ویکیپیدیا:بێمانایی ئاشکرا

ویکیپیدیا شوێنێکە کە بەشداربووان نووسینی زانستنامەیی و پڕواتای تێدا دەنووسنەوە، بەڵام لەوانەیە ھەندێک کەس قسەی بێمانای ڕوون و ئاشکرا دابنێت لە وتارەکاندا. لەوانەیە ئەمە لە نێوان ڕیزی نووسینەکاندا ئەنجام بدەن، یانیش لەوانەیە ھەموو نووسینەکان بسڕنەوە و بیکەن بە شتێکی بێمانا. ئەمە دەکرێت بە دوو پۆلەوە:

  • بێمانای تەواو: بۆ نموونە دووبارەکردنەوەی پیتەکان بە ھەڕەمەکییانە (وەک: گاۆورگدلاحشئدھچکئحورتگڤ).
  • کاتێک کە شتەکە بە مەبەستی واتاداری نووسراوەتەوە، بەڵام ھێندە خراپ نووسراوە کە کەس لێی تێناگات. ئەمانە زۆرجار بەرھەمی وەرگێڕە خۆگەڕەکانن.

چارەسەرکردنی بێمانایی دەستکاری

  1. بیانسڕەوە.
  2. ئەگەر ھیچی لێ تێگەیشتی، چاکی بکە بە دەقێکی باشتر نووسراو.

لەوانەیە ئەمە بۆ تاقیکردنەوە ئەنجام درابێت، بۆیە ھەڵمەچۆ بەو بەکارھێنەرەدا کە ئەو کارەی ئەنجام داوە. بە شارستانی کێشەکان چارەسەر بکە و وتووێژ بکە لەگەڵ ئەو بەکارھێنەرەی وای کردووە.