نەرمامێرە خۆڕایییەکان

بەرنامەیەک دابەش کراوە لەژێر مەرج کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە ئازادی ڕابکەن، خوێندن بگۆڕن و دابەشی بکەن و وەشانەکانی چاک بکەن

نەرمامێرە خۆڕاییەکان(بە ئینگلیزی: free software) لە جیھانی کۆمپیوتەردا بەو نەرمامێرانە دەوترێت کە بەخۆڕایی پێشکەش دەکرێن و بەکارھێنەر ھیج پارە و باجێک نادات بۆ بەکارھھێنانیان.

سیستمێکی وەکوو دێبیان بە نەرمامێری خۆڕایی ھەژمار دەکرێت.

مێژووی سەرھەڵدانی دەستکاری

لە ساڵەکانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا ١٩٥٠ بیرۆکەی خۆڕایی وەرگرتن و بەکارھێنانی نەرمامێر ھەبووە.[١]

پێگەی نەرمامێری خۆڕایی دەستکاری

پێگەی نەرمامێری بەلاش (بە ئینگلیزی: Free Software Foundation) دامەزراوەیەکی خۆبەخشە کە لە ٠٤/١٠/١٩٨٥ دا بەدەستی ڕیچارد ستاڵمان دامەزراوە لەپێناوی پشتیوانی کردن و برەودان بە بواری نەرمامێری خۆڕایی و ژێدەرکراوە.

نموونەی نەرمامێری موفت دەستکاری

ژمارەیەکی ئێجگار زۆر نەرمامێری خۆڕایی ھەیە، نموونەی یەکێک لەو نەرمامێرانەش سیستمی کارپێکردی لینوکسە، وێبگەڕی فایرفۆکس (FireFox)، و ئۆپن ئۆفیس (FireFox) و دەیان بەرنامەی کارگێڕی تر. دەتوانین لە ھەموو بوارەکانی بەکارھێناندا نەرمامێری خۆڕاییمان دەست بکەوێت.[٢]

پەراوێزەکان دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری

  1. زانستپەروەرانی کورد ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. FSF
  3. پرۆژەی GNU