خۆژیاننامە واتە نووسینەوەی ژیاننامەی خود. لە ویکیپیدیادا، ئەم کردارە نموونەیەکە لە دژایەتی خواستەکانی نووسین و بە ھەموو شێوەیەک ڕێگەپێنەدراوە. ئەگەر ژیاننامەی تۆ ھەیە لە ویکیپیدیا، تەنیا کاتێک بۆت ھەیە دەستکاری ژیاننامەکەی خۆت بکەیت ئەگەر زانیاری ھەڵە و نادروست لابدەیت، یانیش ئەو دەقانە لابدەیت کە بە توندی دژی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکانن. ویکیپیدیا زانستنامەیەکی بێلایەنە، دوورکەوتنەوە لەم کردارەش بێلایەنی ویکیپیدیا ڕادەگرێت.

بۆچی خۆژیاننامە ڕێگەپێنەدراوە لە ویکیپیدیا؟

خۆژیاننامە ڕێگەپێنەدراوە لەبەر ئەم ھۆکارانە:

  • ئەوان زۆرجار لایەنگرن، بەتایبەتی بە ڕووی نووسەردا. زۆرجار خۆژیاننامەکان بۆ بەسەرداھەڵدان و ڕێکلامکردن بۆ خوود دەنووسرێنەوە.
  • ناتوانرێت ڕاستییەکەیان بسەلمێندرێت. ئەگەر تەنیا سەرچاوەی «باوەڕپێکراو» خۆت بیت، خوێنەران ناتوانن دروستییەکەی ھەڵبسەنگێنن.
  • توێژینەوەی سەرەتایی ڕێگەپێنەدراوە، کە لەم جۆرە ژیاننامانەدا ھەن.