نینۆک ماددەیەکی ڕەقی نیمچەئێسکە کە کۆتایی پەنجەکانی دەست و پێی داپۆشیوە و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ماددەی کیراتین دروست دەبێت. مرۆڤی ئاسایی بیست نینۆکی ھەیە بە دەست و پێیەکانی، نینۆک پۆلێن دەکرێت و بە بەشێک یاخود ئەندامێکی پێست دادەنرێت و لە ڕێگای پێستەوە خۆراکی بۆ دەچێت و گەشە دەکات. لە کوردەواریدا ئەو گۆشتەی دەکەوێتە ژێر نینۆکەوە پێی دەگوترێت «زندە»، ئەگەر کەسێک نینۆکی بکات بەڵام زۆر کورتی بکاتەوە ئەوا دەڵێن «تا سەر زندەی بردووە» کە گۆشتێکی ڕەنگ سوورە و ھەر کاتێک تا سەر زندە نینۆکت بکەیت ھەست بە ئازارێک دەکەیت لە کۆتایی پەنجەکانتدا کە بۆ یەک تا دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت تاکو تۆزێک نینۆکەکان دێنەوە.

توێکاریی نینۆک
نینۆکەکان