نۆتینگھام (بە ئینگلیزی: Nottingham) شارێکە لە باکووری ئینگلستان لە ناوچە میدلەندی ڕۆژھەڵات لە وڵاتی شانشینی یەکگرتوو.[١]ڕۆبن ھوودی ناودار خەڵکی ئەم شارە بووە.

نۆتینگھام
شار
Nottingham
وێنەی چەند شوێنی شاری نۆتینگھام
وێنەی چەند شوێنی شاری نۆتینگھام
وڵاتئینگلەند و شانشینی یەکگرتوو
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٥)
 • سەرجەم٧٦٨٦٣٨
وێبگەhttps://www.nottinghamcity.gov.uk/

تایبەتمندییەکان دەستکاری

ئەم شارە کەوتووەتە نۆتینگھام شایری ئەنگڵترا و بۆ کارخانەکانی پیشەسازی و تووتن و تەماکۆ بە ناوبانگە. ئەم شارە لە بەر سەردانی گەشتیارەکان، لە پڵەی سێزدەھەمی شارە گەشتیارییەکاندا بە ئەژمار دێت. بەپێی سەرژماری ساڵی ٢٠١٥ ژمارەی دانیشنتوانی ئەم شارە ٣٢١٥٠٠کەس بووە کە بە ئیزافە کردنی شارۆچەکانی دەوروبەر دەگاتە ٧٦٨٦٣٨ کەس. ئەم شارە پێشکەوتووترین سیستمی گواستنەوەی ھەیە بە تایبەت باسە حکوومییەکان. ئەم شارە سەنتەرێکی گەورەی وەرزشی ھەیە کە بە ناوی ماڵی وەرزشی ئینگلترا ناو ئەبرێ. ھەروەھا ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن یونێسکۆ بە ناوی شاری ئەدبیات ناو نرا کە ئەمە لە بەر پیاوانی گەورە وەک لۆرد بایرۆن، دی ئێچ لارنس و ئێلێن سلیتۆ بە دی ھەتە. یانەی بەناونگی نۆتینگھام فارست[٢] یانەی تۆپی پێی ئەم شارەیە کە لە ساڵی ١٨٦٥ بوونیاد نراوە. بێجگە لە تۆپی پێ، کریکێت، ڕەگبی و ھاکی سەر سھۆل لە یانە سەرەکییەکانی ئەم شارە و گشت ئینگڵترایە.

سەرچاوەکان دەستکاری

پەیوەندییە دەرەکییەکان دەستکاری