ونبوو لە بەھەشت (گۆرانیی ئێڤەنێسنس)

گۆرانییەکی گرووپی ئێڤەنێسێنس

ونبوو لە بەھەشت (ئینگلیزی: Lost in Paradise) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە تۆمارکراوە بۆ سێیەم ئەلبومی ستودیۆی گرووپەکە کە بەناوی گروپەکە خۆیەوە نراوە: ئێڤەنێسنس. تۆمارەکانی وایند-ئەپ گۆرانییەکەی بڵاوکردەوە لە ٢٥ی مەی ٢٠١٢ وەک سێیەم تاکی ئەلبومەکە. گۆرانییەکە بەدەستی ئەیمی لی نوسراوەتەوە و نیک ڕاسکیولێنێکز بەرھەمی ھێناوە. لە ڕوی مۆسیقییەوە گۆرانییەکەی باڵادێکی ڕۆکە کە بە پیانۆ و چەلۆ دەست پێدەکات لەگەڵ دەنگی لی و دواتر گیتاری کارەبا و تەپڵ بەکاردێت لە نیوەی گۆرانییەکەدا.

"ونبوو لە بەھەشتدا"
تاکەگۆرانی لە لایەن ئێڤەنێسنس
لە ئەلبومی ئێڤەنێسنس
بڵاوبوونەوە٢٥ی مەی ٢٠١٢
جۆرداگرتنی دیجیتاڵی
تۆماربوون٢٠١١؛ بلاکبێرد ستودیۆ، ناشڤێڵ، تێنیسی
چەشنسیمفۆنیک ڕۆک
ماوە٤:٤٢
بڵاوکەرەوەتۆمارەکانی وایند-ئەپ
نووسەر(ان)ئەیمی لی
بەرھەمھێنەر(ان)نیک ڕاسکیولێنێکز
کاتزانیی تاکەگۆرانییەکانی ئێڤەنێسنس
"دڵم شکاوە"
(٢٠١١)
"ونبوو لە بەھەشت"
(٢٠١٢)
ڤیدیۆکلیپ
"ونبوو لە بەھەشت" لە یووتیووب