ویکیپیدیا:بۆشایی ناو

پێکھاتەی دراوەی ویکیپیدیا
بۆشاییناوەکان
بۆشاییناوەکانی بابەت بۆشاییناوەکانی وتووێژ
٠ (سەرەکی/وتار) وتووێژ ١
٢ بەکارھێنەر لێدوانی بەکارھێنەر ٣
٤ ویکیپیدیا لێدوانی ویکیپیدیا ٥
٦ پەڕگە وتووێژی پەڕگە ٧
٨ میدیاویکی وتووێژی میدیاویکی ٩
١٠ داڕێژە وتووێژی داڕێژە ١١
١٢ یارمەتی وتووێژی یارمەتی ١٣
١٤ پۆل وتووێژی پۆل ١٥
١٠٠ دەروازە لێدوانی دەروازە ١٠١
١١٨ ڕەشنووس لێدوانی ڕەشنووس ١١٩
٧١٠ TimedText TimedText talk ٧١١
٨٢٨ مۆدیوول لێدوانی مۆدیوول ٨٢٩
بۆشاییناوەکانی پێشوو
١٠٨ کتێب وتووێژی کتێب ١٠٩
٢٣٠٠ ئامراز وتووێژی ئامراز ٢٣٠١
٢٣٠٢ پێناسەی ئامراز وتووێژی پێناسەی ئامراز ٢٣٠٣
بۆشاییناوە خەیاڵییەکان
تایبەت
میدیا
پێڕستی ئێستا (لەڕێگەی ئەی پی ئای)

لە ویکیپیدیا، کۆمەڵە سەرناوێک ھەن کە دروستکراون بۆ تێکەڵ نەبوونێ ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا. لە ئێستادا لە ویکیپیدیا کوردی ناوەندی، ١٣ سەرناو ھەیە، بۆ ھەر یەکەشیان پەڕەیەکی وتووێژ ھەیە. سەرناوەکان:

  1. (وتار)
  2. بەکارھێنەر
  3. ویکیپیدیا
  4. پەڕگە
  5. دەروازە
  6. ویکیپرۆژە
  7. مۆدیوول
  8. ئامراز
  9. میدیاویکی
  10. داڕێژە
  11. یارمەتی
  12. پۆل
  13. پێناسەی ئامراز

سەرناوی وتارەکان بۆ نووسینی وتاری زانستنامەیی بەکاردێن. بۆ زانیاری لەسەر چۆنێتی نووسینی وتار، سەیری ویکیپیدیا:وتار چییە؟ بکە.

بەکارھێنەر دەستکاری

پەڕەی بەکارھێنەران چەند پەڕەیەکی بەسوودی بەکارھێنەرانن کە بەکاردێن بۆ گفتوگۆکردن و پێدانی زانیاری لەبارەی خۆتەوە (سەیری ویکیپیدیا:پەڕەی بەکارھێنەر بکە)

ئەمان پێکھاتوون لە وێنە و پەڕگە بارکراوەکان ویکیپیدیا.

دەروازە دەستکاری

دەروازەکان کۆمەڵێک پەڕەی تایبەتن کە شێوەیان دەچێتەوە سەر پەڕەی دەستپێک، بەڵام لەسەر چەند بابەتێکی دیاریکراو، بۆ زیاتر سەیری ویکیپیدیا:دەروازە بکە.

ویکیپڕۆژە دەستکاری

ویکیپڕۆژەکان چەند پڕۆژەیەکی ویکیپیدیان کە دروست دەکرێن بە نیازی بەرەوپێشبردنی چەند بابەتێکی دیاریکراو کە ھەموویان دەکەونە ژێر یەک پۆلەوە.

مۆدیوول دەستکاری

ئەمانە بەکاردێن وەک تەواوکارییەک بۆ داڕێژەکان.

داڕێژە دەستکاری

پێکھاتوون لە چەند قاڵبێکی ویکیپیدیا کە لەزۆربەی شوێنەکانی وتارەکان بەکاردێن، بۆنموونە: سندووقی-زانیاری کە لەلای چەپی وتارەکانە و زانیاری خێرا دەدات، داڕێژەیە.

یارمەتی دەستکاری

چەند پەڕەیەکن دروستکراون بۆ پێدانی ڕێنمایی بە بەکارھێنەران و بەشداربووانی ویکیپیدیا.

پۆلەکان بەکاردێن بۆ کۆکردنەوەی وتارە ھاوشێوەکان. (بۆ زانیاری زیاتر سەیری یارمەتی:پۆل بکە.