نەجاشی

پاشای حەبەشە


نەجاشی، ئەسحەمە کوڕی ئەبجەر، ئەسحەمەی نەجاشی (٥٦٠-٦٣٠) نەجاشی نازناوێکە لەدەسەڵاتدارانی ئەسیوبیا دەنرێت، ئەو پاشایە بوو کە پێشوازی لەهاوەڵە کۆچکردووەکان کرد لەماوە نێوان (٦١٠-٦٢٩)، تاکە کەسە پێغەمبەر محەممەد نوێژی غائیبی لەسەر کردبێت.[١][٢][٣]

ئەسحەمە کوڕی ئەبجەر

نەجاشی
لەدایکبوون٥٦٠
مەرگتشرینی یەکەمی ٦٣٠
نەتەوەحەبەشە
پیشەپاشا
ئایینئیسلام

ژیاننامە دەستکاری

سەرچاوە ئیسلامییەکان بە ئەسحەمە ناوی دەهێنن، لەتەمەنی نۆ ساڵیدا دەسەڵاتی گرتوەتە دەست پاش ئەوەی مامی بە هەورەبروسکە دەمرێت، دوای ماوەیەک لەگرتنە دەسەتی دەسەڵات ناوبانگی دادپەروەری چاکەکاری بڵاوبوەوە، پێغەمبەر گوتویەتی (لە حەبەشە پاشایەک هەیە کەس لەلای ئەو ستەمی لێناکرێت).[٣]

کۆچی موسڵمانان بۆ حەبەشە دەستکاری

پاش ئەوەی موسڵمانان ئازاری زۆر دەدران لە مەککە پێغەمبەر ئامۆژگاری کردن کۆچبکەن بۆ حەبەشە چونکە پاشایەکی لێیە لەلای ئەو کەس ستەمی لێناکرێت، کاتێک قوڕەیش زانیان موسڵمانان لەدەستیان دەرچوون عەمری کوڕی عاسیان نارد بۆلای نەجاشی بۆ ئەوەی بیان گێڕێتەوە، بەڵام نەجاشی ڕەتیکردەوە تاوەکو گوێ لەلایەنەکەی تر نەگرێت، کاتێک موسڵمانەکان هاتن جەعفەری کوڕی ئەبوو تالیب گووتی کۆمەڵی خوای گەورە داوای ڕێپێدان دەکات، نەجاشی گوتی پێی بڵێن قسەکەی دووبارە بکاتەوە ئەویش قسەکەی دووبارە کردەوە و نەجاشی ڕێی پێدان بچنە ژورەوە، کە چونە ژورەوە کڕنوشیان بۆ نەبرد، نەجاشی گووتی چی وایکرد کڕنۆشم بۆ نەبەن؟ گووتیان ئێمە تەنیا کڕنوش بۆ ئەو خوایە گەورەیە دەبەین کە دروستی کردوی و لەژێر دەستی ئەو دای، کڕنوش بردن سڵاوی ئێمە بوو کاتێک بتمان دەپەرست، خوای گەورە پێغەمبەرێکی ڕاستگۆی بۆ ناردین، و فەرمانی پێکردین وەک خەڵکی بەهەشت سڵاو بکەین، نەجاشی زانی قسەکەی ڕاستە و لە تەوڕات و ئینجیلدا هەیە. نەجاشی گوتی کێ سەرۆکتانە باقسە بکات؟ جەعفەر گوتی من، پێغەمبەرەکەمان گوتی کەوا ئەو پاشایەکی دادپەروەرە و ستەم لەکەس ناکات و من لەجیاتی هاوەڵەکانم قسە دەکەم ، گوێ لەگفتوگۆکەمان ڕابگرە. عەمر گوتی چەعفەر قسە بکە، جەعفەر بەنەجاشی گووت لێیان بپرسە ئایا ئێمە بەندەین یاخود کەسانی ئازادین؟ خۆئەگەر بەندەین و لەخاوەنەکانمان ڕامان کردووە ئەوا بمان گێڕەوە. عەمر گووتی ئەوانە کەسی ئازاد و ڕێز لێگیراون. جەعفەر گووتی ئایا خوێنی کەسمان بە ناحەق ڕشتووە؟ عەمر گووتی نەخێر، جەعفەر گووتی ئایا ماڵی کەسمان بەناحەق خواردووە؟ عەمر گووتی نەخێر. نەجاشی گووتی ئێوە داوای چی لە موسڵمانەکان دەکەن؟ عەمر گوتی ئێمە و ئەوان لەسەر دینی باب و باپیرانمان بووین، بەڵام ئەوان وازیان هێنا و شوێنی دینێکی تر کەوتن. نەجاشی پرسی ئێوە لەسەر جێ بوون ئێستا شوێن ج کەوتوون؟ بەڕاستی وەڵامم بدەوە. جەعفەر گووتی: ئێمە لەسەر دینی شەیتان بووین، هاوبەشمان بۆ خوای گەورە دادەنا و بەردمان دەپەرست. ئێستا موسڵمان بووین و شوێن ئەو ئیسلامە کەوتووین کە محەممەد هێناویەتی، و کتێبێکی هێناوە وەک کتێبەکەی عیسای کوڕی مەریەم. نەجاشی گوتی قسەیەکی گەورەت کرد بوەستە. فەرمانی کرد زەنگی کڵێسا لێدراو قەشەکان کۆبوونەوە، پێی گووتن ئایا لەنێوان عیسا و ڕۆژی دوایی هیچ پێغەمبەرێک هەیە؟ گووتیان بەڵێ، پێغەمبەر عیسا مژدەی هاتنی پێداوین و گووتویەتی هەر کەسێک باوەڕی پێبێنێت ئەوا باوەڕی بەمن هێناوە، و هەرکەسێک باوەڕی پێنەهێنێت ئەوا باوەڕی بەمن نەهێناوە. نەجاشی بەجەعفەری گووت ئەو پیاوەی بۆتان هاتووە چ دەڵێت؟ فەرمان بەچ دەکات؟ ڕێگری لەچ دەکات؟. جەعفەر گووتی: کتێبەکەی خوامان بەسەردا دەخوێنێتەوە، فەرمان بەچاکە دەکات و ڕێگری لەخراپە دەکات، فەرمان دەکات لەگەڵ هاوسێ باش بین و مافی خزمایەتی بدەین و لەگەڵ بێسەرپەرشتان چاک ببین، و فەرمانمان پێدەکات بەتەنیا خوا بپەرستین و هاوبەشی بۆ دانەنێین. نەجاشی گووتی ئەوەم بۆ بخوێنەوە کە بۆی هاتووە، جەعفەر سوورەتی عەنکەبووت و ڕومی بۆ خوێندەوە، نەجاشی چاوی پڕبوو لەفرمێسک، و گووتی زیاتمان بۆ بخوێنەوە، جەعفەر سوورەتی کەهفی بۆ خوێندەوە. عەمر ویستی نەجاشی توڕە بکات و گووتی ئەوان جنێو بە عیسا و مەریەم دەدەن. نەجاشی گووتی دەربارەیان دەڵێن چی؟ جەعفەر سوورەتی مەریەمی بۆ خوێندەوە، کاتێک گەیشتە باسی عیسا و داکی نەجاشی سەری بەرزکردەوە و گووتی عیسا هەر ئەوەی گووتووە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "من هو النجاشي سطور". sotor.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-07.
  2. ^ الوفد. "تعرف على قصة النجاشى ملك الحبشة". الوفد. Retrieved 2021-10-07.
  3. ^ ئ ا "النجاشي أول ملوك العجم إسلاما - إسلام ويب - مركز الفتوى". www.islamweb.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-07.
  4. ^ "اسم النجاشي". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-07.