ناوەندی ئێران بە ناوچەیەک دەگوترێت کە لە باکوور لەگەڵ ڕیزە چیاکانی ئەلبورز، لە ڕۆژاوا و باشوور لەگەڵ زنجیرەچیاکانی زاگرۆس و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کێوە بڵاوەکانی خۆراسان ھاوسنوورە. بەشێکی گەورەی ناوەندی ئێران کەشوھەوایەکی گەرم و وشکی ھەیە کە لە بەرزایییەکان ئارامتر و ساردترە.

پارێزگاکانی ھەڵکەوتوو لە ناوەندی ئێران

ناوەندی ئێران پارێزگاکانی ئەسفەھان، یەزد، چوارمەحاڵ و بەختیاری، مەرکەزی، قەزوین، قوم و سمنان لەناو خۆیدا دەگرێت.

شارەکانی تاران، ئەسفەھان، ئەراک، یەزد، کەرەج، قەزوین، قوم، کاشان، ساوە و شەھری کورد لە شارە گرنگەکانی ئەم ناوچەیەن.

گەورەترین شارەکان دەستکاری

ڕێزبەندی ناوی شار پارێزگا ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦)[١] جێگەی لە پارێزگادا
١ تاران تاران ٨٬٦٩٣٬٧٠٦ ١
٢ ئەسفەھان ئەسفەھان ١٬٩٦١٬٢٦٠ ١
٣ کەرەج ئەلبورز ١٬٥٩٢٬٤٩٢ ١
٤ قوم قوم ١٬٢٠١٬١٥٨ ١
٥ یەزد یەزد ٥٢٩٬٦٧٣ ١
٦ ئەراک مەرکەزی ٥٢٠٬٩٤٤ ١
٧ ئیسلامشەھر تاران ٤٤٨٬١٢٩ ٢
٨ قەزوین قەزوین ٤٠٢٬٧٤٨ ١
٩ شەھریار تاران ٣٠٩٬٦٠٧ ٣
١٠ قودس تاران ٣٠٩٬٦٠٥ ٤

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری