وو زێتیان

یەکەم ژنە ئیمپڕاتۆری چین
(لە وو زیتیانەوە ڕەوانە کراوە)

وو زێتیان (لەدایکبووی ١٧ی شوباتی ٦٢٤ی زایینی - مردووی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٧٠٥)[١][٢] بە تەنھا ئیمپراتۆری مێژووی چین دادەنرێت. وو زێتیان سەرەتا خۆشەویستی ئیمپراتۆر تاێزۆنگی شانشینی تانگ (لی شی مین) بوو بەڵام دوای مردنی تایزۆنگ، سووپاس بۆ جوانییەکەی، وو زێتیان توانی کوڕەکەی ئیمپراتۆر تایزۆنگ، گاوزۆ، فریو بدات و ببێت بە دۆستی شاھانەیی. دوای مردنی گاوزۆ، وو زێتیان کوڕەکانی وەک بوکەڵە دەخستە سەر دەسەڵات بەڵام لە ساڵی ٦٩٠ی زایینی بە فەرمی دەسەڵاتی کۆنترۆڵ کرد و خۆی بە ئیمپراتۆری شانشینی تانگ دانا و سەردەمی خۆی بە شانشینی ژۆو ناودەھێنا. لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا وڵات بووژایەوە چین بووە یەکێک لە بەھێزترین وڵاتەکانی جیھان، و کشتووکاڵی و ئابووری بازرگانی بووژایەوە، و گەندەڵی لە دادگای شاھانە کەمبوویەوە لە ٢١ی شووباتی ٧٠٥ی زایینی و لە تەمەنی ٨٠ ساڵی، وو زێتیان لەلایەن یەکێک لە کوڕەکانی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و شانشینی تانگ گەڕێندرایەوە و لە کۆتایی ھەمان ساڵ وو زێتیان گیانی لە دەست دا و لە تەنیشت ئیمپراتۆر گاوزۆی ھاوسەری نێژرا.[٣][٤]

وو زیتیان
武則天
وێنەیەکی وو زیتیان کە گیراوە لە ئەلبومێکی پۆرترەیتی ٨٦ ئیمپراتۆری چین.
شاژنی شانشینی ژۆو
فەرمانڕەوایی١٧ی تشرینی یەکەمی ٦٩٠ - ٢١ی شووباتی ٧٠٥
تاج لەسەر نان١٧ی تشرینی یەکەمی ٦٩٠
پێشووئیمپراتۆر ڕوزۆنگ
جێگرئیمپراتۆر ژۆنگزۆنگ
شاژنی بەدەسەڵاتداری شانشینی تانگ
ماوەی دەسەڵات٢٧ی کانوونی یەکەمی ٦٨٣ - ١٦ی تشرینی یەکەمی ٦٩٠
پێشووشاژن ھی
جێگرشاژن وی
شاژنی شانشینی تانگ
ماوەی دەسەڵات٢ی کانوونی یەکەمی ٦٥٥ - ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٦٨٣
پێشووشاژن وانگ
جێگرشاژن وی
ھاوسەر
  1. ئیمپراتۆر تایزۆنگ
  2. ئیمپراتۆر گاوزۆ
منداڵ(ەکان)
  1. لی ھۆنگ، ئیمپراتۆر ییزۆنگ
  2. شازادە سی ئادینگ
  3. لی شان، شازادەی جێنشین ژانگھوای
  4. لی شان، ئیمپراتۆر ژۆنگزۆنگ
  5. لی دان، ئیمپراتۆر ڕوزۆنگ
  6. شازادە تایپینگ
خانەدان
باوکوو شوویا
دایکخاتوو یانگ
لەدایکبوون١٧ی شوباتی ٦٢٤
لیژاو، ئیمپراتۆریەتی تانگ
مردن١٦ی کانوونی یەکەمی ٧٠٥ (٨١ ساڵ ژیا)
لویانگ
ئایینبودیزم

سەرەتای ژیان دەستکاری

وو زێتیان لە ھەرێمی وێنشی سەر بە پارێزگای شانکسی لەدایک بوو لە ساڵی ٦٢٤ و لە خێزانێکی دەوڵەمەند. باوکی کە ناوی وو شوویا بوو ڕاوێژکار بوو لە ئیمپراتۆریەتی تانگ. پێچەوانەی کچانی سەردەمی خۆی وو زێتیان لەلایەن باوکییەوە ھاندرا کە فێری خوێندنەوە و نووسین بێ کە لەو سەردەمەدا تایبەت بوو بە کوڕان. وو زێتیان ھەروەھا فێری موزیک لێدان و نووسینی ھۆنراوە و چۆنیەتی قسە کردن لەناو کۆمەڵگەدا بوو. لە تەمەنی ١٤ ساڵی وو زێتیان بوو بە کەنیزەک و دۆستی ئیمپراتۆر تایزۆنگ. کاری کەنیزەکێک لەو سەردەنەی چین بەزۆری سێکسکردن بوو لەگەڵ ئیمپراتۆر بەڵام کاری دیکەشیان ھەبوو وەک شۆردنی جلوبەرگ وە ھەندێک کاری دیکەش وەک لێدانی موزیک و خوێندنەوەی ھۆنراوە.

وو زێتیان لە ھەرێمی وێنشی سەر بە پارێزگای شانکسی لەدایک بوو لە ساڵی ٦٢٤ و لە خێزانێکی دەوڵەمەند. باوکی کە ناوی وو شوویا بوو ڕاوێژکار بوو لە ئیمپراتۆریەتی تانگ. پێچەوانەی کچانی سەردەمی خۆی وو زێتیان لەلایەن باوکییەوە ھاندرا کە فێری خوێندنەوە و نووسین بێ کە لەو سەردەمەدا تایبەت بوو بە کوڕان. وو زێتیان ھەروەھا فێری موزیک لێدان و نووسینی ھۆنراوە و چۆنیەتی قسە کردن لەناو کۆمەڵگەدا بوو. لە تەمەنی ١٤ ساڵی وو زێتیان بوو بە کەنیزەک و دۆستی ئیمپراتۆر تایزۆنگ. کاری کەنیزەکێک لەو سەردەنەی چین بەزۆری سێکسکردن بوو لەگەڵ ئیمپراتۆر بەڵام کاری دیکەشیان ھەبوو وەک شۆردنی جلوبەرگ وە ھەندێک کاری دیکەش وەک لێدانی موزیک و خوێندنەوەی ھۆنراوە.

ڕۆژێک وو زێتیان بوێری ئەوەی کرد قسە لەگەڵ ئیمپراتۆر تایزۆنگ بکات و باسی مێژووی چینی لەگەڵ کرد وە ئیمپراتۆر سەرسام بوو کە کەنیزەکێک دەتوانێ بخوێنێتەوە وە بە جوانییەکەی وو زێتیانیش سەرسام بوو بۆیە پلەی بەرزکردەوە و کردی بە سکرتێری خۆی وە دواتر وو زێتیان بوو بە دۆستی دڵخوازی ئیمپراتۆر تایزۆنگ.

وو زێتیان سەرنجی چەندین پیاوی دیکەی ڕاکێشا و لەوانەش شازادە لی ژی کە دواتر بوو بە ئیمپراتۆر گاوزۆ. وو زێتیان دەستی بە پەیوەندی سۆزداری کرد لەگەڵ شازادە لی ژی لەکاتێکدا شازادە ھاوسەری خۆی ھەبوو ھەربۆیە نەیانتوانی ھیچی دیکە بکەن چونکە وو زێتیان ھێشتا دۆستی ئیمپراتۆر تایزۆنگ بوو.

کاتێک ئیمپراتۆر تایزۆنگ مرد، بەپێی کەلتووری چین، ھەموو دۆستەکانی سەریان تاشرا و نێردران بۆ پەرستگایەک تاوەکو ژیانێکی نوێی پاکیزەیی لەوێ دەستپێ بکەن و لەگەڵ ھیچ پیاوێکی دیکە نەبن. کاتێک شازادھـ لی ژی بوو بە ئیمپراتۆر و ناوی گاوزۆی لەخۆی نا یەکەم شت کردی ناردی بە شوێن وو زێتیان و وەک یەکێک لە یەکەم دۆستەکانی دای نا لەکاتێکدا چەندین دۆستی دیکە و ھاوسەری خۆی ھەبوو.

بەدەستخستنی دەسەڵات دەستکاری

وو زێتیان وەک دۆستی یەکەمی ئیمپراتۆر گاوزۆ دەستنیشان کرا لەکاتێکدا دەبووایە لە پەرستگا جێبھێڵدرایە وەک ڕاھیبەیەک. ژنەکەی گاوزۆ، خاتوو وانگ، وە دۆستی یەکەمی پێشووتری بەناوی شاو شوفەی حەسوود بوون بەرامبەر یەکدی بەڵام زیاتر لەوە ڕقیان لەو گرنگییەی گاوزۆ بە وو زێتیانی دەدا. بەپێی گێڕانەوەی وو زێتیان ئەوان پلانیان دژی وو گێڕا بەڵام بەپێی مێژوونووسان وو زێتیان کۆتایی بەوان ھێنا.

خاتوو وانگ کە شاژن بوو ھیچ منداڵێکی نەبوو وەک خاتوو شاو کوڕێک و دوو کچی ھەبوو. ساڵی ٦٥٢ وو زێتیان کوڕێکی بوو بەناوی لی ھۆنگ وە ساڵی ٦٥٣ کوڕێکی دیکەش بەناوی لی شان. ئەم کوڕانەی وو زێتیان مەترسی نەبوون بۆ خاتوو وانگ و خاتوو شاو چونکە ئیمپراتۆر گاوزۆ لەمێژ بوو جێنشینی دیاری کردبوو؛ گاوزۆ ڕاوێژکارێکی ھەبوو کە خاڵی خاتوو وانگ بوو، گاوزۆ کوڕی ئەم ڕاوێژکارەی وەک جێنشین دیاری کردبوو کە ناوی لی ژۆنگ بوو. ھێشتا ئەمە نەبووە ھۆکار کە حەسوودی بەرامبەر وو زێتیان بوەستێ کە دوو کوڕی بەخشی بوو بە ئیمپراتۆر. ساڵی ٦٥٤ وو زێتیان کچێکی بوو بەڵام ھەر لە بێشکەدا خنکێنرا و بەو پێەی خاتوو وانگ کۆتا کەس بوو لە ژوورەکەی بوو، وو زێتیان تاوانباری کرد و خاتوو وانگیش ھیچ پۆزشێکی نەبوو. وو زێتیان خاتوو وانگ و دایکی تاوانبار کرد و خاتوو شاویشی تاوانبار کرد بە ھاوکاریان. خاتوو وانگ و ھەموو ھاوکارەکانی تاوانبار کران بە فەرمی و گاوزۆ جیا بووەوە لە ژنەکەی کە شاژنیشی بوو وە دایکی خاتوو وانگیشی قەدەغە کرد لە ھاتنە ناو کۆشکی شاھانەیی. خاڵی خاتوو وانگ کە ناوی لیو شی بوو لە ڕاوێژکاری گاوزۆ دوورخرایەوە و کوڕەکەشی لە پۆستی جێنشینی دابڕێندرا. دوای ئەمە وو زێتیان کرا بە ژنی یەکەم و شاژنی چین وە کاری کرد تاوەکو کوڕەکانی ببن بە جێنشین.

وو زێتیان خۆی بە کەسێکی بێتاوان پیشان دەدات بەڵام لە ڕاستیدا کەسێکی تینوو بە دەسەڵات بوو. وو زێتیان کۆتایی بە ھەرکەسێک ھێنا کە دژی خۆی دەوەستانەوە و دوای ئەوەی خاتوو وانگ و خاتوو شاو دوورخرانەوە لەلایەن وو زێتیانەوە کوژران لە شوێنی دوورخستنەوەیان. ئەگەر چی بەپێی گێڕانەوەی وو زێتیان خاتوو وانگ کچەکەیی کووشت بەڵام مێژوونووسان کۆکن لەسەر ئەوەی وو زێتیان خۆی کچەکەیی کووشت بۆ تاوانبارکردنی خاتوو وانگ. سەرەڕای ئەمە ڕاستییەکە نەزانراوە و ھیچ بەڵگەیەک نییە کە کێ کچەکەی وو زێتیانی کووشت وە مێژوونووسانی ئەو سەردەمە سەربەخۆ نەبوونە و گوومان لەسەر نووسراوەکانیان ھەیە.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Pollard, Elizabeth (2015). Worlds Together Worlds Apart. New York: W.W. Norton Company. p. 318. ISBN 978-0-393-91847-2.
  2. ^ Paludan (1998), p. 100
  3. ^ "Biography Empress Wu Zetian".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ Paludan (1998), p. 96
  5. ^ "Wu Zetian".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری