ویکیپیدیا:تێبینی دەستکاریکردن

تێبینی دەستکاریکردن نامەیەکی ئاگادارییە کە لەکاتی دەستکاریکردنی پەڕەیەک دەردەکەوێت، ھەموو بەکارھێنەران ئەتوانن لە پەڕەی تایبەتی خۆیان دروستی بکەن بەڵام لە شوێنەکانی تر تەنھا بەڕێوەبەران و دەستکاریکەرانی ڕووکار و گوێزەرەوەکانی پەڕە ئەتوانن دروستی بکەن. بەڵام ھەنێک لە نامەکانی تری ئاگاداری کە دەستکاری پەڕەیەک دەکەیت و نیشان دەدرێت، ئەوانە تێبینی دەستکاریکردن نین بەڵکو نامەی ئاگاداری میدیاویکین

تێبینی دەستکاریکردن دەستکاری

بەکارھێنەر و پەڕەی وتووێژ دەستکاری

ئەتوانی تێبینی دەستکاریکردن لە پەڕەی بەکارھێنەریت و پەڕەی وتووێژەکەت جێگیر بکەیت، ئەوا لەکاتی دەستکاریکردن تێبنیەکە دەردەچێت

بۆ نمونە:

کە تێبینی دەستکاریکردن دروست دەکەیت لە پەڕەی بەکارھێنەریت ئەوا لەکاتی دەستکاریکردن لە سەرەوەی پەڕەکە نمونە ئەم تێبینیە دەردەچێت یاخوود ئەو تێبینیەی کە خۆت دروستت کردووە بەمەشەوە ھەرکاتێک بەکارھێنەرێک دەستکاری پەڕەکەت بکات ئەم تێبنییەی بۆ دەردەچێت، ھەموو بەکارھێنەران دەتوانن تێبینی دەستکاری بۆ پەڕەکانی خۆیان دروست بکەن، بەڵام بۆ پەڕەکانی تری ویکیپیدیا تەنھا بەڕێوەبەران و دەستکاریکەرانی ڕووکار و گوێزەرەوەی پەڕە ئەم مافەیان ھەیە

بۆ دروستکردنی تێبینیەکە بەم شێوەیە دەکرێت:

بەکارھێنەر:نموونە/Editnotice
لێدوانی بەکارھێنەر:نموونە/Editnotice

ئەتوانی بۆ پەڕەی لێدوانەکەت یان پەرەی بەکارھێنەریت دانەیەک دروست بکەیت بەبەکارھێنانی {{editnotice}} لەڕێگەی بەکارھێنانی ئەم بەستەرانەی خوارەوە:

لەسەر پەڕەکەت دروست بکە
لەسەر پەڕەی وتووێژەکەت دروستی بکە

جۆرەکانی تر دەستکاری

تێبینی دەستکاری بۆ شوینەکانی تر و ژێرپەڕەکانی تر تەنھا ئەتوانرێ لەلایەن بەرێوەبەران و دەستکاریکەرانی ڕووکار و گوێزەرەوەکانی پەڕە دەستکاری بکرێن و دروست بکرێن، لێرەدا سێ جۆری سەرەکی تێبینی دەستکاری ھەیە

تێبینیەکانی ناوی بۆشایی - لەھەموو پەڕەکانی ناو ناوی-بۆشاییەکە دەردەچێت
تێبینی بە کۆمەڵ - لەھەموو ژێرپەڕەکانی پەڕەیەک دەردەچێت.
تێبینی پەڕە: تەنھا لەو پەڕەیە دەردەچێت کە بۆی دروستکراوە.