نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن

(لە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەوە ڕەوانە کراوە)

نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن (بە ئینگلیزی: Cardiovascular disease) پۆلێک نەخۆشییە کە دڵ یان خوێنبەرەکان دەگرێتەوە. نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بریتین لە نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکان وەک ئەنگینا و سڕبوونی ماسولکەکانی دڵ (بە شێوەیەکی گشتی بە جەڵتەی دڵ ناسراوە).

وێنەی وردی دڵێک کە ڕیشاڵی (زەرد) و ئامیلۆئیدۆزی (قاوەیی)ی هەیە.

میکانیزمە بنەڕەتییەکان بەپێی نەخۆشییەکە دەگۆڕێت. مەزەندە دەکرێت کە هۆکارەکانی مەترسی خۆراک پەیوەندییان بە 53%ی مردنەکانی نەخۆشی دڵی دڵەوە هەیە. نەخۆشی خوێنبەرەکان، جەڵتەی مێشک و نەخۆشی خوێنبەرەکانی دەوروبەر بریتین لە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان. لەوانەیە ئەمەش بەهۆی بەرزی پەستانی خوێن، جگەرەکێشان، شەکرە، کەم وەرزشکردن، قەڵەوی، بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن، خراپی خۆراک، زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەی کحول و مادەبێهۆشکەرەکان، و خراپی خەو، لەنێو شتەکانی تردا بێت.

نەخۆشییەکانی دڵ وەکوو:

  1. نەخۆشییەکانی شاخوێنبەر
  2. ئەنگینا (نەخۆشییەکی دڵ و ھەناسەیە کە دەبێتە ھۆی بۆنی ناخۆشی دەم)
  3. جەڵتەی دڵ
  4. ڕاوەستانی دڵ
  5. بەرزبونەوەی فشاری خوێن لە دڵ
  6. ناڕێکی لێدانی دڵ
  7. نەخۆشی دڵە زمانەیییەکان
  8. ئاۆرتیک ئەنییوریسم (گەورەبوونی لە ڕادابەدەری خوێنبەری دڵ)

ئەو میکانیزمە جیاوازانەی کە ئاماژەی پێکراوە لە سەرەوە ھەمویان جەخت دەکەنەوە لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ. نەخۆشییە شانخوێنبەرەکان، جەڵتە، نەخۆشی پیریفیریاڵ (نەخۆشییەکانی چواردەوری دڵ دەگرێتەوە)، لەم نەخۆشیانەدا خوێنبەرەکان تەسک دەبنەوە بەمەش بڕێکی کەمتر لە خوێن دەتوانێت پێیدا تێپەڕ بێت و بگات بە خانەکانی تری لەش.

ھۆکارەکانی نەخۆشیی دڵ دەستکاری

  1. بەرزبونەوەی فشاری خوێن
  2. جگەرەکێشان
  3. نەخۆشی شەکرە
  4. کەمی کردنی وەرزش
  5. قەڵەوی
  6. بەرزی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا
  7. زۆری بەکارھێنانی ماددەی ئەلکھول
  8. خۆراکی ناتەندروست
  9. نەخۆشی سیل

بەرزبونەوەی فشاری خوێن یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە دەبێتە ھۆی مردنی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵیان ھەیە بە ڕێژەی ١٣٪ لەکاتێکدا کە تووتن ڕێژەکەی ٩٪، نەخۆشی شەکرە ٦٪، کەمی وەرزش ٦٪، قەڵەوی ٥٪، وا دیاری کراوە کە ٩٠٪ ی نەخۆشییەکانی دڵ دەتوانرێ ڕێگری لێ بکرێ لە مردنی پێش وەختە. نەخۆشییەکانی دڵ یەکێکن لە ھۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە ھەموو دونیا جگە لە ئەفریقا نەبێت، لە ساڵی ٢٠١٥ دا ١٧٫٩ ملیۆن حاڵەتی مردن دەست نیشان کرا زیاتر لە ساڵی ١٩٩٠ کە ڕێژەکەی ١٢٫٣ ملیۆن بوو. نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە ڕێژەی مردنی جیاوازە بەپێی پیاو و ئافرەت لە پیاواندا بە نزیکەی ٨٠٪ دەبێتە ھۆی مردن و لە ئافرەتاندا ڕێژەکەی ٧٥. ٪ بە گوێرەی لێکۆڵینەوە زانستییەکانیش وا دەرکەوتوە کە لە پیاواندا دە ساڵ زوتر ئەتوانرێ دەست نیشانی نەخۆشییەکە بکرێ وەک لە ئافرەتاندا.

نیشانەکانی نەخۆشیی دڵ دەستکاری

ھەر جۆرێکی نەخۆشی دڵ نیشانەیەکی جیاوازی ھەیە، و ھەندێکیشیان نیشانەکانیان وەکو یەکە، ئەگەر لە خۆت یان لە خۆشەویستێکت ئەو نیشانانەی کە لە خوارەوە باس کراوە ھەیە ئەوا پێویستە بە زوترین کات سەردانی دکتۆری پسپۆر لەو بوارە بکەی لە نزیکترین بنکەی تەندروستی. نیشانەکان بریتین لە

  1. شەکەتی و ماندیبونێنکی زۆر
  2. سەرسوڕان و سەرگێژبوون

٣- خێرابوونی لێدانی دڵ (زیاتر لە ١٠٠ لێدان لە ھەر دەقەیەک)

  1. ناڕێک بوونی لێدانی دڵ
  2. سنگ ئێشە بە تایبەتی لە کاتی کردنی ھەر جۆرە چاڵاکییەکی وەرزشی کە دەبێتە ھۆی ھەست بە نا ئارامی کردن بەڵام بە کەمێک ئیسراحەت دەکرێ ئازارەکەی نەمێنێت.
  3. نەتوانینی ھەڵمژینی ھەناسە بە ئاسانی لە کاتی کردنی چاڵاکییە جەستەیەکان.
  4. ھەوکردنی سییەکان و ھەبونی کۆخە کە بە تێپەڕبونی کات خراپتر دەبێت.
  5. گۆرانی شێوازی نوستن
  6. کەمبوونەوەی ئیشتیھاو دڵ تێک چوون.

ئەو ھێما و نیشانانەی کە ئاگادار کەرەوەیە بۆ جەڵتەی دڵ:

ھەندێک لەو ھێماو نیشانە ئاگادار کەرەوانە لەوانەیە ھەبونی کێشەیەکی ترسناک نیشان بدەن، بۆ نموونە (جەڵتە، جەڵتەی دڵ) لەوانەیە تۆ وابزانی کە جەڵتەی دڵ لەناکاو ڕودەدات بەڵام ئەوە ھەموو کاتێک ڕاست نییە و بۆ ھەموو نەخۆشەکان وەکو یەک نییە.

ئەو نیشانانەی کە وات لێ دەکا بزانی کە تۆ لەوانەیە توشی جەڵتەی دڵ ببی.

  1. ھەبونی ئازارو جەختێکی زۆر لە ناوەڕاستی سینگت لەناکاو کە بۆ ماوەی چەند دەقەیەک دەمینێتەوە و پاشان دەڕواو ئەگەری ھەیە ئەو ئازارە دوبارە ببێتەوە.
  2. دڵە کزەو حەل نەبونی خواردن لە گەدە.
  3. بێتاقاتی، زۆر ماندوێتی، کەمی ھەناسە
  4. ناڕێکی لێدانی دڵ یاخود خێرابونی لیدانی دڵ.
  5. ھەست کردن بە نارەحەتی لە کاتی جولاندنی دەستو قاچەکان.

ئەگەر تۆ ئافرەتی، لەوانەیە تۆش ھەست بە ئازاری سنگ ئێشە بکەی بەڵام نەک ھەمیشە، ئەو نیشانانەی کە تۆ لەوانەیە ھەستی پێ بکەی بریتییە لە: کەمیی ھەناسە، دڵ تێکچوون و ڕشانەوە، ھەبونی ئازار لە پشت، دڵەکزە و نەمانی ئیشتیھا، بێتاقاتی و ماندووبون، و کۆخە

چۆنیەتی خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی دڵ دەستکاری

دەتوانرێ مەترسییەکانی نەخۆشی دڵ کەم بکرێتەوە لە ڕێگەی (خۆراکی تەندروست، وەرزشکردن، خۆبەدورگرتن لە جگەرەکێشان، کەم کردنەوەی بەکارھێنانی ماددە کھولییەکان، وەرگرتنی چارەسەر بۆ (بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشی شەکرە، چەوری خوێن) دەکرێ سودبەخشبێت، چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی گەروی بەدیان ھەیە لە ڕێگەی پێدانی دەرمانەکانی دژە بەکتریا دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی نەخۆشی دڵ، و بەکارھێنانی ئەسپیرین لەو کەسانەی کە بە پێچەوانەوە تەندروستن سودێکی نادیارە.

چۆنیەتی دیاری کردنی نەخۆشییەکە دەستکاری

ئەو پشکنینانەی کە تۆ پێویستت پێیان دەبێت بۆ دەرخستن و دیاری کردنی نەخۆشی دڵ، لەسەر ئەو جۆری نەخۆشییە ڕادەوەستێ کە دکتۆرەکەت پێی وایە کە تۆ ھەتە، گرینگ نییە ھەر کام جۆری نەخۆشی دڵت ھەبێت دکتۆرەکەت ھەر پسیاریت لێ دەکات دەرباری نەخۆشییەکەو کەسایەتیو نەخۆشی تر کە ھەت بوە یان ئێستا ھەتە یاخود ئەو نەخۆشیانەی کە خێزانەکەت ھەیان بوە لە پێش ئەنجام دانی ھەر پشکنینێک. جگە لە پشکنینی خوێن و گرتنی تیشکی ئێکس ڕەی تۆ پێویستت بە ئەنجام دانی چەند پشکنینی تریش دەبێت بۆ دیاریکردنی جۆری نەخۆشی دڵەکەت، و ئەو پشکنینانەی کە پێویستت پێیان دەبێت بریتین لە:

Electrocrdiogram (ECG)

Holter monitoring

Echocardiogram (ECO)

Strees test

Cardiac catheterization

Cardiac computerized tomography (CT scan)

Cardiac magnetic resonance imaging (MRI)

چارەسەرەکانی نەخۆشییەکانی دڵ دەستکاری

نەخۆشییەکانی دڵ ھەر جۆرەو بە شێوازی تایبەتی خۆی چارەسەر وەردەگرێت بەڵام دەکرێ ھەندێک چارەسەر بە شێوەیەکی گشتی بۆ ھەموو جۆرەکانی سود بەخش بێت لەوانە

  1. گۆڕینی شێوازی ژیان: ئەم جۆرە خواردنی کەم چەوری و کەمی خوێ لە خۆ دەگرێت، ئەنجام دانی وەرزش بە نزیکەی بۆ ماوی ٣٠ دەقە لە زۆربەی ڕۆژەکانی حەفتە، کەم کردنەوەی جگەرە کێشان، داننی سنور بۆ خواردنەوەی ئەلکھول، کۆنترۆل کردنی پەستانی خوێن ناوە بە ناوە، تەماشاکردنی ڕێژەی کۆلیسترۆل لە جەستەدا، ھێشتنەوەی نەخۆشی شەکرە لەژێر کۆنترۆل بۆ کەم کردنەوەی مەترسیاکانی نەخۆشی دڵ، ئەنجام دانی جوڵەو وەرزشی زۆر بەڵآم بە شێوەیەکی تەندروست، خواردنی تەندروست، ھێشتنەوەی کێشی جەستەی تەندروست واتا نە زۆر قەڵەو بێت نە زۆریش لاواز بێت مام ناوەند بێت، کەم کردنەوەی قەلەقو دو دڵی نە خوواردنی خەمو خەفەت، خۆ لێراھێنان لەسەر قبوڵکردنی بارە ناھەموارەکان و زۆر بیر نەکردنەوە لێیان، خۆ دور گرتن لەو کەسانەی کە نەخۆشن و بە تایبەتی ئەوانەی نەخۆشی گوازراوەیان ھەیە.
  2. دەرمان: ئەگەر ھاتوو گۆڕینی شێوازی ژیان بە تەنھا نەی توانی سود بەخش بێت ئەوا دەکرێ دەرمان بەکار بھێنرێ، بەلام دەبی دکتۆر ڕێنمایی وەرگرتنی بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە و جۆرە دەرمانەکەش بەپێی جۆری دەرمانەکە دەگۆرێ
  3. دەرمان یاخود نەشتەرگەری: ئەگەر زۆر پێویستی کرد بۆ نەخۆشی زۆر پێویستو باری لە ناکاو.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Cardiovascular disease»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.