نان ساجی یان نانی ھەورامی نانێکی زۆر ناسکی تایبەتی کوردەوارییە کە بە ئاردی گەنم دروست دەکرێت لە سەر ساج دەبرژێت. ئەم نانە مێژوویەکی کۆنی لە کوردەواریدا ھەیە و لەبەر ئەوەی کە لە زۆرێک لە ناوچە ھەورامییەکاندا باو بووە، نانی ھەورامیشی پێ دەوترێ. لە ئێران بە ناوی پارێزگای کرماشانەوە تۆمار کراوە.[١]لە ناوچە کەڵھوڕنشینەکانی کرماشان و ئیلام ئەم نانە بابە.[٢]

وێنەی نان ساجی لە دێییەک لە نزیکی جوانڕۆ

لە کوردانی کەڵھوڕ دەستکاری

نانی ساجی لەسەری کەرەستەیەکی کانزایی بەناوی ساج دەکۆڵێندرێت و بۆیە ناوی نانی ساجی لەسەری دانراوە. لە کوردانی کەڵھوڕ لە ناوچەکانی کرماشان و ئیلامی ڕۆژھەڵات و ھەروەھا خانەقینی باشووری کوردستان، نانی ساجی نانێکی زۆر بابە. چەند کاتژمێر بەر لە کۆڵاندن، ھەویری نانەکە لە سوێنەیەکی مسین یان ڕوویی کە خوانچەی پێ دەڵێن چێ دەکرێت. کاتێک ھەویرەکە ئامادە کرا، کوانێش دەبێ ئامادە بکرێت، کوانێ چاڵەیەکی گلۆرە کە لە ڕەشەماڵ یان چێشتخانە (مدوەخ) ھەڵکەنراوە و دەوراندەوری لەگەڵ بەرد و قوڕ دادەپۆشێنرێت و سێ دانە بەردی خڕت لە دەوری دەھیلرێت کە لە کوردیی باشووری کوچگانگی پێ دەڵێن. لەنێوی کوانێیەکە کەڵەدار دەھیلرێت و دادەیگیرسێنرێت و ساجەکە لەسەری کوچگانگ دادەنرێت. بەدوای ئەوەیکە ساجەکە داخ کرا، ھەویرەکە بە تەڕدەستی لەسەری ڕادەخرێت. بەدوای ئەوەیکە ھەویرەکە خۆی گیرا، بەرەوپشت دەکرێت.[٢]

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ "«نان ساجی»، یک گام تا جھانی شدن - اسلام آبادتایمز". web.archive.org. 2014-02-09. Retrieved 2021-06-08.
  2. ^ ئ ا جەعفەربەیگی، ١٣٨٢: ٢٨١-٢٨٢.

نانی ھەورامی دەخرێتە لاوە؛ کوردستانی نوێ ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

پەرتووکناسی دەستکاری

  • جەعفەربەیگی، خەسرەو. ١٣٨٢(=٢٠٠٣). مردمشناسی قوم کرد با تکیە بر ایل کلھر (مرۆڤناسیی گەلی کورد بەپێی عەشیرەتی کەڵھوڕ)، کرماشان: زانیار، چاپی یەکەم.