نیۆمارکسیزم یان مارکسیزمی نوێ چەمکێکە بۆ ناۆبردنی کۆمەڵێک تێروانینی مارکسیی کە لە سەردەمی مابەینی شەڕەکان[١] (١٩٣٩–١٩١٨)، سەرباقی کاریگەری قووڵی کارڵ مارکس و فریدریش ئێنگڵس، بەبێ ھاوڕایی لەگەڵ ڕوانگە بنچینەیەکانی ئەوان، گەشەیان کردوە.

ئەم تێڕووانینە ھەوڵی داوە لە ڕێگەی جێگەکردنەوە بۆ جەوھەر و تێکەڵکردنی فاکتەری ڕێبازە فیکرییەکانیتر وەک پێکھاتەخوازی (ئاڵتووسێر)، ئایدیالیزمی ئەڵمانی (لوکاچ)، ئێگزیستانسیالیزم یان بوون بڕوایی (سارتەر) و دەروون‌شیکاری (ژیژێک) پێداچوونەوە و گەشە بە مارکسیزمی ئۆرتۆدۆکس بدات.

لە ڕووی مێژوویەوە، زۆربەی کەسایەتییە بەرچاوەکانی مارکسیزمی نوێ ھەر وەک ھێربێرت مارکوزە و زۆرینەی ئەندامانی قووتابخانەی فرانکفۆرت کۆمەڵناس و دەروونناس بوون.


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ wikipedia: "... the interwar period was the period between the end of the First World War in November 1918 and the beginning of the Second World War in September 1939. This period is also colloquially referred to as Between the Wars."