نیشتیمانپەروەری ھەستکردنە بە خۆشەویستی، خۆ تەرخانکردن، و ھەستکردن بە دڵبەستی بە وڵاتەکەی؛ و چەسپان و دڵبەستەیی بە نیشتیمان دەکرێ پەیوەندی بە شتی جۆراوجۆر ھەبێت وەکوو زمانی نەتەوەکەی، چاند، مێژوو؛ و زاراوەی نیشتیمانپەروەری دەکرێ پەیوەندیدار بێت بە ناسیۆنالیزم.[١][٢][٣]

مێژوو دەستکاری

چەمکی گشتی مەدەنی و تەرخانکردنی گرووپیی لە کەلتووردا بە درێژایی قۆناغی مێژوویی بە شێوەیەکی جیھانی شایەتی دراوە. بۆ بیرمەندانی ڕۆشنگەری ئەورووپای سەدەی ھەژدە، دڵسۆزی بۆ دەوڵەت بە شێوەیەکی سەرەکی بە پێچەوانەی دڵسۆزی بۆ کڵێساکان لەبەرچاو گیراوە. ئاماژە بەوە دەکرا کە نابێت ڕێگە بە پیاوانی ئایینی بدرێت لە قوتابخانە حکومییەکان وانە بڵێنەوە لەبەرئەوەی نیشتیمانەکەیان بەھەشتە، ئەمەش لەبەرئەوەی پیاوانی ئایینی[ئ] نەتوانن ئیلھامبەخش بن بۆ خۆشەویستی نیشتیمان بۆ خوێندکارەکانیان. یەکێک لە کاریگەرترین لایەنگرانی ئەم چەمکە کلاسیکییەی نیشتیمانپەروەری، ژان ژاک ڕۆسۆ بوو.[٤]

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ مەلا، بیلبیلاک

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Harvey Chisick (2005-02-10). Historical Dictionary of the Enlightenment. ISBN 978-0-8108-6548-8. Retrieved 2013-11-03.
  2. ^ "Nationalism (Stanford Encyclopedia of Philosophy)". Plato.stanford.edu. Retrieved 2013-11-03.
  3. ^ "Patriotism (Stanford Encyclopedia of Philosophy)". Plato.stanford.edu. Retrieved 2013-11-03.
  4. ^ Chisick, Harvey (2005-02-10). Historical Dictionary of the Enlightenment (بە ئینگلیزی). Scarecrow Press. ISBN 978-0-8108-6548-8.


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری