والتەر کریستالەر(١٩٦٩-١٨٩٦)، جوگرافیناسی ئابووریی ئەڵمانی بووە. ئەو تیزی دکتوری خۆی لە ساڵی١٩٣٣ سەبارەت بە نیشتنگە شارییەکان و ڕۆڵێ کە ئەوان لە بەئامادەکردنی کاڵا و ڕاژەکان(خزمەتگوزارییەکان) بۆ ناوچە ناشارییەکانی دەوروبەریان دەگێڕن، نووسی. کریستالەر یەکەمین جوگرافیناس بووە کە بەگشتی گەشەی بەم چەمکە داوە؛ کەسانی دیکەش بە شێوەیەکی سەرەتایی لەسەر ئەم بابەتەی کاریان کردووە، بەڵام بەم پلەیە دیار و بەرچاو نەبوو. کریستالەر لە زاراوەی "شوێنی ناوەندی" بۆ نەخشەدانانی ئەم نیشتنگە شارییانە کەڵکی وەرگرتوە. ئەو دەستی کرد بە دروستکردنی بیردۆزێک بۆ لێکدانەوەی تەکووزی بینراو لە قەبارە و مەودای نیشتنگە شارییەکان لە باشووری ئەڵمانیا، کە بە بیردۆزی شوێنی ناوەندی ناوبانگی دەرکردووە.

سەرچاوە دەستکاری

Pitzl, Gerald R. (2004), Encyclopedia of Human Geography, Greenwood Press; USA.