەلمێنیت. ویکیپیدیا پێویستی بە بەکارهێنەری دڵسۆزه، نەک بەڕێوەبەری تاگلێدان و سڕینەوه. نازانم بەڕاستی تا ئێستا چ گوڵێکت لەسەری ویکی داوە کە بووی بە بەڕێوەبەر، گوڵەکەمان بۆ بکەی بە دەستەگوڵ! لە وتووێژی وەڕەزکەر و پڕۆژەی وەڕەزکەر و ڕەخنە لە بەڕێوەبەران بەدەر؟ خۆزگە ویکی لەگەڵ ئەم هەموو سیاسەتە، سیاسەتێکیشی هەبا نەیهێشتبا ھەندێک کەس بێن کێبەرکێ بکەن لەسەر زیادکردنی ژمارەی دەستکاری بۆ بوونە بەڕێوەبەر و لادان لە ئامانجی سەرەکیی ویکیپیدیا.Şûşe وتووێژ ‏١٧:٠٩، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

من هیچ گومانێکم لە دڵسۆزی ئێوە نییە، بگرە لە منیش زۆر زیاتر کاتی خۆتان تەرخان کردووە. بەڵام پێموانییە کە کارەکان لەسەر بەڕێوبەرانی ئێستا کەڵەکە بووبێت؛ هەمووی تەنیا ٣٥ پەڕە لە ژێر تاگی سڕینەوەن، کە دەکرێت بە ٣٠ خولەک هەمووی بسڕدرێتەوە بەڵام لێرە کارەکان وەستاون بەوەیە کە هەندێ لەو پەڕانە پێویستیان بە وتووێژە.

لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ئەوا خراپەکاری زۆر کەم ڕوویداوە، زۆرینەشیان لەماوەیەکی کەمدا ڕێگریان لێکراوە، هەندێکیان تەنها ١ خولەک بەسەریدا تێپەڕیوە و پووچەڵکراونەتەوە.

سەبارەت بە پاراستنی وتارەکانیش ئەوا بەپێی پێویست کراوە، هەر وتارێک هەڕەشەی لەسەر بووبێت ئەوا پاراستنی بۆ کراوە. بەڵام وتارێک نموونە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوا لە ئاستێکی باشدا نەنووسراوە بۆیە هێشتا شایەنی ئەوەیە کە خەڵکی بێن و باشتری بکەن. دەزانم کە جۆرەکانی پاراستن جیاوازە بەڵام کە وتارەکان هەڕەشەیان لەسەر نییە و لە ئاستێکی باشدا نین ئەوا باشترە هەر کراوەبن.

بە ڕوانینی من ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ڕووی تەکنیکییەوە بەقەد قەبارەکەی زۆریش پێشکەوتووە و ئەوەندە کێشەی تەکنیکیمان نییە. بڕواننە ویکیپیدیای کورمانجی ئەوا زۆر کێشەی هەیە بەڵام ئەوەندە خەریکی لایەنە تەکنیکییەکان نین. پێموایە ویکیپیدیا پێویستی بە کەمپەینی باشتر هەیە بۆ ناساندنی لەسەر ڕووپەری ئینتەرنێت و هەمیش لە ژیانی ڕاستەقینە لەڕێی ئەنجامدانی وۆرکشۆپ لە قوتابخانە، زانکۆ یان کتێبخانە گشتییەکان کە لە هەموو شارێکدا هەیە، بۆیە من زیاتر چاوەڕێی ئەو کەسە دەکەم کە ببێتە بەڕێوبەر کە کەمپەینی بەرفراوان بکات بۆ ناساندنی ویکیپیدیا و پێویستییەکانی ئێستامان پڕبکاتەوە کە بریتییە لە هاتنی کەسانی نوێ بۆ ویکیپیدیا. بێگوومان دەبێت چەند نموونەیەکی هەبێت لەو کارەشدا. هەر کەسێکیش بۆ کەمپەین کرد پێویستی بە پشتگیری دارایی هەبێت ئەوا ویکیمیدیا خەرجییەکانی دەگرێتە ئەستۆ لەڕێی یوزەرگرووپی کوردییەوە.

کۆتا قسەی من ئەوەیە کە بگەڕێینەوە باشترکردنی وتارەکان، ویکیپیدیای کوردی لە ئێستادا پێویستی بە پێداچوونەوەی زۆرێک لە وتارەکانە بێگوومان ئێمە دەبێت باشتریشیان بکەین لەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین یان جێیان بهێڵین.Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 بۆ بەرێز کوشەیرد سڵاو بەڕێز @Kushared 😊 لێرەدا کێشەی گەورە کەم چالاکی بەڕێوەبەرانە من لەو ڕێکخستنی پاڵاوتنە ئاماژەم بە دوو بابەت داوە لە دیوەخان تکایە سەیرێکی بکە گەر نەتکردووە، کێشەی گەورە لێرە نەبوونی چالاکی بەرێوەبەرانە ڕۆژێک پێش ئەم پاڵاوتنەی ئێستا ئەمە چالاکییەکانی بەرێوەبەرانە[1] کە لە دیوەخانیش ڕوونم کردۆتەوە بەڕێز ئارام چەن ماندووە، من بۆ ھیچ شتێک ئەو پاڵاوتنەم ڕێک نەخستووە مەگەر کەم چالاکیان نەبووبێت کە خۆشتان بەڕێوەبەران لە ماوەی پێشوودا ھەر بۆ ئەو مەبەستە چوونە مێتا و بۆ ئەوە خۆتان پاڵێورا بۆ بەرێوەبەرایەتی[2][3][4] چونکە بەڕێوەبەرانی پێش ئەوە ناچالاک بوون و دەزانیت و لێم تێدەگەیت چەن کیشەیە بابەتەکە، من ئەم ماوەیەی لێرە بووم بە تایبەتی ئەو ماوانەی کۆتایی چەندین کارم بە بەرێوەبەران بووە نەمزانیوە داوا لەکامەیان بکەم چونکە نەیانم ئەبینی بە زۆری گەر داواکارییەکانی من ببینی ھەر لە بەرێز @Aram بووە ئەویش بەپێی کاتی خۆی وەڵامی داوەتەوە و بۆت نییە تا بە ھەموو شتێک ڕابگات ھەرکە لە یەکەم باسی دیوەخانم ئەوەم کردۆتەوە کە چالاکی چۆنە تۆمارێکیشم لە بنکەدراوە ھێناوە کە ئاماژە بە چالاکی بەڕێوەبەران دەدات کە چەن ناچالاکی ھەیە، لە شەش بەرێوەبەر یەک بەرێوەبەر تەواو چالاکە، ناچالاکی ئەوانی تر کێشەی دروست کردووە بۆ پێشکەوتنی ویکیپیدیا، وەک وتم ئێستا ویکیپیدیای سۆرانی بچووک نەماوە وەک پێشوو کە بەرێوبەەرێک یان دوان کۆنترۆلی بکەن کە ئێمە دوو بەڕێوبەەری تەواو چالاکیشمان نییە تەنھا یەکە ئەویش ماندووە بەدەست ئەو ھەموو کارە، قسەکانی ئێستای من گلەیی و ڕەخنە نییە لە بەرێزتان و تەواوی بەرێوەبەران ئاگادارم و لێکۆلینەوەشم کردووە لە ڕابردوو چەن ماندوو بوون لێرە و ئەمە ستایشکراوە و لەبیر نەکراوە، بەڵام گەر بەڕێوەبەران چالاک نابن نایەنە ویکیپیدیا وەک پێشوو تکایە ئێمە لێرەین ڕێگە بدەن چەن توولێکی زیاترمان لەدەست بێت بۆ ماوەی شەش مانگ تا چەن شوێنێک دەستکاری بکەین کە ئێستا مافمان نییە دەستکارییان بکەین و پێویستیشە دەستکاریان بکەین، ھەروەک وتم دەستکارییەکانی پێشووتان ئەمڕۆی دروستکرد، دەستکارییەکانی ئەمڕۆش بنیادنەری ئەمڕۆ و داھاتووە، تکایە گەر خۆتان چالاک دەبنەوە بە ھەر سێ بەرێوبەەرکەی تر من ئێستا ئامادەم خۆم(تەنھا خۆم) لەو پاڵاوتنە بکشێنمەوە چونکە ئامانجی من بەرێوبەەربوون نەبوو لەسەرەتاوە کە ئەو پاڵاوتنەم کرد بەڵکو ئەوە بوو کارەکان بڕوات بەرێوە، ئەوەشی تۆ باست کرد لەسەر کۆکردنەوەی خەڵک و ئەنجامدانی چەندین چالاکی لە دەرەوەی ویکیپیدیا ئەوە من وەک کەسی خۆم ناتوانم ئەو کارە بکەم و ژیانی تایبەتیم ڕێگەم نادات، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە دیسانەوە پاڵاوتنەکە بشکێنینەوە چونکە ناتوانین خەڵک بانگھێشت بکەین، نەخێر چەندین کاری تر ھەیە کە من ئەنجامی بدەم لێرە و پێویستیشە بکرێت، ئەگەر لەم شەش بەرێوبەرە سیان تەنھا ژمارەیان ببێت بە سێ وەک بەڕێز @Aram چالاک بوون[1] من لە ئێستاوە خۆم دەکشێنمەوە و پاڵاوتنەکەی خۆم ھەڵدەوەشێنمەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە گەر ئەمە ڕوونادات تکایە دژایەتی پاڵاوتنەکە مەکە چونکە سوود بە پڕۆژەکە ناگەیەنێت وە بەرێوەبەر بوونی من لێرە کاتییە و شەش مانگە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٥٩، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 بۆ بەرێز چالاک سڵاو بەرێز @Calak: یەکێک لە criteria و مەرجی دەنگدانەکە ئەوەیە دەنگەکەت ڕوونبکەوە، نازانم مەبەستت چیە لەوەی ناتەوێ ژمارەی بەڕێوەبەران زیاد بێت  زۆر سوپاس! بۆ بەشداریکردن.--—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٠٣، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو. لە ڕاستیدا ئەوەندە بەڕێوەبەرەی ئێستا ھەمانە لە چاو ئەوەندە بەشداربوویەی کە ھەمانە کفایەتە بۆیە بە پێویستی نازانم کەسی تر ببێتە بەڕێوەبەر. بڕیار نییە ھەر کەس بەشداری کرد ببێتە بەڕێوەبەر. من پێم وایە بۆ ئێستامان تاقە یەک بەڕێوەبەری چالاکمان ھەبێ بەسە. ئەمە ڕای منە. زۆر سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:١٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەڕاستیدا دوو بابەتەکەی دیوەخان بخوێنیتەوە وەڵامێکی باشی لەناوە لەسەر حاڵ و بارودۆخی ویکیپیدیا.  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢٣، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھەر لێرە بەڕێوەبەر نیم. بەڕێوەبەری ویکی فارسیشم بە ٨٠٠ ھەزار وتارەوە. کۆڵێک تەجرەبەم ھەیە. نزیکەی ١٢ ساڵە بەشداری دەکەم چاک دەزانم دنیا چ خەبەرە.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 لێدوان: لە پەڕەیەکی دیکەش لێدوانم نووسی، دەمەوێت جەختی لێ بکەمەوە کە بەلای منەوە گرنگترین شت بۆ بەکارھێنەری چالاک و بۆ بەڕێوەبەریش ئەوەیە کە کوردی (ڕێزمان و ڕێنووس) زۆر بەباشی بزانێت. کێشەی گەورە و فراوانی ویکیمان ئەوەیە کە زۆرێک لە وتارەکان پێویستییان بە خاوێنکردنەوە و چاکسازیی ڕێنووس و ڕێزمانە. زۆربەی بەکارھێنەرە نوێیەکانیش ئەو کێشەیەیان ھەیە. من یەک دوو جار پێشنیارم بۆ کردی کە خاڵەکانی پەڕەی ڕێنووسی کوردی بخوێنیتەوە، ڕەنگە لەو کاتەوە باشتر بووبن بەڵام ھێشتاش زۆر ھەڵەی ڕێنووس دەبینم لەو لێدوانانەی نووسیوتن. جا ئەگەر کەسێک ببێتە بەڕێوەبەر و نەیتوانی بە بەکارھێنەرە نوێیەکان بڵێت نووسینەکانتان ئەو کێشەیەی ھەیە یان ھەڵە لە نووسینەکانی خۆی ھەبێت، ئەوە دەبێتە گرفت. ئەوەش بڵێین کە دروست نووسین لە ویکیپیدیا ئەرکە نەک ئەوەی خەڵک ئازاد بێت چۆن بنووسێت، لە ھەر ویکییەکی دیکەش وتارێکیان ناوێت کە پڕ بێت لە ھەڵەی نووسین. من پشتگیریی ھەوڵ و ماندووبوونەکانیشت دەکەم، جا ئەگەر ئێستاش بە ئەرێ دەنگم نەدا ھیوادارم عادز نەبن. لە زۆر لایەنەوە باش لە ویکیپیدیا تێگەیشتوویت و دەکرێت دوای ئەوەی لە بابەتی ڕێنووس و ڕێزمانیش زیاتر پێش چوون، ئەو کات داوایەکی دیکە پێشکەش بکەن. سەرچیا‏١٨:٤٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Serchia ئەمە داوای بوون بە بەڕێوەبەری ھەمیشەیی نییە وەک ئەوەی لە ڕابردوو کراوە، ئەمە بۆ ئەوەیە چەن خاوی و سستیەک ھەیە ڕایبگرین بۆ ماوەی شەش مانگ دواتر مافەکانمان نامێنێ، —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  بۆ خاتوو شووشە @Amine yousefi: سڵاو بەخێرھاتیت بۆ ئێرە 😊، گەر بە ڕاستەوخۆیی قسەمان کردبوایە دەموت تۆزێک ئارامبە و برۆ پشوویەک وەرگرە دواتر وەرەوە قسەیەک دەکەین 😢، بەھەرحال ھەوڵ دەدەین بە ئارامییەوە شتەکان بێنینەوە سەر خۆی و ھەڵە تێگەیشتنەکان چارەسەر بکەین، من لە قسەکانت ھەنێک پێشنیارم بینی، وە ڕەخنەم بینی، وە ھەنێک قسەم بینی بەڕأستی لێرە نابێت بکرێت و دەزانم لە تورەیی ئەم قسانەتان کردووە بەڵام ئاگادار بن ھەنێک لە قسەکان پەلاماری کەسین، با دەست بکەین بە ڕوونکردنەوەکان: سەرەتا وتنی ھیچ دڵسۆزیەکم لەتۆ نەبینیوە بەبیرورای من زیادەڕەوی کردنە من نامەوێ بەشدارییەکانی خۆم بخەمەڕوو و منەت بەسەر ھیچ بەکارھێنەرێکی تر بکەم و لێرە ئاماژەی پێنادەم، لە قسەکانت ئاماژەت بە پڕۆژەی وپ:پڕۆژەی سەرچاوەدانان کرد کە ماوەیەکی زۆرە ئەم پڕۆژەیە وەستێنراوە، لە پەڕەی سەرەکی پڕۆژەکەش ڕوونمان کردۆتەوە کەبۆچی پڕۆژەکەمان ڕاگرتووە، وە ھەر لەسەرەتاوەش ئامانجی پڕۆژە ئەوە نەبوو شت بسڕینەوە بەڵکو ئامانجەکە ئەوە بوو کوالێتی وتارەکان بەرز بکەینەوە دووبارە، ئەویش بە ئاگاداری سوور، نەک ئاگاداری سپی، ئاگاداری سوور لێرە مەبەستم ئەوەیە فشار دەحاتە سەر بەکارھێنەران بۆ ئەوەی سەرچاوەکە زیاد بکەن، ئاگاداری سپی لێرە مەبەستم ئەو داڕێژانە بوو وەک {{بێسەرچاوە}} {{یەک سەرچاوە}} کە ماوەیەکی زۆرە بەکارمان ھێناوە و سوودی نەبووە و سەدان وتار لەسەر یەک کەڵەکە بووە نازانم ئێوە چەن ئاگادارن و لێکۆلینەوەتان لە باسەکە کردووە یان چەن وردن و وردەکارییەکان دەزانن بڕوانە ئێرە ئەمە یەکەم جاری پڕۆژەکە بوو کە دەستم پێکرد دوو بەڕێوەبەرم لێ ئاگادار کردەوە کە من ئامانجم چییە لەو کارە، دواتر نەک تەنھا ئەو دوو بەڕێوەبەر دوای ماوەیەک ھەستام بانگھێشتنامەیەکم دروست کرد تەواوی بەکارھێنەرە چالاکەکان بەپێی پێویست ھەموویان بانگھێشت کران لەناویدا بە بەڕێزیشتەوە[1]

لەناو نامەی بانگھێشت نامەکە نوسرابوو

ئەگەر لێرە تاگکراویت ئەوە مانای ئەوەیە ئاگاداربکرێیتەوە بەم نزیکانە تاگی پێشنیاری سڕینەوە بۆ چەن کۆمەڵە وتارێکی بێسەرچاوەی ویکیپیدیا دەستپێدەکات، کە ئامانج لێی سەرچاوەدانانە نەک سڕینەوەیان داوات لێدەکرێت بەشداری بکەیت لە زیادکردنی سەرچاوە بۆ ھەر یەک لەو وتارانەی کە لەپەڕەی سەرەکیدا دادەنرێت.

ئەمە واتا من بە ھەمووانم وتووە تکایە ئاگاداربن پڕۆژەکە چییە و ئامانجی چییە و چی دەکات بەڵام نازانم سەرم سوورماوە بۆچی دوای ئەو ڕوونکردنەوانە دژایەتی کرام 😞 ڕۆژێک دوای ئەوە لە دیوەخان [2] بێگومان تۆ بانگھێشت نامەکەت پێگەیشتبوو دژایەتی کردن لێرە دوو مانای ھەیە ئاگاداری باسەکان و وردەکارییەکان نین یان پەلاماری کەسی کە ھەردووکی کێشەیە بۆ ئێمە لە ویکیپیدیا، کە قسەکانی بەڕێزتان وا دەریدەخات ئاگاداری تەواوی باسەکان نەبن،وە سەبارەت بەوەی بەکارھێنەرانم بەم دەردە بردووە نازانم لەکوێ کاری وام کردووە بڕوانە ئەمە کاردانەوەی بەکارھێنەران بوو دوای ئەوەی زانیان مەسەلە چییە[3][4][5][6][7][8] وەک ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەم پێدا من پڕۆژەکەم ڕوونکردۆتەوە ئامانج چییە لێی بەڕێزتان ئاگادار نین نابێت ئاوا زوو بڕیار بدەن بەڕاستی من ھەست بە نائارامییەکی زۆر دەکەم ئاوا تکایە گەر کێشەیەکت ھەیە وەرە پەڕەی وتووێژەکەم چارەسەری بکەین و لەیەک تێبگەین، باسی بەرێز Epine دەکەی ھەرچۆنێک بێت دەستکاری و بەشدارییە بەنرخەکانی بەڕێز Epine لەرووی تەکنیکیەوە دیارە و شتێک نییە لەبیر بکرێت، تۆ نابێت ئاوا ڕابردوو لەدڵ بگریت و لەبەر چەن وتارێکی ڕابردوو کە ناکۆکی لەسەر بووە ھەر باسی بکەیت ❌ ھەموومان ھەڵە دەکەین باشترین شت ئەوەیە ھەوڵ بدەین چارەسەری بکەین (کە من ئاگادارییەکی تەواوم نییە لە ڕابردوو چی ڕوویداوە)، و تکات لێدەکەم و دەێلێمەوە دەست ھەڵبگرە لە پەلاماردان گەر کێشەیەکت ھەیە گفتوگۆی لەسەر دەکەین چونکە وتنی "تۆش باشتر نابیت" پەلاماری کەسییە، لێرە ئێمە پێویستە شارستانیانە بین و بە ئەتەکێتی ویکیپیدیاوانییەوە ھەڵسوکەوت لەگەڵ یەکتر بکەین ھەر بۆ نموونە ئەو پڕۆژەیەی باست کرد ئەزانی بۆچی وەستێنرا؟ چونکە بەرێز Kushared ھات ڕوونی کردەوە کە بۆچی پڕۆژەکە دەبێت بوەستێنرێت و چۆن بەڕێگەیەکی سەرکەوتووانە تر کارەکان بەرێ بکەین، ھەموومان خزمەتی ویکیپیدیامان کردووە و بە دەستکاری ھەمووان گەیشتووە بە ئەمڕۆ، ژمارەی دەستکاری چییە تێناگەم 😕 ئەوەنە گرنگ بووە لێرە؟ دەستکاری پەڕەی خۆڵەپەتانێکەت ژمارەی دەستکاریت زیاد دەکات، ئایا من نەتوانم ھیچ بکەم و دەستکاری ھیچ نەکەم لەبەر خاتری ئەوەی ژمارەی دەستکاریم زیاد نەکات؟ بێگومان ھەڵەیە ژمارەی دەستکاری شتێکی ئاسایە و خۆی زیاد دەبێت، شووشە گیان من لێرەوە کۆتایی بە قسەکانم دێنم و زۆر درێژتری ناکەمەوە بەڵام کۆتا قسەکانم ئەوەیە تکایە لێکدانەوەت باش بێت بەرامبەر ویکیپیدیاوانەکانت، و کینەی رابردوو ھەڵمەگرە گەر شتێک ھەیە وەرە پێمان بڵێ چارەسەری دەکەین، من نامەوێ لێرە باسی ھیچ کارێکی خۆم بکەم و شەرم دەکەم بێم کار و چالاکییەکانی خۆم لێرە باس بکەم و ھیچ منەتی لەسەر کەس نییە و من خۆم ئەو بەشداریانەم کردووە، ھیوادارم جارێکی تر شتی وا دووبارە نەبێتەوە.  زۆر سوپاس! --—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لێبێت خاتوو @Amine yousefi:، تکایە ئەو کێشانە بخەرە ئەولاوە یان چارەسەری بکەن. بەرژەوەندی ویکیپیدیا گرنگترە لە پێش ھەموو شتێکەوەیە لەو کێشانە. کاتی دەماقاڵێ نییەو دەبێت کام کارە باشە بکرێت. چاولێکە تەنھا بەڕێوەبەرێک کارەکە ناڕوات ئەم مافەش کاتییە، تا کارەکان ڕێک دەبنەوە یان بەڕێوەبەران چالاک دەبنەوە. بڕوانە کارە بەڕێوەبەرایەتییەکان لە سەرەتا ساڵی ٢٠٢١ تا ئێوارەی ١٢ی ئەیلوولی ئەم ساڵ کلیک لەم وێنەیە بکە سەیری لێکۆلینەوەکە بکە بۆ ئەوەی زیاتر لەسەر بابەتەکە بزانی سەردانی ئێرە بکە بزانە بۆ داوای ئەم مافەمان کردووە؟ سپاس! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٠٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 لێدوان: لێدوانەکەم بۆ هەردووک بەربژێرە: وێڕای ڕێزم بۆ ئەو کاتەی تەرخانی دەکەن من ناتوانم ئێوە لەگەڵ بەڕێوبەرانێک وەکوو کاک ئارام و کاک محەممەد لە یەک ڕیز دانێم، ئەوان و بە دوای ئەواندا باقیی بەڕیوبەرەکان سەلماندوویانە خۆیان ناخافڵێنن، ئاگاداری دۆخی زمانی کوردی هەن، لە ئامانجی سەرەکیی ویکیپیدیا گەیشتوون و ئەوەی بۆیان گرینگ نەبێ ژمارەی دەستکارییە. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٤٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 لێدوان:@Keenîî بەڕاستی من تێناگەم ژمارەی دەستکاری بۆچی ئەوەنە بووە بە کێشە؟ ئایا دەکرێت من نەتوانم بجوڵێمەوە و بترسم لەوەی ژمارەی دەستکاریم زیاد بێت؟ تکایە بەشێوەیەکی لۆژیکی بۆم ڕوونبکەوە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٣٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: کێ وتوویەتی ئێمە لەگەڵ مامە ئارام یان مامە محەممەد لە یەک ڕیز دانێیت؟ ئەسڵەن تۆ ھەر بابەتەکەت لە دیوەخان نەخوێندووەتەوە. ئەو مەسەلەی دەستکارییە شتێکە نییە گەورەی بکەیت، دەستکارییەکانم دیارن، گەر گرنگیم بە ژمارەی دەستکاریم بایە ١٠ ئەوەنەی دەستکاریی تۆم دەبوو کە ٨ مانگە تۆ ھاتوویت! زۆر چاک ئاگام لە ویکیپیدیایە کە دەبێت ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ ناساندنی ویکیپیدیایە بە خوێنەرانی کورد، لەبەرەوەی ڕێگەیەکی گرنگە بۆ چالاکتربوون و بەرەوپێشتربردنی ئەم ویکییە. ئاشناکردنی خەڵکیش ئەوەندە ناکەوێتە سەر ئەوەی بەڕێوەبەر بیت یان نا، بەڵام دەکرێت یارمەتیدەر بێت. چەند کارێکی وەکوو سڕینەوە و ڕاگرتنی بەشدارییە خراپەکان ئاسانتر دەکات. ویکیپیدیای کوردی و ھەر ویکییەکی تریش چەند بەڕێوەبەری ھەبن بە کێشەی نابینم، زۆربوونی شتێکی باشیشە، بەو مەرجەی چالاکبن. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٤:٠٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە کۆتایدا

زۆر سپاس بۆ بەشداریکردنی ھەمووان لە دەنگدانەکە ئامانجی سەرەتای ئەو پاڵاوتنە چالاک نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی بوو بەڵام وا دیارە بەرێوەبەران لەم چەن ڕۆژەدا دەستیان بە چالاکی کردووەتەوە، ھیوادارم و چاوەروانی بەردەوامیان لێدەکەم و کاربکەن لەو شوێنانەی پێویستنی بە بەرێوەبردن ھەیە، ھەر بۆیە لەلایەن خۆمەوە وەک پاڵێوراوێک خۆم دەکشێنمەوە و ئەنجامی پاڵاوتنەکەش داخستنە بەبێ ئەوەی ببرێتە مێتا  زۆر سوپاس! – بۆ بەشداریکردن --—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:١٤، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

ڕێکەوتی دەستپێکردنی داواکاری: ٧ی نیسانی ٢٠١٥
ڕێکەوتی دوایی ھاتنی داواکاری: ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥

ناساندن

  • من لە نیسانی ساڵی ٢٠١٠ەوە بەشداریی ویکیی سۆرانی دەکەم. لە ویکییەکانی ئینگلیزی، فارسی و جارجار عەرەبی و میسریشدا چالاکیم بووە. وتارم نووسیوە، پیاچوونەوەی وتارەکانم کردوە و وێنەم لە کۆمنزدا بار کردوە. بە ھەژمارەکانی Pirehelokan و Ggg لە ویکیپیدیای سۆرانیدا بەشداریم کردووە. لەبەر ئەوەی کە ماوەی زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە تەنیا بەڕێوەبەری چالاکی ویکیی سۆرانی ھیچ بەشدارییەکی لە ویکیدا نەبووە، بە وتووێژ لەگەڵ بەڕێزان مادی و کوشەیرددا، کە دوو بەکارھێنەری چالاکی ویکیی سۆرانین، ھەروەھا لە دوای پرس کردن بە بەڕێزان ئاسۆ، ئازا و چالاک بەو قەناعەتە گەشتین کە باشتر وایە کە ژمارەی بەڕێوەبەرانی چالاکی ویکیی سۆرانی زیاد بکەین. تکایە یارمەتیمان بدەن کە بتوانین ویکیی سۆرانی بەرەو باشتر بوون ببەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:١١، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • تا ئەو ڕادەیە کە من پیرەھەڵۆ ئەناسم کەسایەتییەکی ئەکادەمییە و شارەزایی باشی لە زمان و وەرگێڕان ھەیە. ڕێساکانی ویکیپیدیاش بە باشی ئەزانێت و من توندوتیژی و لایەنگریم لێ نەدیوە. ھیوادارم لە داھاتووشدا -چ لە کوردستان و چ لە ھەندەراندا- ھەر وا خزمەتی زمانەکەی بکات.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پرسیار لە کاندیدا

لێدوان

 بەڵێ پشتیوانی

  1. ئاسۆ (لێدوان) ‏١٣:٤١، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  2. >Kushared (لێدوان) ‏١٧:٠١، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  3. مادیوتووێژ (١٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ‏٠٩:٤٨، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  4. هیوا (لێدوان) ‏‏٢٠:٠٠، ١٠ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  5. رەئوف (لێدوان) ‏١٩:٣٣، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  6. سەرچیا وتووێژ ‏٢٠:٣١، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  7. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  8. Namokurd (لێدوان) ‏٠٨:٠٢، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)#[وەڵامدانەوە]

 نەخێر دژایەتی

بێلایەن

Result

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

 کرا ڕێکەوتی دەستپێکردنی داواکاری: ٧ی نیسانی ٢٠١٥
ڕێکەوتی دوایی ھاتنی داواکاری: ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥


ناساندن

من محەممەد سەردار (kushared) لە٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ەوە لەویکیپیدیای سۆرانی خۆم تۆمارکرد بەگشتی لەسەرەتای ٢٠١٢ەوە وەک بەشداربوو دەستم بەنووسین و بەشداریکردن کرد. لە ئێستادا وەک کاندیدێکی باشووری کوردستان دەمەوێت ببم بەڕێوبەری ویکی سۆرانی و خۆم کاندید کردووە سووپاسی بەڕێزان پیرەھەڵۆ و مادی و چالاک و ئاسۆ ... دەکەم کە ئەو هەلەیان پێ بەخشیم کەخۆم کاندیدبکەم. پێم وایە ویکیپیدیای سۆرانی کاری زۆری ماوەی بۆی بکرێت لەڕووی ناساندن و بەشداربوونییەوە هیوادارم ئێمە و ئەو هاوڕێیانەی ئێستا لەویکین گۆڕانکارییەکی باش درووست بکەین.

کارەکانم


پرسیار لە کاندیدا

لێدوان

 بەڵێ پشتیوانی

  1. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٥٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  2. ئاسۆ (لێدوان) ‏١٨:١٠، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  3. مادیوتووێژ (١٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ‏١٠:٠٤، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  4. هیوا (لێدوان) ‏ ‏٢٢:٢١، ٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  5. رەئوف (لێدوان) ‏١٩:٣٧، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  6. سەرچیا وتووێژ ‏٢٠:٥٧، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  7. Namokurd (لێدوان) ‏٠٨:١١، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)#[وەڵامدانەوە]

 نەخێر دژایەتی

بێلایەن

  1. Houshang tabrizi (لێدوان) ‏١٢:٣٧، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Result

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

 کرا ڕێکەوتی دەستپێکردنی داواکاری: ٨ی نیسانی ٢٠١٥
ڕێکەوتی دوایی ھاتنی داواکاری: ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥


ناساندن

من چەند ساڵێکە کە بەشداری ویکیپیدیای کوردی ناوەندی دەکەم. لەم ماوەدا بە ڕێنوێنییەکانی دیکەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکی توانیومە کە خزمەت بە کۆمەڵگای ویکیپیدیا بکەم. زۆربەی جاران وتارەکانم سەبارەت بە پزیشکی و تەندروستین بەڵام وتاری تریشم نووسیوە. ئێستاش ماوەیەکە کە زۆرتر خەریکی خاوێنکاری وتاری دیکەی بەکارهێنەران دەبم. ئێستا ماوەیێکە کە بەڕێبەری هەرە چالاکی ویکیپیدیاکەمان، کاکە چالاک، ناچالاکە و ئەمە منی هان دا کە تێبکۆشم تا ڕادەی توانایی شوێنی کاکە چالاک پڕ بکەمەوە هەر چەند کە هیوادارم کاکە چالاکەکەمان بگەڕێتەوە و هیچ گرفتێکی بۆ پێش نەهاتبێت. ئیشەڵا کە ئەم هەنگاوەی من و کاکە پیرەهەڵۆ و کاکە محەممەد خێر بێت و ویکی کوردی ناوەندی لە هەموو کات باشتر ببێت. مادیوتووێژ (١٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ‏٠٩:٥٧، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوان

کوڕینە سڵاو. زۆربوونی بەڕێوەبەران وا ئەزانم کارێکی زۆر چاکە (بێ شارەزایی). پێش ئەوەی دەنگ بدەم، یەک دوو پرسیار، ١. کێ و کێ خۆیان هەڵبژاردوە؟ بەکارھێنەر:Min.neel و Kushared؟ ٢، ئەگەر وایە بۆچی  KuShared دەنگی داوە بۆ Min.neel و پیرەهەڵۆش دەنگی داوە بۆ هەردوکیان؟ ئایا دەنگدان بۆ هەردوولا (هەرچەن لا) ئەکرێ؟ سوپاس :)--هیوا (لێدوان) ‏٢٠:٢٩، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک هیوا مەسەلەکە پێشبڕکێ نییە لەنێوان ئەو من و ئەو دوو هاوڕێیەی دی (پیرەهەڵۆ و Min.neel) کە خۆمان کاندید کردووە بۆیە ئاساییە دەنگ بەیەکتری بدەین و وا باشیشە چەند بەڕێوبەرێکمان هەبێت چونکە وا دەخوازێت بەتایبەت لە هەردوو بەشی کوردستان > Kushared (لێدوان) ‏٢٠:٤١، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کاکە، حاڵی بووم. --هیوا (لێدوان) ‏٢١:٢١، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @هیوا:، زۆر باش دەبێت ئەگەر ڕای جەنابت و باقیی بەکارهێنەرەکانیش بزانین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٩، ٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس بەڕێز پیرەهەڵۆ، وەڵا حەزەکەم دەنگ بۆ هەمووتان بدەم. گرنگ ئەوەی کە کرتەم کرد لەسەر "دواین گۆڕانکاریەکان" پڕ پڕ بێ لە گۆڕانکاری. بەڕآستی پێویستە یەخەی حکومەت، دەوڵەمەندەکان، خەڵکی ئاسایی، مزگەوت هەموو کورد بگیرێ کە ویکیپیدیا گرنگی پی بدرێت. حورمەتم بۆ ماندووبوونتان. --هیوا (لێدوان) ‏٢٢:٢٥، ٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بەڕێز هیوا، بێگومان هەر وایە کە جەنابت وتت (هەرچەند ویکیپیدیا لە سەر دەستی خەڵک وەستاوە و پێویستی بە هیچکەس نیە). زۆر سپاست دەکەم گەر بتوانی لە پەڕەی داواکارییەکانی من و بەڕێز Kusharedیشدا دەنگ بدەی. @هیوا:، سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:٠٩، ١٠ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 بەڵێ پشتیوانی

  1. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:٠٣، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  2. >Kushared (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  3. سەرچیا وتووێژ ‏١٥:٤٢، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  4. هیوا (لێدوان) ‏ ‏٢٢:٢٢، ٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  5. رەئوف (لێدوان) ‏١٩:٤١، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 نەخێر دژایەتی

  1. ئاسۆ (لێدوان) ‏١١:٠٨، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  2. لەگەڵ ڕێز و دەستخۆشی بۆ بەشدارییەکانی بەکارھێنەر:Min.neel بە تایبەت وتارەکانی تایبەت بە پزیشکی. پێدانی مافی بەڕێوبەرایەتی بۆ کاتی ئێستا بە زوو دەزانم و وا باشترە کەمێک ئەزموونەکانی زیاتر بێت. Houshang tabrizi (لێدوان) ‏٢٠:٢٢، ٢١ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێلایەن

Result

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

 کرا. سوپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٥٨، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ڕێکەوتی پێشکەشکردنی داواکاری: ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی داواکاری: ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨

ناساندن

سڵاو، من ئارام، ماوەی ساڵێک و پێنج مانگە لەڕێگەی ویکیپیدیا زیرۆوە ھاتمە ناو ویکیپیدیاوە و لەژێر ناوی ئارام بکر لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئازاری ٢٠١٧ ھەژمارم دروستکرد و دوای ڕۆژێک یەکەم دەستکاریم ئەنجام دا (و دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە ڕێنووینی و یارمەتییەکانی بەڕێز Épine و سپاسەکانی بەڕێز Serchia وایان لێم کرد تا بە ھێزێکی زۆرەوە بەردەوام بم)؛ تا ئێستا ٤٢ وتارم لە ویکیپیدیادا نووسیوە و چەندین داڕێژە، پۆل، و پەڕەی ترم لە بۆشاییی ناوەکانی تردا دروستکردووە، و زیاتر لە ٦٥٠٠ دەستکاریم ھەیە و لە ویکیپیدیاکانی تر بەشدارییەکی وام نەبووە، بەڵام لە پرۆژە خوشکەکانی تر بەشداریم ھەبووە وەک: ویکیفەرھەنگ و ویکیدراوە. و بەپێی توانا وەرگێڕانم لە کۆمنز، ویکیدراوە و ئینکیوبەیتر کردووە (بڕوانە بەشدارییەکانم و ئەو پەڕانەی دروستم کردوون [تۆ خەریکی سەیری دەستکارییە ھەنووکەیییەکانم دەکەیت]) و ویکیپیدیام لە سەدان دەستکاریی خراپ پاراستووە و ھەواڵم لە چەند بەکارھێنەری خراپ داوە (بەشێکیانم لە پەڕەی وتووێژی بەکارھێنەران خستووەتە ڕوو) و بەشداریم لە پەرەپێدان و باشترکردنی وتارە ھەڵبژێردراو و باشەکاندا ھەبووە. و ئێستاش خەریکی دروستکردنی چەند پەڕەیەکی ویکیپیدیا و یارمەتیم و لە داھاتووشدا ھەوڵی چاککردن و زیادکردنی ئەو پەڕانە دەدەم. ئەوەندەی پێم کرابێ ڕێنووینی بەکارھێنەرە نوێیەکانم کردووە، یارمەتیم داون، و وام نەکردووە ھەست بە تەنیایی بکەن. و ئێستا دەمەوێت لەمەودوا ئەو توانایەی کە ماومە لەژێر مافی بەڕێوەبەریدا بیبەمە سەر چوون دەمەوێت توانای دەستەڵاتی سڕینەوە و ھێنانەوەی پەڕەکان، لۆگی پاراستن، بەربەستکردنی خراپەکاران و ...ـم ھەبێت. و بە بۆچوونم ئەو مافە لە خۆمدا دەبینمەوە چوون چالاکییەکانی پێشووم دەبنە پێوەر. سپاس.-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پرسیارەکان

دەنگەکان

 بەڵێ پشتیوانی

بێلایەن

 نەخێر دژایەتی

تێبینییەکان

بەڕێز @Eyubm: من لە ویکیپیدیا زیاتر کارێکی وام نییە (ھەتا ئەوکاتەی دەوامم دەکرێتەوە) و ئەویش نەکەم ئیتر دەبێت بۆ خۆم لە ماڵەوە دانیشم. و زیاتریش وەکوو پاڵپشتییەک بۆ ئێپین و کەمکردنەوەی بڕێک ئەرکی سەرشانی ئەو داوای ئەو مافەم کردووە. وەک دیارە ئێستا کێ چالاکە و کێ ناچالاک.— ئەم لێدوانە لەلایەن ئارام بکر واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

نەکرا. سێ دەنگی دژ، و داواکار داواکەی کشاندەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٣، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ڕێکەوتی پێشکەشکردنی داواکاری: ١٢ی ئابی ٢٠٢٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی داواکاری: ١٣ی ئابی ٢٠٢٠

ناساندن

من لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە لە ویکیپیدیاوە چالاکم، بەڵام بە ئەککاونتی Hiwak82 لە ٢٠١٤ـەوە بە پێنج زمان چالاکم. چالاکییەکانی من بە زمانەکانی کوردی سۆرانی، کوردی کرمانجی باکوور، ئینگلیزی، فەڕەنسی و فارسین. من زیاتر لە بواری زانیاری لە سەر کەسایەتییە سیاسییەکان، رێکخراوە سیاسییەکان و چەمکە زانستییەکانی تایبەت بە سیاسەت بەشداری دەکەم. یەکێک لە هەوڵە گرنگەکانی من لە ویکیپیدیادا ئەوەیە کە زانیارییەکان لە ئایدۆلۆژیا و بیر و بۆچوونە تەسکە سیاسییەکان خاوێن بکەمەوە و بیکەم بە ژینگەیەکی خاوێن و بێ لایەن بۆ ئەوەی خوێنەر و بەردەنگی کورد متمانەی زیاتری هەبێ. هەروەها لە رێگەی ویکیپیدیاوە هەوڵ دەدەم کە زانیاریی بە سوود لە زمانەکانی دیکەوە بگوازمەوە بۆ سەر کوردی و لە کوردیشەوە بۆ سەر زمانەکانی دیکە. هیوادارم داواکارییەکەم لە لایەن هاوڕێیانی بەڕێز پەسند بکرێ. -- Hiwak82 (لێدوان) ‏١٢:٠٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیارەکان

  • سڵاو @Hiwak82: ئایا بۆچی داوای مافی بەڕێوەبەریت کردووە؟ بەوردی ڕوونی بکەرەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • سڵاو بەڕێز ئارام، پرسیارەکەت لە جێی خۆی دایە. هەر وەک دەزانن ویکیپیدیای کوردی زۆر لاوازە، یەکێک لە هۆکارەکانیشی رێژەی کەمی بەڕێوەبەرە. گرنگ نیە من هەڵبژێردرێم یان نا، گرنگ ئەوەیە دەبێ بەڕێوەبەر زیاد بکرێن. جار وایە وتارێک دادەنێم بە چەند رۆژ پێدەچێ تا بەڕێوەبەرێک سەردانی دەکا، لە حەڵێکدا لە زمانەکانی دیکە تەنیا چەند چرکە دەخایەنێ. زۆربەی ئەو ئامرازانەی لە زمانەکانی دیکەدا هەن، لە کوردی دا نین. تەنانەت بۆ دانانی سەرچاوەیەک هیچ ئاسانکاریی نەکراوە. ئامانجی من تەنیا دانانی وتار و هەڵەچنین نیە، بەڵکوو پەرە پێدانە بەو لاپەڕە و ئامرازانەی کاری بەکارهێنەران ئاسانتر دەکەن. — ئەم لێدوانە لەلایەن Hiwak82 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٢٦، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
  • @Hiwak82:، من سپاسی خەمخۆریت دەکەم! وەک کاک Serchia فەرمووی بەڕێوەبەری شتێکی ئەوەندە گرنگ نییە بەڵکوو، تەنیا بۆ سڕینەوە، ھێنانەوە، پاراستن، و نەپاراستنی پەڕەکان و بڕێک کاری تر پێویستە دوو یان سێ بەڕێوەبەری چالاک ھەبن بەسە. ویکیپیدیای کورمانجی تەنیا سێ بەڕێوەبەری ھەیە و لەڕووی ژمارەی وتاریشەوە لەپێش ئێمەوەن (کە ئەوە مایەی دڵخۆشییە). بەڵام ویکیپیدیای ئێمە ھەنووکە شەش بەڕێوەبەری ھەیە و لانیکەم کارەکانیش کەمییان نییە و بەڕێوە دەبردرێن. وە ساڵی پار ھەندێ مافیش لە بەڕێوەبەر سەندرایەوە. ئەوەش بڵێم کە بەڕێوەبەر ھەموو شتێک نییە. ھەنووکە من بەڕێوەبەرم دووەم بەکارھێنەرم لەڕووی ژمارەی دەستکارییەوە، بەڵام ھیچیشم بۆ ویکیپیدیا نەکردووە لەکاتێکدا بەکارھێنەرانی نابەڕێوەبەری وامان ھەن کە دە ئەوەندەی بەڕێوەبەر خزمەتی کردووە و دەکات. باسی کەمیی ئامرازت کرد. دەتوانم بزانم چ ئامرازێکت پێویستە؟ چوونکە ئەم دوو سێ ساڵەی دوایی چەندین ئامرازی نایاب بۆ ویکییەکەمان زیاد کراون. بۆ دانانی سەرچاوەش ھەم میدیاویکی ئامرازی زیاد کردووە ھەمیش لەناوخۆی خۆماندا ئامرازمان زیاد کردووە. وەک ئاشکرایە ویکیپیدیا دەستەی چاودێریی نییە، بەڵام ئەوەندەی من بزانم ھیچ وتارێکم نەبینیوە کە دوای بڵاوکردنەوە، بەکارھێنەرانی تر چاکسازییان تێیدا نەکردبێت (مەگەر چۆنھا یان پێویست نەبووبێت). شتێک لە وەڵامەکەتدا کە سەرنجی منی ڕاکێشا ئەوە بوو کە وتت «ئامانجی من تەنیا دانانی وتار و هەڵەچنین نیە، بەڵکوو پەرە پێدانە بەو لاپەڕە و ئامرازانەی کاری بەکارهێنەران ئاسانتر دەکەن.» بەڕاست گەر زمانەکانی وێب دەزانیت، ئەوا دەتوانیت بەوشێوەیە خزمەت بکەیت، و بەجێگەی مافی بەڕێوەبەری داوای مافی بەڕێوەبەری ڕووکار بکەیت. بەکورتی، بەڕاستی ژمارەی بەڕێوەبەران زۆرن و پێویست نییە کە بەڕێوەبەری تر زیاد بکرێت. ھیوادارم لە ئایندەدا بتوانیت جێی بەڕێوەبەرانی ئێستا بگریتەوە و ببیتە چالاکترین بەڕێوەبەریش. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٠، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • زۆر سپاس. روونکردنەوەکەتان زۆر بە سوود بوو. کە وا بوو هەر وەکوو بە کاربەری ئاسایی دەمێنمەوە باشترە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Hiwak82 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٦:٢١، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
  • سڵاو کاکە @Hiwak82: دەست خۆش و هیوای بەردەوامیت لۆ دەخوازم، دەتانی بە کورتی باسی ئەوە بکەی کە ڕۆژانە دەتانی چەند کات تەرخان بکەی لۆ دەوڵەمەندکردنی ویکیپیدیایی کوردی ناوەندی، هەرچەندە کارەکی باشە لە هەر ویکیەک کارتکردبی بەڵام بە نیسبەتی ئێمە گرنگە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بەرەوپێش بچی، سەرنجی پرسیارەکەم لەسەر ویکیپیدیای کوردی ناوەندیە؟. شەهید (لێدوان) ‏١٣:٤٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • سپاس، من رۆژانە بە بەردەوامی لە سەر هێڵم، لەبەر ئەوەی کاری لێکۆلینەوەی زانستی دەکەم کە زۆر پەیوەستە بە ویکیپیدیاوە.— ئەم لێدوانە لەلایەن Hiwak82 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٢٦، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

دەنگەکان

 بەڵێ پشتیوانی

بێلایەن

 نەخێر دژایەتی

  • دژ ئەو کارانەی دەتانەوێت بیکەن وەک بەکارھێنەرێکی ئاساییش دەتوانن بیکەن. بوون بە بەڕێوەبەر تەنیا چەند مافێکی زیاترتان پێ دەدات کە زۆریش پێویست نین. ھەروەھا دەبێت پێشتر چالاکیی زۆر و بەردەوامتان ھەبووبێت و ناسراوبن لەنێو ئەندامانی دیکە. سەرچیا‏١٤:٤٥، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • زۆر سپاس بەڕێز سەرچیا. یەکێک لە گرفتەکانی ویکیپیدیای کوردی کەمیی بەڕێوەبەرە و ئەوەش بە روونی دیارە. بەڕێوەبەرەکان فریای هەموو شتێک ناکەون و زۆربەی لاپەڕە و ئامرازەکانی ویکیپیدیای کوردی ناتەواون و کەس نیە پەرەیان پێ بدا. لە هەر حاڵ دا سپاس بۆ رای بەرێـزتان.— ئەم لێدوانە لەلایەن Hiwak82 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٣٥، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
  • دژ، ئەم بەکارھێنەرە تەنیا ھەشت وتاری دروست کردووە و ژمارەی تەواوی دەستکارییەکانی تا ئەمڕۆ ٢٠١ دانەن. بۆیە ئەزموونی کەمە. ھیوادارم درێژە بە کار بدات و تەجرەبەی زیاتر کۆ بکاتەوە. ئەو کاتە دەتوانین قسە دەربارەی ئەم پرسە بکەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٥، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • زۆر سپاس بەڕێز پیرەهەڵۆ. من لەمێژە دەستکاری لاپەڕەکان دەکەم، ئەگەر کارەکەم هێندە کەم نرخە، ئیتر درێژەی پێنادەم. هەر بژین و سەرکەوتوو بن. هەوڵ دەدەم ماڵپەڕێک دابمەزرێنم کاتەکانم و بەرهەمەکانم بۆ ئەو تەرخان بکەم. — ئەم لێدوانە لەلایەن Hiwak82 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٢:٠٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
  • دژ – لەسەرەوە ھۆکارەکەم نووسیوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٢، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینییەکان

زۆر سپاس بۆ روونکردنەوەی هەمووان. من لە داواکارییەکەم پاشگەز دەبمەوە و وەکوو بەکارهێنەری ئاسایی بەردەوام دەبم. — ئەم لێدوانە لەلایەن Hiwak82 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٦:٢٣، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

نەکرا. (١/٥/٥). لێدوانەکان ھەژمار کران. (ئەنجام) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠١، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ڕێکەوتی پێشکەشکردنی داواکاری: ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی داواکاری: ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠

ناساندن

سڵاو لە ھەموو بەکارھێنەران، من ھۆگر یەکێک لە بەکارھێنەرەکانی ویکیپیدیا، ماوەیی ساڵێک دەبێت لە ویکیپیدیا بەشدارم، حەزێکی زۆرم بۆ ویکیپیدیا ھەیە و ھیوام وایە ڕۆژێک ببینم کە ویکیپیدیایی کوردی ناوەندی یەکێکە لە ویکییە گەورە و سەرکەوتوەکانی جیھان، بەتایبەتی لەلای کورد، من لەلایەن خۆمەوە تا توانیومە کەس و ھاوڕێکانم ئاگادار کردووەتەوە سەبارەت بە ماڵپەڕێکی وا سەرکەوتوو، بەڵام لە ڕووی بانگەشە تەنھا ئەوەنەم پێکراوە. زۆر حەز بەڕێکی وتارەکان دەکەم لە ویکیپیدیادا، تا توانیومە دەستکاری وتارە کورتەکانم کردووە و زیاتر درێژترم کردووەتەوە بێگومان بە وشەی پاراو و جوان و بەشێوەیەک خوێنەر پێی ڕازی بێت و لێی تێبگات، نزیکەیی ھەزار ١٠٠٠ دەستکاریم ھەیە تەنھا لە ویکیپیدیا، ئەمە تەنھا لە ڕووی دەستکاری بۆ ڕێک و پێکی وتارەکان و درێژکردنەوەی وتارەکان و زیادکردنی ئینفۆبۆکس. لە ڕووی وتارەوە (٤٥١) وتارم لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی بڵاوکردووەتەوە، بێگومان زیاتریش پەرە بە ویکیپیدیا دەدەم، دیارە کە ئەمە حەزێکی خۆمە بۆ ئەم کارە بە شانازییەوە، إن شاء اللە پڕۆژە و چەنەھا شتی زۆر لەبن دەستمدایە لەدوای ئەم دەنگدانە. حەزەکەم سوپاسی بەڕێوبەرێکی چالاکی ویکیپیدیا بکەم کاکە ئارام Aram کە زۆربەی کات بە مامۆستا بانگی دەکەم چونکە وەک مۆمێکی بەھێز ڕێگایەکی تاریکی بۆم کردەوە، کە توانیم بگەم بە ئاستێک خۆم لە خۆم ڕازی بم لە بەشدارییەکانم لە ویکیپیدیا، ھەروەھا کاک محەممەد kushared بۆ ھەر ھەڵەیک منی ئاگادارکردووەتەوە، توانیم وا بکەم ھەڵەکان دوبارە نەبنەوە، لێرەوە سوپاسی ئەو دوو برایەم دەکەم. کاری زۆر گەورەتر لە خەیاڵمدایە بۆ ویکیپیدیا و ھیوادارم ھەمووتان لێم ڕازی بن و بەدڵنیایەوە بە دڵنیایییەوە یەکێک دەبم لە چالاکترین بەکارھێنەرەکان لە ویکیپیدیا، ھەست بەخۆم دەکەم کە ئەو ھێزەی ماومە لەژێر بەڕێوبەرایەتی تەواوی دەکەم، بێگومان پاش گەورەکردنی وییکییەکەمان بە جوانترین و ڕازاوەترین شێوە، لەگەڵ سوپاسی ھۆگر بۆ ھەموو بەرکاھێنەرانی ویکیپیدیایی کوردی.

پرسیارەکان

سەرەتا زۆر سوپاسی بەشدارییەکانی پێشووترت، و سوپاسی ستایشەکەشت دەکەم! دوو پرسیارم ھەیە. وتت کە دوای دەنگدانەکە پرۆژەی ترت لەبن دەستدایە. ئەو پرۆژانە چین؟ ئایا دەزانی بەڕێوەبەر دەبێت بەکارھێنەری چالاک بێت؟ نەک تەنیا دروستکردنی وتار، بەڵکوو ھەڵسوکەوتکردن لەگەڵ بەکارھێنەرانی تردا و ڕاگرتنی کارەکانی ویکیپیدیا بەگشتی لەسەر بەڕێوەبەرە و گەر ناچالاک بێت مافەکەی لێ دەسەندرێتەوە، ئەمانە دەزانی؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٥، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Aram: سپاس بۆ پرسیارەکانت، سەبارەت بە پرسیاری یەکەمت بێگومان پڕۆژەکان ڕونن، بۆ نمونە زۆر لە وتارەکان کەم تەرخەمی لێ کراوە، بە شێوەیەکی ناشریین و ناڕیک نوسراون کە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت ئەو بەکارهێنەرەی وتارەکەی نووسیوە بۆ خزمەتکردنی نەبووە، بەڵکوو بۆ ئەوەیی بووە ببێتە خاوەنی وتارێک لە ویکیپیدیا، نە گوێی بە یاسا داوە وە نە گوێی بە چاکردنی هەڵەکان داوە، هەشمانە لە وتار کە وتارەکە ئەوەنە کورتە خوێنەر ئەگەری دڵتەنگبوونی هەیە لەبەرئەوەیی کە لە ویکیپیدیایی کوردیدا خزمەت هیچ نەکراوە کە خوێنەر زانیاری تەواوی دەست بکەوێت لەو شتەی بە دوایی گەراوە، بۆیە من لە ڕیگایی دەستکاریی دەمەوێت ئەو شتە ناخۆشە لا بدەم و ئەسڵەن بوونی نەمینێت، وە وتارەکان بەو پەڕی تواناو هێز جاکیان دەکەم بێگومان، هەروەها پۆستەر بۆ زۆربەی هەرە زۆریی وتارەکان و ئینفۆبۆکس بۆیان دائەنێم بۆ هەر وتارێک نەیبێت، ڕەنگە کە خۆتیش بیزانیت ئەم قوتابیەت حەز بە وتاریی کورت ناکات. سەبارەت بە پرسیاریی دووەمت، پێش ئەوەیی بەشداربم لە ویکیپیدیا شتێک هەبووە کە دەیزانم ئەویش ئەوەییە کە بەڕێوبەر تەنها وشەیەک نیە بەڵکوو ڕاگرتنی ئەو شوێنەیە کە مافەکەی لێبەدەست هێناوە، واتا دەبێت چالاکی تەواویی هەبێت بۆ ئیشەکەی بۆیە منیش بێگومان دەبم بە کەسێکی چالاک لە ویکیپیدیادا بە گفتوگۆ لەگەڵ بەکارهێنەراندا کێشەکان چارەسەر دەکەین، بێگومان هەرگیز ڕیگە نادەم بە خۆم ناچالاک بم بەڵکوو بۆ کارەکەم دەبێت هەوڵ بدەم، نەک کە بوومە بەڕێوبەر وازبێنم، سوپاس بۆ پرسیارەکانت. — ئەم لێدوانە لەلایەن هۆگر صڵاح واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢١:٠٥، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
کاک @هۆگر صڵاح: ناکرێت بڵێین ئەوانەی پێشوو ھیچ خزمەتیان نەکردووە. ھەموومان ئەوە دەکەین کە لە توانامدایە. ئەو کارانەی کە وتت، جگە لە بارکردنی پەڕگەکان، ئێستاش دەتوانی ھەموویان بکەیت، بەڵام ھەر حەز دەکەم ھەلێکت پێ بدەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٨، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم بەکارھێنەرە ھێشتا لێدوانەکانی واژوو ناکات، خۆی واژوو یەکێکە لەنسیاسەتەکانی پەڕەکانی لێدوان کە بەکارھێنەر خۆی پێشێلی کردووە، لەبیرمان نەچێت کە کرۆکی پشتگیریکردنی داواکارییەکەی پێشێلنەکردنی سیاسەت و ڕێساکانی ویکییە. داواکارم لە بەکارھێنەران وردبینتر بن پێش ئەوەی دەنگی بەڵێ ببەخشنەوە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٠:٠٤، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێپین: کاک ئیپێن، هەموو قسەکانی تۆ ئەوە دەگەیەنێت کە ڕقت لەمنە، لە بەرژەوەندی ویکیپیدیا بڕیار نادەیت، ئەگینا بێلایەن دەبوویت، من واژوویی خۆم دەکەم، لێرەدا ئەمە پەیوەندی نیە بەهیچ شێوەیەک، پەیوەندی بە بەرێوبەری تەنها کارەکانمە لە ویکی، نەک واژووی من، من بیرم لە خزمەتکردنی ویکیپیدیا کردۆتەوە، نەک تەواوی رۆژ بیرم لای واژوو بێت، کاک ئارام شایەتە یەک جاریش ناو واژووم نەهێناوە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەئەوەم لا گرینگ نەبووە جارێ، جگە لە خزمەتکردن.. ئەشڵەن تۆ پرسیارێکشت لەمن نەکرد یەکسەر بۆ نەخێر هەوڵدا. — ئەم لێدوانە لەلایەن هۆگر صڵاح واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٣٢، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو کاک ھۆگر دوو پرسیارم ھەیە: یەکەم: ئایا ھەست ناکەی ئاشنایت کەمەبە بە یاساکان! ئەگەر بووی بە بەڕێوبەر کات تەرخان دەکەی بۆ ئەوەی شارەزای یاساکان بی؟ دووەم: کاتت چۆنە تا چەن کاتی پێ دەدەی؟ ✏️ Karem - ‏١٩:٢٨، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگەکان

 بەڵێ پشتیوانی

  •  بەڵێ من ئةمة دةناسم كاري زؤري بؤ ويكيبيديا كردوة بة اكاونتيكي تر بوم پيشتر ئةمةم ديوة من دةليم بةلي — ئەم لێدوانە لەلایەن Gta sonkurd واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١١:٤٤، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
  •  بەڵێ ھەلێکم دایتێ ئەوەش لەبەرئەوەی دەزانم کاری جوان دەکەیت، خزمەتی ویکیپیدیا دەکەیت تۆم ھەڵسەنگاند دەزانم بەڕێوبەری پێت دەکرێت. بیرتبێت دەسەڵاتت با بۆ سەرکەوتنیی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بێت! ← Haryad Xasraw وتووێژ ‏١٦:٢٩، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  بەڵێ لەگەڵ تێبینیم لەسەر ناوەڕۆکی وتارەکانی و ئەوەی ئەندامێکی نوێیە، پێم باشە ھەلێکی پێبدرێت. ماوەی مانگێک چالاکییەکانی دیکەی بەدەر لە نووسینی وتار لەژێر چاودێری بەڕێوبەرانی دیکە بێت و ببینرێت چەند جۆری جیاواز لە کێشەی وتارەکان و بەتایبەت وتاری ئەندامە نوێیەکان چارەسەر دەکات.ArkanEN123 (لێدوان) ‏٢١:٠١، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  بەڵێ دەستت خۆش بێت لە ماوەیەکی کورت چالاکیەکی زۆر.. بەڵام تێبینی ئەوەم کردووە لە نووسینی وتار پەلە دەکەی،ویکیپیدیا پێویستی بە وتاری پشکێنراو ھەیە، بۆ بەڕێوبەریش وەک کاک Aram وتی تەنھا نووسینی وتار نیە، سەرەتایترین خاڵ دەبێت شارەزای یاساکان بیت.. ئومێدم وایە پەیمانەکەت بەریتە سەر. ✏️ Karem - ‏٢٠:٤١، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێلایەن

  • بێلایەن پێداچوونەوە بۆ کۆتا وتارەکانی بەڕێز ھۆگر دەکەم، وەک خۆی دەڵێت کە کێشەکانی زمانەوانیی چارەسەرکردووە و ھیچ وەرگێڕێکی ڕاستەوخۆشی بەکارنەھێناوە، دوای پێداچوونەوە ئەگەر وابوو/وانەبوو ڕەنگە دەنگەکەم بگۆڕم. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٠٩، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠(UTC).
  • بێلایەن کاک ھۆگر خوای گەورە یارمەتیت بدات و تەندروست بیت. چالاکی و ھەگبەی خەرمانت بەرەکەتدارت بێت. پێشنیاز دەکەم بۆ بەڕێزتان کەمێک ئارامتان ھەبێت، بە ئاستەکانی تری بەکارھێنەری (پاسدەری خۆگەڕ، گەڕێنەرەوە و بارکەر) تێپەڕبیت، بۆ ئەوەی زیاتر شارەزایی و ئەزموون لەبەکارھێنانی ڕێسا و شێوازەکانی ویکیپیدیا وەربگریت، (خوای گەورە بەرکەتدارت بکات) لەچاو ئێمەدا گەنجێکی خوێن گەرمیت. سوپاس. --«Muhammed Tahaلێدوان ‏٢٢:٢٥، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 نەخێر دژایەتی

  •  نەخێر، ئەگەرچی دیارە بەکارھێنەر ھۆگر سەلاح کەسێکی خەمخۆری ویکیپیدیای کوردییە، بەڵام ئەزموونی کەمە. یەکەم دەستکارییەکەی لە ٢٠٢٠دا بووە، واتە ساڵێکی بە سەردا تێنەپەڕیوە. دووھەم، ئەم تازەکارییە لە چالاکییەکانیدا تا ڕادەیەک دیارە. بۆ نموونە تەواوی دەستکارییەکانی تاگی ناستانداردیان لەسەر دانراوە. ھیوادارم درێژە بە کار بدات و تەجرەبەی زیاتر کۆ بکاتەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٩، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  نەخێر من پێم وایە دەبێت زۆر ھەستیارتر بین بۆ ھەڵبژارتنی بەڕێوبەڕان. Şûşe وتووێژ ‏١٠:٣٩، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  نەخێر، بۆ من ئەوەی زۆر گرنگ بێت کە بەڕێوەبەرێک شارەزایی تێدا ھەبێت شێوازی کارکردنی ویکیپیدیا و ڕێنووس و ڕێزمانی کوردییە. بێگومان بەکارھێنەرێک بە ماوەیەکی کەم ناتوانێت تەواو شارەزای شێواز، یاساکان، و بنەماکان بێت. سەبارەت بە زمانیش، ناکرێت بەڕێوەبەرێک نووسینەکانی ھەڵەی زۆر دیاری تێدا ھەبن و تەواو ئاگاداری ڕێنووس و زمانی نووسین نەبێت. پێم باشە تا یەک دوو ساڵی دیکەش وەک بەکارھێنەرێک درێژە بە کارتان بدەن. بەڕێوەبەر ھیچی وای زیاتر نییە لە بەکارھێنەری ئاسایی. ئەوەی گرنگیشە لێرە خزمەتکردنە نەک ناسناو. ھەندێک بەکارھێنەر ھەن کە زۆر زیاتر لە بەڕێوەبەرانیش بەشدارییان ھەیە و زیاتر خزمەت دەکەن. سەرچیا‏١٩:٠٣، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  نەخێر، مافی بەڕێوەبەرایەتی پێویست ناکات بدرێت بە ھەموو کەس بە تایبەت کەسێک کە ئەزموونێکی کەمی ھەیە. لە ڕوونکردنەوەکانی دیار نییە ئەیەوێت چۆن مافەکە بەکار ئەھێنێ و فەرقی نەبوون و ھەبوونی ئەو مافە لە پرۆژەکانی چین؟ لە ھەڵبژاردنی ھەرێم ئەچێ کە ئەڵێن وەعد ھەڵم بژێرن پرۆژەی گەورەم پێیە. باشتریشە پشکنینێکی وپ:بووکەڵەکاری بکرێت چوونکە ھەستێکی خراپم ھەیە کە ئەم بەکارھێنەرە بووکەڵەکاری کردبێت بۆ بردنەپێشی دەنگی پشتگیری.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٥٧، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  نەخێر، دوای پێداچوونەوە بۆ کۆتا ١٠٠ وتاری بەڕێز هۆگر، دەنگی من نەخێر دەبێت لەبەر چەند هۆکارێک کە لێرەوە ئاماژەیان بۆ دەکەم. سەرەتا کاک هۆگر ماوەیەکی کەمە بۆتە ئەندام لە ویکیپیدیا، بەڵام توانیویەتی چالاکی باش پێشکەش بکات، ئەمەیان جێگای دەست خۆشییە. نازانم دەنگی من چەند کاریگەر دەبێت لە پڕۆسەکە بەڵام ئەگەر بوویت ئەوا لەژێر چاودێریی چڕدا دەبیت تاکوو دەگونجێیت وە ئەگەریش نەبوویت ئەوا کۆتایی دونیا نییە دەتوانیت لەداهاتوودا خۆت ببسەلمێنیت و دووبارە خۆت کاندید بکەیتەوە، ئەوانە هۆکارەکانی نەخێرن لەلایەن منەوە؛
  1. هێشتا زووە بۆ بوون بەبەڕێوبەر، لەبەر ئەوەی شارەزایی بەڕێزیان لە سیستمی ویکیپیدیا و یاساکان لە ئاستێکی باشدا نییە.
  2. لە هیچ ویکیپیدیایەک بوون بە بەڕێوبەر بە دەفەت پێدان و بانگەشەکردن نییە بۆ داهاتوو، ناتوانین پشت بەبەڵێنی داهاتوو بببەستین لەوکاتەی بەشدارییەکان و وتارەکانی هێشتا دەبێت پێداچوونەوەیان بۆبکرێت. ویکیپیدیا شوێنی بەڵێن و تاقیکردنەوە نییە بەڵکوو دەبێت بەکرداری کارەکانمان خۆمان بسەلمێنین.
  3. لە نوێترین ١٠٠ وتاری بەڕێز هۆگر، سەرجەم وتارەکان کۆڵکەبوون (کورت) لەکاتێک خۆی بانگەشەی ئەوەدەکات کە وتاری کۆڵکەکان درێژ دەکاتەوە و لەویکیپیدیای کوردی ژمارەیان کەم دەکاتەوە بەڵام بەسەیرکردنی کۆی وتارەکان بۆم دەرکەوت کە ٤٥١ وتاریدا ئەوا لانی کەم زیاتر لە ٣٧٠ وتاری کورت و کۆڵکەن، واتە لەبڕی ئەوەی وتاری کۆڵکەکان کەم بکاتەوە ئەوا ٣٧٠ وتاری کۆڵکەی درووستکردووە و ژمارەیان زۆربووە.
  4. لەوتارەکانیشیدا ئەگەرچی کۆڵکەن ئەوا هێشتا کێشەیان هەیە و پەلەکردنیان پێوە دیارە نموونە وێنەکان شڕۆڤە/کاپشنیان نییە، هیچ بەستەردانێکیان نییە لەگەڵ وتارەکانی دیکەی ویکیپیدیا نیە، هیچ پۆلێکیان بۆ درووست نەکراوە، هێشتا هەندێک هەڵەی زمانەوانیی و هەڵەی وەرگێڕان لە وتارەکانی دەدۆزرێنەوە کە بەڕێز ئەرکانیش ئاماژەی پێدا. بەشێکی زۆر لە وتارەکانیش سەرچاوە و داڕێژەیان نەبوو کەئەمەش دژە لەگەڵ بانگەشەکانی ناوبراو کە سەرچاوە و داڕێژە بۆ وتارەکانی ویکیپیدیا زیاددەکات لەکاتێکدا وتارە کۆڵکەکانی خۆی نەیانبێت. بەشێکی زۆر لە وتارەکان قەبارەیان زۆر کەمە و تەنیا ١٠٠-٢٠٠ بایتن واتە یەک یان دوو ڕستەن.
  5. لەکاتی خۆپاڵاوتنی وەک بەڕێوبەر وەڵامەکانی بۆ ئەندامانی ویکیپیدیا بەلای منەوە قایلکەر و لۆژیکی نەبوون، زیاتر قسەکردن بوو لەسەر داهاتوو و داواکردنبوو بۆ گۆڕینی دەنگەکانیان. هەروەها لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شێوازی دەستکاریکردنی وتارەکانی زۆر باش نەبوون، کاتێک دەستکاریی یەک وتاری کردووە ئەوا ١٠ جار دوگمەی پاشەکەوتی داگرتووە لەوکاتەی دەیتوانی هەموو وتارەکە دەستکاری بکات و یەکجار ئەم دوگمەیە دابگرێت، ئەمە شتێکی ئاساییە بۆ بەکارهێنەری سەرەتایی بەڵام بۆ بەڕێوبەر نابێت، چوونکە دەبێتە هۆی شێواندنی وتارەکان و ئاستەنگبوون بۆ پێداچوونەوەی ئەو ١٠ گۆڕانکارییە.

لە کۆتاییدا، ئێمەش هەست بەوە دەکەین کە ویکیپیدیا لە داهاتوودا پێویستی بە بەڕێوبەری نوێ و کەسانی خوێن گەرم هەیە کە لەئێمە چالاکتربن بەڵام دەبێت هەوڵبدەین کەسانی شایستە و بێ کەم و کوڕی ئەو پلەیە وەربگرن. بە بەڕێز هۆگریش دەڵێم وەک برایەک کە جارێ بووەستێت لە بوون بە بەڕێوبەر تاکوو تەواو شارەزایی پەیدادەکات و ئەو کەم و کوڕییانەی کە باسمان کرد نەهێڵێت. Kushared (لێدوان) ‏١٨:٠٠، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینییەکان

  • پیرەھەڵۆ: سڵاو، من دەزانم کە تۆ یەکێکی لە بەرێوبەرەکانی ویکیپیدیا، دەست خۆشیم هەیە بۆت کاک پیرەهەڵۆ، سەبارەت بە دەنگی نەخێرت سوپاس، با من قسەیەک بکەم......... تۆ ئەزمونی باشت هەیە، نابێت تەنها بیر لەوە بکەیتەوە کەوا بەکارھێنەرێکی وەک من نزیکەی ساڵێک دەبێت لە ویکیپیدیا بەشدارە، با من لێرەدا شتێکت پێ بڵێم، ڕاستە کەمن نزیکەی ساڵێکە بەشدارم بەڵام ئاخۆ چیم کردووە لەو ساڵەدا، نزیکەی ٤٥١ وتارم دروست کردووە، ژمارەیەکی کەم نیە بێگومان، نووسینی ئەوەندە وتار زۆری پێویستە لەو ماوە کەمە باشە بۆچی ئەوها خۆم هیلاک کردووە ؟!! بێگومان حەزێکی زۆر گەورەیە بۆ ئەم کارەی کە کردوومە، کەواتە دڵنیابە پێنج ئەوەنەیی تریش دەکەم، ئەمە یەک دووەم من نزیکەی هەزار دەستکاریم هەیە لەو ماوە کەمەدا، بەڕاستی زۆر شتێکی باشە وەک باسم کرد کەوا زۆربەی دەستکاریەکانم بۆ ڕێک و پێکی و جوانی و لێتەگەیشتنی خوێنەر و ئینفۆبۆکس هتد.. بووە، سێیەم کاک پیرەهەڵۆ وەک ئەو برایە بەناوی Kurd2021 نوسیوێتی کە هۆگر سڵاح بەکارهێنەرێکی زۆر چالاکە و کارەکانیم دیووە حەقی خۆیەتی!! کەواتە ئەو برایە دەزانێت من چالاکم، ئایا ئێستا ویکیپیدیا پێویستی بە کەسێکی چالاک نیە ؟!! بەڕای من هاوار دەکات دەڵێت کەسانی نوێ، لەبەر ئەوەیی ڕۆژانە دیارە کە کێ چالاکە و کێ ناچالاکە لە ویکیپیدیا، کەسە کۆنەکان ورەیان دابەزیووە، یان باشترە بڵێم هیلاک بوونە و پێویستە ریستێک وەربگرن بکەن و کەسانی تر ویکیپیدیایی کوردستان بەرێووە بەرن نەک هەر کەسانی کۆن، من دەمەوێت هەر بەکارهێنەرێک کە توانای دروستکردنی وتار یان دانانی ئینفۆبۆکس یان دانانی پۆستەری نماوە یان ستێکی تری ویکیپیدیا ئەوە تکایە با خۆی کارەکە جێبێڵێت و بیداتە کەسێکی بەهێزتر و چالاکتر تکایە !!....... بۆیە کاک پیرەهەڵۆ تۆ بەرێوبەرێکی زۆر چاکیت و کارەکانت ڕەنگدانەوەیی هەبووە بۆ ویکییەکەمان، تۆ تەنها ئەوەت بینی کەمن ماوەیەکی کەمە لە ویکیپیدیام ؟؟؟ بەڵام دەبێت بیرێک لەوەش بکەینەوە بەو ماوە کەمە چی ڕوویداوە، بیرتان بێت ((ئەو نانە نانە، ئەمڕۆ لەخوانە)) کەسێک ئێیتا چالاک بێت و هێزی هەبێت تکایە دڵی با سارد نەبێتەوە لەو کارە بەڵکو وای لێبکەن زیاتر هەوڵ بدات....... برای گەورەیی من کاک پیرەهەڵۆ هەڵبەتە تۆ لەمن بەئەزموونتریت، دەتوانیت هەلێک بەم برایەت بدەیت، بەدەنگی بەڵێ بۆ ئەوەی زیاتر و زیاتر بەماوەیەکی کەمتر پێشکەش بکات، ئەگەر هەر لەسەر ڕایی خۆتیت، دیارە کە تەنها تۆ وات پێ باشا، سوپاس بۆتۆ ئەی برای گەورەم کاک پیرەهەڵۆ ...... — ئەم لێدوانە لەلایەن هۆگر صڵاح واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٦:٠٤، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
    • کاک :@ھۆگر صڵاح: من وەک ئەندامێکی ئاسایی تەنھا تێبینی خۆم لەسەر ئەم پێشکەشکردنی داواکارییەکەت ئەدەم و لەگەڵ یان دژ نابم. لەگەڵ ئەوەی کە چالاکیەکی زۆرت ھەبووە لە ماوەیەکی کەمدا بەڵام من پێم وایە بە گشتی ئەزموون تەنھا یان لە زۆرینەی حاڵەتدا بە تێپەڕبوونی کات بەدەست دەھێندرێت بۆیە پێم وایە ئێستا زووە بۆ بوون بە بەڕێوبەر. ویکیپیدیا شێوازی کارکردنی ھەیە وەک چۆنیەتی گواستنەوەی پەڕە، پلەکانی ئەندامەکان وەک بەکارھێنەری تۆمارکراو و پەسندکراو و پەسندکراوی خۆگەڕ، جۆری وتارەکان، وتاری باش و وتاری ھەڵبژێردراو و چەندین وردەکاری دیکە، بەڕێوبەر دەبێت ئەمانە و ئەگەر ھەموو نەبێت ئەوا زۆرینەی وردەکارییەکانی دیکە بزانێت. ئایا ئێوە زانیاریتان لەم ڕووەوە چۆنە؟ پێش ئەوەی بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت وەک بەڕێوبەر پەسند بکرێیت یان ڕەتبکرێیتەوە پێم وایە دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدرێتەوە. من نازانم تا چەند زانیاریت لەم ڕووەوە ھەیە بەڵام تێبینی ئەوەم کرد کە لەم بەشەدا ئێستا من ئەم تێبینییە دەنووسم و لە ڕوونکردنەوەکەت بۆ کاک @Pirehelokan: نووسەی ناستانداردت بەکارھێناوە. — ئەم لێدوانە لەلایەن ArkanEN123 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٧:٢٨، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
      ArkanEN123: سڵاو، سوپاس بۆ تێبینی جەنابت کاک ئەرکان، ڕاستە کە چەنەها کارم بەماوەیەکی کەم کردووە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە ببمە بەرێوبەر دە ئەوەنە کار دەکەم لە پێناو ویکیپیدیا، وە لەبانیشەوە باسی ئەوەم کرد، سەبارەت بە تێبینیەکەت ئەوانەی باست کرد زۆرینەیان دەزانم، بێگومان لەگەڵ وردەکارییەکانی دیکەدا بەهەمان شێوە دەیانزانم، با من لێرەدا پرسیارێک بکەم کاک ئەرکان، پرسیارەکەم ئەوەیە ... ئایا تەنها یەک بەرێوبەر بەناوی هۆگر صلاح لە ویکیپیدیاییە ؟؟!! و/ بێگومان نەخێر، کەواتە ئەی بەرێوبەرەکانی دیکە کاریان چیە ؟! بۆیە بەرێوبردنی ویکیپیدیا تەنها بەیەک بەرێوبەرێک ناکرێت و پێویستی بەم شەش کەسەیە بۆ چاودێری و باشترکردنی ویکیپیدیا، کەوایە ئەوانەی باست کرد، من وەڵامتم دایەوە کە زۆرینەیان دەزانم لەگەڵ وردەکارییەکانی دیکەشدا، بۆیە من چەنەها کار دەکەم بۆ ویکیپیدیا، بێگومان بەرێوبەرەکانی تریش کاری تر دەکەن، کاک ئەرکان بەڕاستی سەرنجیش بدەین زۆر لە بەڕێوبەرەکان ناچالاکن و بە زۆری ئەگەر یەکێکیان بێنە ویکیپیدیا تەنها دەستکاری شتێکی بچوک دەکەن و دواتر نامێنەوە، ئەمە بەڕاستی ناچالاکییە، سوپاس بۆ ڕاییەکەت کاک ئەرکان. — ئەم لێدوانە لەلایەن هۆگر صڵاح واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٠:١٢، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
      کاک :@ھۆگر صڵاح: من پێشتر کە گووتم لە بابەتەکە دەنگ نادەم لەبەر ئەوەبوو کە من ویکیپیدیای کوردی ناخوێنمەوە چونکە کاتم نییە بەڵام تەنھا وتار لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە دێنمە کوردی، ھەربۆیەش ویستم بڕیارێکی نادادپەروەر نەدەم و بێلایەن بم. ڕاستی زۆر ئاگاداری ئەوە نیم بەڕێوبەرانی دیکە تا چەند چالاکن بەدەر لە کاک @Aram: بە ھەرحاڵ ھیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم و ھیوادارم وەک بەڕێوبەر بتوانی خزمەتی زیاتر بکەیت و ھەوڵ بدەیت زیاتر شارەزای وردەکارییەکانی ویکیپیدیا بیت. تێبینییەک ھیوادارم لێم وەربگریت. ھەندێک لە وتارەکانتم بینیوە و دووبارەش لەم پەڕەدا سەیرم کردووە کە نووسەی ناستاندارد بەکاردێنن. تەختەکلیلەکەت کێشەی پیتی (ھا)ی ھەیە و ھەوڵ بدەیت چارەسەری بکەیت. سەرکەوتووبن. — ئەم لێدوانە لەلایەن ArkanEN123 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١١:٥٠، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
      ArkanEN123: سڵاو، سوپاس بۆ تێبینی و قسەکانت کاک ئەرکان، لەوەیە تەختە کلیلەکەم ئەو کێشەی هەبوبێت بەڵام ئەوەنەی بزانم چاکم کرد، دیارە وایی لێهاتۆتەوە، بەهەرحاڵ هەر خۆم چاکیان دەکەم، واش نابێتەوە بەدڵنیایەوە، سوپاس دووبارە کاک ئەرکان. — ئەم لێدوانە لەلایەن هۆگر صڵاح واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١١:٥٥، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
      ھەڵوەشێندرایەوە دەنگی بەکارھێنەر:Gta sonkurd ھەژمار ناکرێت چونکە ھەر ئێستا ھەژمارەکە دروست کراوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٣، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
      سڵاو خواتان لێبێت ھاوڕێیان سەرەتا دەستت خۆشبێت دەزانم کاک ھۆگر کارێکی زۆرت کردووە. ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بە بەکارھێنەری وەکوو ئێوەمانان جوان دەبێت بەرەو بێشدەچێت، پێش ئەوەی بڕیار بدەین با ھەندێک زانیاری دەربارەی بەشدارییەکانت ببینین.
      لەبەرواری ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ خۆت تۆمارکردووە، واتا (٤ مانگ)
      لە بەرواری ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ بووەتە بەکارھێنەری پەسندکراوی خۆگەڕ.
      ژمارەی دروستکردنی وتارەکانت ٥٠٤ وتارە تائێستا یەک وتارت سڕاوەتەوە واتا ٥٠٣ دەست خۆشبێت.
      ژمارەی دەستکارییەکانت ٩٣٦ نزیکەی ١٠٠٠ دەستکاری دەست خۆشبێت.
      ژمارەی دەستکارییەکانت لە ویکیدا تا ٥٥٠ دەستکارییە.
      ئەمە ھەندێک زانیاری بوو. پرسیارێکم ھەیە ئایە ئەگەر بوویتە بەڕێوبەر چی دەکەیت، چی پڕۆژەیەکەت بەدەستەوەیە بێجگە، لە بەسەرداچوونەوە بۆ وتارەکان ڕێکخستنەوەیان ڕاستە ویکیپیدیا کوردی ناوەندی ٦ بەڕێوبەری ھەیە کاک ئێپین خانەنشین بووە بەداخەوە. ئەوانی تریش دەستکارییان کەم بووەتەوە بێجگە، لە کاک ئارام ھیوادارم ھەر بەردەوام بێت. ئەوان کاری زۆریان کردووە زۆر چالاک بوون بۆ ویکیپیدیاکەیان بەڵام، دەبێت ئەوە بزانیت بەڕێوبەر دەبێت چالاک بێت بەردەوام ئەوەش دەکەوێتە سەر خۆت. لەگەڵ سپاسی Haryad Xasraw وتووێژ ‏١٣:٠١، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
      Haryad Xasraw:سڵاوی خودای گەورە لەتۆش کاکە هەریاد، بێگومان من پێم ناخۆشە کە هەنێک لە بەرێوبەرەکان بێ چالاکن و چالاکیان هیچ نماوە، کەسێکی چالاک پێویستە، بۆیە من دەزانم کە ببمە بەرێوبەر بێگومانم کە وازهێنانم زۆر سەختە لەم کارە مەبەستم ئەوەیە هەرگیز چالاکیم کەم ناکات، بەڵکوو هەمیشە چالاک دەبم و دەزانم کە پێویستە بەرێوبەر چالاک بێت، دووەم شت کاکە هەریاد، بۆ ویکیپڕۆژە ئامادەم، وە دەتوانم هەر کارێک بکەم گەر پێم بسپێندرێ بەخۆشحاڵیەوە، جگە لەوە کاری تر زۆرن بیانکەم وە دەسیانکەم بێگومان. کاکە هەریاد مامۆستا ئارام قسەیەکی جوانی وتووە لەسەرەوە، نوسیوێتی حەز دەکەم هەلێکت پێ بدەم، وە من ڕای تۆشم پێویستە، چونکە تۆ ویکیپیدیات بەلاوە گرینگە و تێبینیت نوسیوە، بۆیە کاک هەریاد هیوادارم تۆیش وەک کاکە ئارام هەلێک بدەیت بەم برایەت، ئەوەی تر لەسەر خۆت وەستاوە کە دەنگت چیە بۆمن، سوپاست دەکەم، دووبارە دەیڵێمەوە، هەمیشە چالاک دەبم، وە پێشم ناخۆشە هەنێک لە بەرێوبەرەکان بێ خەبەرن لە ویکیپیدیا. سوپاس دووبارە کاکە هەریاد. — ئەم لێدوانە لەلایەن هۆگر صڵاح واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٣٢، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

کاک @ھۆگر صڵاح: ئەندامێکی نوێیە و جارێ زووە ببێت بە بەڕێوبەر بەڵام لەگەڵ ئەوەش چالاکی زۆرە کە ئەمە خاڵی بەھێزێتی. ئەگەر ویکیپیدیای کوردی بەڕێوبەری چالاکی زۆر بوایە بە نەخێر دەنگم دەدا بۆ بوون بە بەرێوەبەری کاک ھۆگر لەبەر چەند ھۆکارێک:

  1. بوون بە بەرێوەبەر لە ویکیپیدیا پێویستی بە ئەزموونە و ئەزموونیش کاتی پێویستە.
  2. چالاکیەکانی کاک ھۆگر دەری ئەخات شارەزایی زۆری لە ویکیپیدیا نییھ:
    1. وتارەکانی لە ئاستی لاوازن و وا دەرناکەون لەگەڵ یاساکانی ویکیپیدیا بگونجێن، بە نموونە بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد لە تەواوی چالاکییەکانی، نووسینی وتاری بێ سەرچاوە بە نموونە ڤارنە ئەکواریوم و بانکی میسر.
    2. بەڕێوبەر دەبێت زمانی نووسینی بەکارھێنەرانی دیکە ڕوونتر بکاتەوە بەڵام کاک ھۆگر خۆی زمانی وتارەکانی بۆ من کوردی سرووشتی نییە. بە نموونە نووسینی ئەم بەشە لە وتاری لاوبا: «کۆمەڵەیەکی تایبەتی گەورەی کارەکانی ھونەرمەندانی کرواتی نوێ و بڵاوکەر وەی نوێ و ھەروەھا شوێنی نمایشەکە بۆ پێشانگای ھونەرمەندانی بیانی نوێ و بۆ میوانداریکردنی بۆنە جۆراوجۆرەکانی تایبەت بە ھونەر بەکاردێت.»

لەگەڵ ئەمانەشدا پێم وایە دەکرێت ھەلێکی پێ بدرێت بەڵام بۆ ماوەی مانگێک لەژێر چاودێری بەڕێوبەرانی دیکە بێت. — ئەم لێدوانە لەلایەن ArkanEN123 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:٢٢، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ArkanEN123: سوپاس کاک ئەرکان قسەکانت جوانن، بەڵام زۆربەی قسەکانت دەڵێیت هەڵەی ڕێنووس هەیە، بەڵام من چەن مانگێک پێش ئێستا چاکم کرد، کە گوایە هەڵەی ڕێنووس نماوە، وە لەم کارەم کاک ئارام ئاگادارە و پێشم وت چاکم کردووە، وە بەدڵنیایەوە کەم تەرخەم نیم لە ویکیپیدیا، زۆر حەز بە خزمەتکردنی ویکیپیدیای کوردی دەکەم بۆ بەرەوپێشچوونی زۆر شت دەکەم زۆر شت، سەبارەت بە ڕێنووس دووبارە سەیری دەکەم و چاکتری دەکەم، وە بۆ ویکیپیدیا ئەبمە بەرێوبەرێک حەلی نەبێت بۆ چاودێری و چالاکی، هیوادارم کە ڕای خۆت گۆڕی لە بێلایەنی، ئەوە هەلێک بدەیت پێم، دووبارە سوپاس کاک ئەرکان. — ئەم لێدوانە لەلایەن هۆگر صڵاح واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٣٢، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

@هۆگر صڵاح:، سپاس بۆ تێبینییەکەت. قسەکەت دەربارەی ژمارەی دەستکارییەکانت ڕاستە (بەر لەوەی بۆچوونەکەم بنووسم ژمارەی دەستکارییەکانتم بینی). بۆ نموونە لە من چالاکتر بوویت، بەڵام بەڕێوەبەر لە ھەموو شت زیاتر پێویستی بە تەجرەبە و شارەزایی لە ڕێساکانی ویکیپیدیایە. وەک بەکارھێنەر وتی بەڕێوەبەر پێویستە زۆر ھەستیار بێت لەسەر ڕێنووس و زمان و لازمە وەک نموونەیەک بێت بۆ بەکارھێنەرەکانی تر. بۆیە ئەگەرچی چالاکییەکی تەواو جێی سەرنجتان ھەیە، بەڵام بەداخەوە چەندێتی تەنیا پێوەر نیە. ھیوادارم ئەم قسانە ساردت نەکاتەوە و درێژە بە کار بدەیت. ویکیپیدیا ھەمووان دەینووسن و ماڵی ھەمووانە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٥١، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پیرەھەڵۆ: سوپاس بۆ تێبینی تۆش، کاک پیرەهەڵۆ شەرت نیە بڵێین مانەوە لە ویکیپیدیا شارەزایی و فێربوونی یاسا باشتر دەبیت لێی، خۆ ئەو قسەیەش وایە، بەڵام من نوسیوومە ئەگەر ئاگاداربن ((زانیاری تەواو باسم هەیە لە ویکیپیدیا، زانیسم ئێستا بەرێوبەر ناچالاکن بەڕاستی بۆیە خۆم هەڵبژاردووە)) من دەمەوێت بەو پەڕی متمانە دەنگم پێ بدەن، تۆ باسی ڕێنووسی منت کردووە، بەراستی کاک پیرەهەڵۆ من پێشتریش ڕوونم کردەوە کە رێنوسەکەم واتا تەختەکلیلەکەم چاک کردووە، لای من هیچ شتێکی نامۆ نیە، بەڵام دووبارە سەیرم کردەوە، دووبارەس سەیری دەکەمەوە، کێشەی لێ نابێت إن شاء الله، هەرگیز بیرم ناچێت دەسەڵاتتم هەر بۆ ویکیپیدیاییە، کاک پیرەهەڵۆ، سوپاس بۆ تێبینیەکانت، گەرچی هەلێکیش بێت بۆمن باش دەبێت لەلایەن تۆ، سوپاس دووبارە براکەم. — ئەم لێدوانە لەلایەن هۆگر صڵاح واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٨:٥٩، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
ئێپین: کاک ئیپێن براکەم، قسەکانی تۆ بەهەموویەوە یەک مانایی بەخشی ئەویش ئەوەبوو، متمانەت بەمن نیە، ئەمەچیە وتوومە پڕۆژەی گەورەم پێیە، وەتۆ هیچ متمانەت بەمن نیە، باشە بۆچی ؟! خۆمن ئەگەر ڕقم لە ویکیپیدیا بێت، ناهاتم ٥٠٠ وتار دروست بکەم، نزیکەی ١٠٠٠ دەستکاریم هەبێت. کەواتە کاک ئیپێن من خۆشەویستی و حەزی تەواوم بۆ ویکیپیدیا هەیە، ئەمە هیچ گومانێکی تێدا نیە، من ئەگەر ناچلاک بم، خۆم داوا دەکەم لێم بسێنەوە، بۆچی باوەرت بەمن نیە، کەگوایە ویکیپیدیا تێک دەدەم، سەرەڕایی ئەو هەمووە کارەم پێش داواکردنی بەرێوبەرایەتی، قسەکانی تۆ تەنها ئەوەیە دەڵێیت لەوەیە ئەم بەرکاهێنەرە بەرێوبەری بۆ شتی خراپ بەکاربێنێت، نازانم پێت بڵێم چی !! لەبەر ئەوەی بیر لەوەت نەکردەوە بڵێیت ئێستا ویکیپیدیا پێویستی بە کەسێکی چالاک هەیە، وەک کاک ئارام، کاک ئارام متمانەی بەمن هەیە، دەنگی بەمن داوە، ئەی تۆ بۆچی متمانەت بەمن نەبوو کاک ئیپێن، خۆمن ڕێزم بۆت هەیە، تۆ برا گەورەیی منیت، ڕونکردنەوەکەت ڕوونکردنەوەی خۆتە، دەست خۆش بێت و سوپاس، من دەزانم کارەکانی منت لەپێش چاو خۆت نەکرت و یەکسەر دەنگی نەخێرت داوە، ئەو شتە زۆر زۆر ڕوونە زۆریش، دووبارە سوپاس. — ئەم لێدوانە لەلایەن هۆگر صڵاح واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٠:٠٤، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
Muhammed taha: سڵاوت لێبێت کاکە محمد، دەسەکانت خۆش بێت و قسەکانت زۆر شیرینن، خودا بەرەکەتدارت بکات، کاک محمد لە ڕاستیدا ئەزمونی باشم لە ویکیپیدیا هەیە، بەزۆری یاساکانی ویکیپیدیا بەتایبەتیی گەڕانەوەی وتار و هەنێک لەم بابەتانە ئیشی بەرێوبەرانی ترە، بەڵام ئەگەر لەلایەنی منیش بکرێت ئامادەم بیانکەم بێگومان دەیزانین، من چاودێری وتارەکان دەکەم، ئەو وتارانەی کەلە ویکیپیدیایی کوردی سۆرانی هەن مەبەستم بچووکەکانە کە کەمتەرخەمی لێکراوە لەلایەن دروستکەر وتارەکە، یەک ناڕێکە وە دووش وشەی کردار لەجێگایی خۆی نیە، وە سێیەمیش کورتن، من دەمەوێت ئەو وتارانە درێژ و باش و سوود بەخشتریان بکەم، جگە لەمانە پۆستەر بۆ هەموو وتارەکان بار دەکەم و ئینفۆبۆکسییان بۆ دادەنێم و ڕێک تریان دەکەم، وتاری سوود بەخش و درێژ و چاکتریش بۆ ویکیپیدیا زیاد دەکەم، بێگومان ئەگەر إن شاء الله بوومە بەرێوبەر گەر خودا رێگا بدات إن شاء اللە، هەر پڕۆژەیەکی گەورە لە ویکیپیدیا بکرێت من ئامادەم بەشداری تێدا بکەم، وەمن ئەبمە یەکێک چالاکترین، هەموو کات چالاک دەبم، چاودێری وتارەکانیش دەکەم، هەروەک وتم زۆر وتار هەن کورتن، ناڕێکن، ئینفۆبۆکسیان نیە، پۆستەریان نیە، من چاکیان دەکەم، بێگومان هیلاک دەبم بە دیاریان، بەڵام حەز دەکەم ئەو کارە بە بەرێوبەری بکەم، بەسکم هاندەرم بێت بۆ ئەوکارانە، تەنها لەبەر ئەوە نیە، بەڵکو ئەوانەی سەروەش کەباسم کرد، سوپاسی تۆش دەکەم و قسەکانت زۆر زۆر شیرین بوون، خودای گەورە ماڵت بەرەکەتدار بکات براکەم کاکە محمد، وەمن هیوادارم تۆش وەک برا گەورەیەک هەلێکم پێ بدەیت بە دەنگی بەڵێت، ئەگەر ناسیدەی تۆ براگەورەی منی، دووبارە سوپاس کاکە محمد. هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏١١:٤٣، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Kareeeeem: سڵاوت لێبێت کاکە کەریم، ئەگەر پرسیارەکانی تۆ ئەوەنەیە، من بە ئیزنی خوایی گەورە وەڵامت ئەدەمەوە، کاکە کەریم براکەم بۆ پرسیاری یەکەمت بەڵێ بێگومان لەیاساکانی ویکیپیدیا چاک دەزانم، لە ڕووی کاتەوە دەتوانم بڵێم لە هەموو بەکارهێنەرانی ویکیپیدیا زیاتر کاتم دەبێت بە دڵنیاییەوە خاوەنی قسەی خۆم دەبم، وە هەر واش دەبێت دڵنیابە، هەروەک وتم یاساکان دەزانم، وە ئەگەر بوومە بەرێوبەر تەنانەت یەک یاساش چی بێت نەیزانم ئەوە بێگومان کاتم زۆرە بۆ فێربوونی، هەم ئەوەم باشە پێشتر کاری لەو جۆری کۆد و شتانەم زۆر زۆر کردووە و زوو لەشتەکان تێدەگەم و زووش فێریان دەبم، بەکورتی کاتم زۆر زۆرە و زۆرتریش دەبێت إن شاء الله حەز دەکەم ئەوەش بڵێم کاکە کەریم من وەڵامی پرسیارەکانی تۆم دایەوە، هیوادارم تۆش هەلێک بەم برایەت بدەیت بە دەنگی (بەڵێ)، سوپاسی پرسیارەکانت دەکەم براکەم، دووبارە سوپاس. هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏٢٠:٠٨، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

نەکرا
بەپێی ئەوەی ژمارەی دەنگەکان یەکسان بوون، لێرەدا لێدوانەکان (بەتایبەتی بەکارھێنەرانی بە ئەزموون) ھەژمار کراوە. سەرجەم لێدوانە بەڵێیەکان تەنیا پشتگیری بوون، بەڵام سەرجەم لێدوانە بێلایەن و دژەکان (کە ھەموویان بەکارھێنەری پێشوو و بە ئەزموونی ئەم پڕۆژەیەن) پێیان باش نەبووە کە ببێتە بەڕێوەبەر. وەڵامەکانی داواکار ناڕوون بوون و شتێکی نوێ بەدی نەکرا تا پشتگیریی زیاتر بەدەست بهێنێت. تەمەنی ھەژماری داواکار زۆر بچووکە و زۆر ئەزموون ماوە کە پێیان دا تێپەڕێت. لە ھەندێک وەڵامیدا وتوویەتی کە پەرە بە وتار دەدات؛ ئێستاش دەتوانێت ئەو کارە بکات بەبێ ئەوەی پێویستی بە مافی بەڕێوەبەری ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٧، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.