ویکیپیدیای زازاکی (بە زازاکی: Wikipediyay Zazaki) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە کوردیی زازاکی دەنووسرێت، ویکیپیدیای زازاکی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ئەم ویکیپیدیایە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٣، بە زیاتر بە ٤٬٢٤٠ وتار لە جێگەی ١٥١مین ویکیپیدیاکاندا جێی گرتبوو. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦، بە زیار لە ٦٬٥٠٠ وتار لە ڕێزبەندیی ویکیپیدیاکاندا ١٤٦مین وتار بوو و لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧، بە زیاتر لە ٩٬٨٠٠ وتار، لە ڕێزبەندییەکان بە ١٣٧مین ویکیپیدیا گێشت. ویکیپیدیای کوردیی زازاکی سێیەم ویکیپیدیای کوردییە کە زۆرترین وتاری لەخۆگرتووە لە دوای ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی و ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی.[١]

فاڤایکۆنی ویکیپیدیا ویکیپیدیای زازاکی
85%
چەشنی وێبگە
ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
بەردەستە بەزازاکی
بارەگافلۆریدا
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
وێبگەdiq.wikipedia.org
بازرگانینەخێر

ویکیپیدیای زازکی ھەتا ئێستا ٢٨٬٣٦١ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٣ بەڕێوەبەر و ٤١٬٨١٤ وتاری ھەن.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

 
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای زازاکی