وڵات بۆ پیرەمێردان نییە (فیلم)

وڵات بۆ پیرەمێردان نییە (بە ئینگلیزی: No Country for Old Men) ناونیشانی فیلمێکی ساڵی ٢٠٠٧ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە ژانەری ھەستبزوێن و ڕۆژئاوایی، لە دەرھێنان و نوسینی جۆڵ کۆھن و ئیزان کۆھنە (برایانی کۆھنە)، بنەمانی فیلمەکە لە ڕۆمانێکەوە وەرگیراوە بە ھەمان ناو لە نوسینی کۆرماک ماککارسی،[١] فیلمەکە لە ڕۆڵگێڕانی جۆش برۆلن و خاڤیەر باردم و تۆم لی جۆنس و کێلی ماکدۆناڵدە.

وڵات بۆ پیرەمێردان نییە
پۆستەری سینەمایی فیلمەکە
دەرھێنەربرایانی کۆھن
بەرھەمھێنەرسکۆت ڕودن، ئیزان کۆھن، جۆڵ کۆھن
شانۆنامەبرایانی کۆھن
لەسەر بنەمایڕۆمانی وڵات بۆ پیرەمێردان نییە نوسینی: کۆرماک ماککارسی
ئەکتەرانجۆش برۆلن، خاڤیەر باردم، تۆمی لی جۆنس
مۆسیقاکارتەر بوروڵ
وێنەگری سینەماییڕۆجەر دیکنز
مۆنتاژڕۆدریک جەینس
دەرچوون١٩ی ٥ی ٢٠٠٧ لە فێستیڤاڵی کان ٩ی ١١ی ٢٠٠٧ لە ویلایەتە یەکگرتوەکان
ماوەی فیلم١٢٢ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتوەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٥ ملیۆن دۆلار
داھات١٧١. ٦ ملیۆن دۆلار

وڵات نییە بۆ پیاوی پیر سەرەتا لە فێستیڤاڵی فیلمی کان نمایشکرا لە ڕێکەوتی ١٩ی ٥ی[٢] ٢٠٠٧، لە دەورەی ھەشتاھەمینی خەڵاتەکانی ئۆسکار توانی چوار خەڵات دەستەبەر بکات[٣] ناونیشانەکە لە ھۆنراوەیەکی ھۆنراوەوانی ئیرلەندی ویلیام بەتلەر یێتسە وەرگیراوە بە نێوی سەوڵ لێدان بەرەو بێزەنتیە[٤]

چیرۆک دەستکاری

لێولن ماس (جۆش برۆلن) کاتێک خەریکی ڕاوە بە ڕێکەوت کۆمەڵێک جەستەی مردوو دەدۆزێتەوە کە پاشماوەی مامەڵەیەکی ناسەرکەوتوی مادە ھۆشبەرەکانە، کاتێک لێولن نزیک دەکەوێتەوە دەبینێت ھەموان مردون جگە لە یەک کەس کە بە سەختی بریندارە و داوای ئاو لە لێولن دەکات بەڵام لێولن دەڵێت ئاوم پێنییە و لەدوای سەیارەکە جانتایەکی پڕ لە پارە دەدۆزێتەوە لەگەڵ بڕێکی زۆر مادەی ھۆشبەر، لێولن جانتا پارەکە دەباتەوە ماڵەوە بەڵام شەو ناتوانێت بخەوێت و دەگەڕێتەوە تا ئا بۆ بریندارەکە ببات بەڵام کۆمەڵێک لە مامەڵەکەرەکان چاودێری دەکەن و دوای دەکەون و برینداری دەکەن، پاش ئەوەی لێولن دەگەڕێتەوە ماڵەوە و دەزانێت کارەکە مەترسیدارە ژنەکەی دەنێرێتە ماڵی دایکی و خۆشی دەچێتە ھۆتێلێکی نزیک.

ئانتوان چیگور (خاڤیەر باردم) کە مرۆڤکوژێکی لێھاتو و نا میھرەبانە دانراوە تا پارەکان بگەڕێنێتەوە و شوێنی لیۆلن ماس ھەڵدەگرێت و بە تێپەڕبونی کات چەندین کەس دەکوژێت لە لایەکی دیکەشەوە ئەفسەرێک دیاریکراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە و بریکارێکیش دانراوە بۆ گرتنی ئانتوان

کاست دەستکاری

  • جۆش برۆلن ڕۆڵی لیۆلن ماس
  • خاڤیەر باردم ڕۆڵی ئانتوان چیگور
  • تۆم لی جۆنس ڕۆڵی رۆم بێڵ
  • کێلی ماکدۆناڵد ڕۆڵی کارلا (ھاوسەری لیۆلن)
  • ودی ھارلسن ڕۆڵی کارسن وێڵز[٥]

خەڵاتەکان دەستکاری

خەڵاتەکان ئەنجام بەش کەسایەتی
خەڵاتی ئۆسکار[٦] style="background: #99FF99; color: black; vertical-align: middle; text-align: center; " class="yes table-yes2"|براوە باشترین دەرھێنان برایانی کۆھن
براوە باشترین فیلم سکۆت ڕودن، برایانی کۆھن
براوە باشترین سیناریۆی وەرگیراو برایانی کۆھن
براوە باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پیاو خاڤیەر باردم
پاڵێوراو باشترین وێنەگرتن ڕۆجەر دیکنز
پاڵێوراو باشترین مۆنتاژ ڕۆدریک جەینس
پاڵێوراو باشترین دەنگھەڵگری سکیپ لیوزای
پاڵێوراو باشترین میکسی دەنگ سکیپ لیوزای
ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی بۆستن براوە باشترین فیلم سکۆت ڕودن، برایانی کۆھن
براوە باشترین ئەکتەری پاڵپشتی خاڤیەر باردم
ھەیئەی ناوخۆیی ڕەخنەی فیلم براوە باشترین فیلم سکۆت ڕودن، برایانی کۆھن
براوە باشترین سیناریۆی وەرگیراو برایانی کۆھن
براوە باشترین ڕۆڵگێڕانی ھەرەوەزی تەواوی ڕۆڵگێڕان
خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب[٧] براوە باشترین سیناریۆ برایانی کۆھن
براوە باشترین دەرھێنان برایانی کۆھن
براوە باشرین ئەکتەری پاڵپشتی خاڤیەر باردم
براوە باشترین فیلمی مۆشن پیکچە برایانی کۆھن

سەد و حەفتاو پێنج خەڵاتی دیکەش[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ وڵات بۆ پیرەمێردان نییە، لیزا شوارزبام - ئینگلیزی - دواین سەردان ٣١ی ١ی ٢٠١٧
  2. ^ کان، ڤارێتی - ئینگلیزی - دواین سەردان ٣١ی ١ی ٢٠١٧
  3. ^ وڵات نییە ٤ خەڵاتی ئۆسکار دەباتەوە - ئینگلیزی - دواین سەردان ٣١ی ١ی ٢٠١٧
  4. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی، وڵات بۆ پیرەمێردان نییە ئینگلیزی - دواین سەردان ٣١ی ١ی ٢٠١٧
  5. ^ ئ ا ئای ئێم دی بی ئینگلیزی - دواین سەردان ٣١ی ١ی ٢٠١٧
  6. ^ خەڵاتەکانی ئۆسکار ٢٠٠٨ ئینگلیزی - دواین سەردان ٣١ی ١ی ٢٠١٧
  7. ^ پاڵێوراو و براوەکانی گۆڵدن گڵٶب ئینگلیزی -دواین سەردان ٣١ی ١ی ٢٠١٧