ھەندێک لە پەڕەکانی ویکیپیدیا لەوانەیە بە ھۆی ھەبوونی ھەڵەی زۆر لە ڕێنووس، ڕێزمان، شێوازی تایپکردن، لەحنی نووسین، شێوازی بەکارھێنانی سەرچاوەکان یان کۆدە تایبەتەکانی ویکی پێویستیان بە خاوێنکردن ھەبێت. تاگی {{خاوێنکردن}} لە سەرەتای پەڕەکە خوێنەران ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمە وتارێکی ستاندارد و شیاوی ویکیپیدیا نییە و داوا لە شارەزایانی ویکیپیدیا دەکات وتارەکە خاوێن بکەنەوە.

ستانداردەکانی خاوێنبوونی پەڕەکان

بەشداربووانی ویکیپیدیای کوردی بە لەبەر چاو گرتنی سیاسەتە گشتییەکانی ویکیمیدیا و ستانداردەکانی زمانەکانی تر چەند ستانداردییان ئامادە کردووە و پەیڕەوییان لێدەکەن کە بریتین لە:

یارمەتیدانی ویکیپیدیا لە کاری خاوێنکردن

تکا لە ھەموو بەشداربووان دەکەین بۆ گەشەپێدانی ویکیپیدیای کوردی، لە خاوێنکردنی وتارە ناخاوێنەکان یارمەتی بدەن.