ناسڵیھان ئەتاگول (بە تورکی: Neslihan Atagül) لەدایکبووە ٢٠ی ئابی ١٩٩٢ شاری ئەستەمبوڵ لە تورکیا. دایکی بە ڕەگەز ڕوسییە و باوکی شەرکەسییە، بە خانمە شێوە کۆرییەکە ناسراوە، ناسڵیھان لە تەمەنی شەش ساڵیەوە دەستی بە کاری نواندن کردووە، بۆ یەکەمجار لە درامای "بانگەوازی کاغەزەکان" لە چاوی کامێراکانەوە دەرکەوت، دواتر بەردەوام بوو بەشداری لە چەندین دراما و فیلمی تورکیدا کردووە، لە ئێستادا یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی تورکیا و خاوەنی ھەوادارێکی زۆرە، سێجار خەڵاتی باشترین کارئەکتەری وەرگرتووە و دوایین دراماشی کە ناوبانگێکی زۆری لە تورکیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەدەستھێنا درامای "ئەشقی شێتانە" بوو.

ناسڵیھان ئەتاگول

پەڕگە:Neslihan Atagul (cropped).jpg
ئەتاگول لە ساڵی ٢٠١٤
لەدایکبوون (١٩٩٢-٠٨-٢٠) ٢٠ی ئابی ١٩٩٢ (تەمەن ٣١ ساڵ)
نەتەوەتورک
پەروەردەزانکۆی یەدی تەپە
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٦–ئێستا
ھاوسەرکادیر دۆگولو (m. ٢٠١٦)

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی.
  • خەندان ڵایڤ.