وردبوونە گەورەکە بە ئەنجامی ڕاستەوخۆی تەقینەوە گەورەکە ناسراوە. ئەم پیردۆزەیە پێی وانییە کە فراوانبوونەکەی گەردوون بەردەوام دەبێت بۆ ھەتاھەتایە، بەڵکو پێیوایە دوای کتێکی دیاری نەکراو (لەوانەیە چەند تریلیۆن ساڵێکی تر)، چڕییە مامناوەندییەکەی گەردوون فراوانبوونەکە دەوەستێنێت و گەردوونیش پڕۆسەی تەقینەوە بەسەر خۆیدا دەست پێ دەکات. دوای تێپەڕبوونی ھەندێک کات، ھەموو ماددە و تەنۆچکەکانی کە لەناو گەردووندا ھەن ڕادەکێشرێن بەرە و یەک و دەبێت بە تەنێکی پڕی زۆر گەورە، وەک چاڵێکی ڕەش. پێدەچێت ڕووداوێکی لەم شێوەیە پێشووتر ڕوویدابێت، زاناکان وای بۆ دەچن کە ئەم گەردوونەی ئێمە دەیبینین ئەنجامی سووڕی تەقینەوەی گەورەیە، دوترێت کە پێش ئەم گەردوونەی ئێمە ئێستا تێیداین دانەیەکی تر ھەبووە. بە پێچەوانەی دوو بیردۆزەکەی ترەوە، ئەم سیناریۆیە پشت بە داخراویی جیۆمێتری گەردوون دەبەستێت. ڕووداوێکی وەک ئەمە تەنھا لە ماوەی ھەناسەدانێکدا ڕوودەدات.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Big Crunch". Wikipedia (بە ئینگلیزی). 12ی تەممووزی 2021. Retrieved 27ی Julyی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)