نۆک (ناوی زانستی: Cicer arietinum یان Cicer) دانەوێڵەیەکە لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە و سەر بە بنخێزانی لۆبییەکانە، لە ھەموو جیھاندا ناسراوە و بە چەندین جۆر و شێوە خواردنی لێ دروست دەکرێت.

فەریکەنۆک (نۆکەفەریکە)

سوودەکان دەستکاری

 
نوکی ڕەش و نۆکی سپی
 
Cicer arietinum noir
  1. کرمکوژە و میزھێنەرە و خوێنی سوڕی مانگانەی ژنان زیاد دەکات.
  2. بۆ نەرمکردن و ئازاری سینگ نۆکی کوڵاو باشە.
  3. بۆ توانایی جنسی نۆک بەکوڵاوی باشە یان پیاڵەیەک نۆکی سپی شەو لە ناو ئاو دابنێ بەیانی نۆکەکە بە خاوی بخورێت و ئاوەکەش بە کەمێک ھەنگوین بخورێت.
  4. ئاوی نۆک بۆ ددان و پووک و زەردوویی (زەرتک) باشە.
  5. بە ڕۆنی نۆک سەر چەور بکەی بۆ ژانەسەر و بەھێزی موو باشە.
  6. بە ڕۆنی نۆک میزڵدان چەور بکرێ بۆ توانای جنسی باشە.
  7. نۆک بۆ کەمخوێنی و باداری (ڕۆماتیزم) و فەقەرات بەسوودە.
  8. نۆک لەگەڵ ھەنگوین بۆ شێرپەنجە و پەستانی خوێن باشە.
  9. نۆکی ڕەش بۆ فڕێدانی منداڵی مردووی ناو ڕەحم و میز گیران باشە.
  10. نۆکی ڕەش بۆ ژانەسەر و زەردی ڕوخسار و پەڵەی پێست و بەھێزکردنی موو و ئازاری جومگەکان باشە کە وەکوو مەڵحەم شوێنەکانی پێ چەور دەکرێت.
  11. بە برژاوی و بە گەرمی بۆ مایەسیری باشە.

زیانەکان دەستکاری

کەسێک برینی میزڵدانی ھەبێت با نەیخوات، ھەروەھا ئاو خواردنەوە لەگەڵ نۆک یان یەکسەر دوای نۆک خراپە بۆ ئەوانەی گەدەیان سستە، ئەوەشمان بیر نەچێت خواردنی ھەموو شتێک بە ڕێژەیەکی زۆر خراپە بۆیە نابێت نۆک بە ڕێژەیەکی زۆر بخورێت چونکە گازاتی زۆر دروست دەکات و دەبێتە ھۆی با کردنی سک.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • پەرتووکی (سروشت و تەندروستی)، نووسین و ئامادەکردنی «صالح عبداللە ابراھیم»