نیشانەی واو! ناوێکە بۆ شەپۆلێکی ڕادیۆیی بەھێز، ئەو شەپۆلە ڕادیۆیییە وەرگیرا لە ١٥ی ئابی ١٩٧٧ لە ڕێگایی تەلیسکۆبی بیگ ئایەری تایبەت بە زانکۆی ویلایەتی ئۆھایۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان،[١][٢] پاشان داندرا بۆ پرۆژەی (سیتی - شار)، نیشانەکە سەرچاوەی ھاتنی لە کۆئەستێرەیی کەوانەوە بوو درێژی شەپۆلەکە ٧٢ چرکە بوو، پاشی لێکۆڵینەوە زاندرا کە ئەو شەۆلە لەلایەن بوونەوەرانی زیرەکەوە نێردراوە لە دەرەوەی ھەسارەیی زەوی،[٣] بەڵام بەبێ ھەبوونی بەڵگە کە ئەو لێکۆڵینەوەیە بسەلمێنێت یاخوود بەدرۆی بخاتەوە، پاشان ڕووی تەلیسکۆبەکەوە کرایە ئەو ڕووەی کە شەپۆلە ڕادیۆیییەکەی تێدا ھاتبوو، لۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ بوون بە دووبارە بوونەوەی ئەو شەپۆلە بەڵام ھەتاوەکوو ئێستا دووبارە نەبوویەوە، دواتر تیمێکی توێژینەوە پێشنیاریان کرد کە ھۆکاری نیشانەکە ھەورێکی ھایدرۆجینی بوو کە پەیوەندی بە کلکدارێکەوە ھەیە، بۆ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەش زانایان چاویان بە لیستی کلکدارەکانی ئەو ناوچەیە خشاندەوە کە شەپۆلەکەی لێوە ھاتبوو.

نیشانەی واو!

زانای فەلەکی جێری ئاڕ. ئیهمان چەند ڕۆژەک پاشان لێکۆڵینەوەی ئەنجمادا و لە کاتی پێداچوونەوە بەسەر داتا تۆمارکراوەکان سەری سوڕما کاتەک ئەنجامەکەی بینی، بۆیە بازنەیەکی لەسەر پەڕەی چاپکراوەکە کێشا و لەلایەکی پەڕەکە بە تێبینیەک نووسی واو، ڕووداوەکە لەو کاتەوە ناوی لێنرا (واو).

سەرچاوەی ناوەکە دەستکاری

 
ناونیشانی پێشبینکراوی ئەو ناوچەیەیی کە شەپۆلەکە تێیدا هاتیە لە نەخشەی کۆئەستێرەیی کەوانەدا

ئەو نیشانەیە ناوی لێنرا (واو) لەبەر ئەوە بوو زانای فەلەکی جێری ئاڕ. ئیهمان نامەی شەپۆلەکەی هەڵگرت کە نووسرابوو "6EQUJ5"، لە تەنیشت ئەو داتایانەی کە لەلایەن تەلیسکۆبەکانەوە وەرگیرابوون و کۆمپیوتەرەکان چاپیانکردبوو نووسی "واو" پاشان بەو ناوە ناسرا، چاپی ڕەسەنی سەرچاوەکە لە ئەرشیفی کۆمەڵگایی مێژوویی ئۆهایۆدا پارێزراوە.[٤]

پێشوازی نیشانە دەستکاری

تەلیسکۆبەکانی ڕوانگەکاری تایبەت بە زانکۆی ئۆهایۆی ئەمریکی کە وێنە و ڤیدیۆ و داتاکانی تایبەت بە پڕۆژەیی سیتی "city" کە پڕۆژەکە تایبەتە بە گەڕان بەدوای ژیانی زیرەک لە دەرێی زەوی (SETI)، شەپۆلەکە وەرگیرا لە شێوەی پەخشێکی ٧٢ چرکەیی بە ئاڕاستەی کۆئەستێرەی کەوان، لە بەرزترین پەخشدا نیشانەکە سی جار بەهێزتربوو لە تیشکدانەوەیەکی بڵاوەبوو کە لە بۆشایی قووڵەوە هەڵقووڵابوو، هەروەها زانایان دەڵێن ئەو نیشانە پەخشکراوە قەبارەکەی ٢.٢ گێگاوات بوو کە ئەوەش گەورەترە لە هەرچی پەخشی ڕادیۆییە لەسەر زەوی، ئەوەش وەڵامە لەبۆ بەشێک لە فەلەکناسان کە پێیان وایە کە ئەو نیشان و شەپۆلە دەستکردە و بە شێوەیەکی ئەنقەست نێردراوە وەک نیشانە مۆرس، هەروەها هەندێکیتریش دەڵێن ئەو نیشانە و شەپۆلانە بە ڕەنگدانەوەی گوێزەرە ئاسمانییەکانی ڕادیۆ لە کاتی ناردندا لەسەر مانگی دەستکردەکانەوە لێکی دەدەنەوە ، بەڵام کۆمەڵێک لە بەرامبەردا وەڵام دەدەنەوە بەوەی کە ئەو نیشانە ڕەنگدەرەوانە بە هێز و وزەی نیشانەی واو ناگەڕێن یەکسان نین.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری