ناوبەستی بەرنامەسازیی بەرنامەی بەکاربەری

لە بەرنامەسازیدا، ناوبەستی بەرنامەسازیی بەرنامەی بەکاربەری (بە ئینگلیزی: Application Programming Interface، کورت دەکرێتەوە بۆ API) دەستەیەکە لە ڕێنمایی پێناسەکراو، پرۆتۆکۆلی ڕاگەیێنی، وە ھەروەھا کەرەستە بۆ دروستکردنی نەرمامێر. بەگشتی، دەستەیەکە لە نەخشەی باش پێناسەکراوی ڕاگەیێنیی بۆ پێکەوە بەستنی پێکھاتە جیاوازەکان. APIی باش یارمەتی دەدات کە ئاسانتر بەرنامەی کۆمپیوتەر گەشەپێبدرێت ئەمەش بە بەردەستخستنی ھەموو پایە سەرەکییەکان کە دواتر پێکەوە گرێ دەدرێن لەلایەن بەرنامەسازەوە.[١]

دەکرێت API ھی سیستمی وێب، سیستمی بەکارخەری، ڕەقەکاڵا، یان ژێدەرگەی نەرمامێر بێت.

تایبەتمەندییەکانی API دەکرێت فرەچەشن بێت، بەڵام زۆرینەی کات ھەریەک لە سەبڕوتین، داتا سترەکچەر، کڵاسەکانی تەن، گۆڕاو، یان نەخشەی لەدوورەوە کۆنترۆڵکراو لەخۆ دەگرێت. POSIX و Windows API و ASPI نموونەی جیاوازی APIن. بەڵگەنامە (Documentation) زۆربەی جار دەستەبەر دەکرێت بۆ ئاسانکردنی بەکارھێنانی APIیەکە و جێبەجێکردنی.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Application programming interface»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
  2. ^ Clarke, Steven (2004). "Measuring API Usability". Dr. Dobb's. Retrieved 29 July 2016.