ناسر سوبحانی یان ناسری سوبحانی (لە دایکبووی ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٥١ - مردووی ١٩ی ئاداری ١٩٩٠)[٣][٤] کەسایەتی ئیسلامیی کورد بوو، کاریگەربووی ئیخوان موسلمین بەگشتی و بەتایبەتی سەید قوتب و ئەبو ئەعلا مودودی.

ناسری سوبحانی
لێدوان=
لەدایکبوون۱۹٥۱ز [١]
پاوە، کرماشان، کوردستانی ئێران
مردن۱۹ی ئاداری ۱۹۹٠، ڕۆژی جەژنی قوربان
نیشتەجێكوردستان
نەتەوەکورد
بواری زانستیزانستی شەرعی، زانستی قورئان، عەقیدە، زمانزانی
کاریگەر بووە بەسەید قوتب، ئەبو ئەعلا مودودی
خێزانجه‌یران (هاوسەر). کچەکانی (نەسیرە، نۆسه‌یبه، ئه‌مینە، نەجیبە) [٢]
ماڵپەڕ
www.http://subhany.com/

ژیان و خوێندنی دەستکاری

ناسر سوبحانی لەدایکبووی گوندی دوریسان سه ر به شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان بوو.[٥] ئەو خوێندنی سەرەتایی لە گوندی دوریسان و شاری پاوەی هەورامان ئەو شوێنانەن کە خۆی تیایدا لەدایکبووە لێوەی، لەدواییدا دەستی کردووە بەخوێندنی زانستە شەرعییەکان بۆ ئەو مەبەستەشیان سنە و مەریوان و چەند شوێنێکی دیکە لای مامۆستا و زانا ئاینییەکان خوێندویەتی.

لەساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە ئیخوان موسلمینەوە دەکات و دەبێتە کەسێکی باوەڕپێکراوی ئەوان تائەوەی گەیشتە ئاستی ئەندامانی سەرکردایەتی لە ئێران دا، لەسەرەتای دەسپێکی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ مامۆستا ئەحمەد موفتیزادە دەبێت، ئینجا لەکۆتایی هەشتاکان لەلایەن حکوومەتی ئێران دەستگیر دەکرێت و پاشان ڕۆژی ١٩ی ئاداری ١٩٩٠ لەلایەن حکوومەتی ئێرانی لەسێدارە درا.[٦]

بەرهەمەکانی دەستکاری

بە عەرەبی

  • مجموعة الفتاوی
  • الابتداع في الدين
  • أسس التصورات والقيم
  • رسالة في علوم الحديث
  • تلخيص التهذيب
  • زبدة كتاب الاعتصام للشاطبي
  • الولایة والامامة

بە کوردی:

  • نوێژ (حەقیقەت و حیکەتەکانی)
  • پێغەمبەری نەخوێندەوار
  • بەندایەتی
  • پرسە و سەرەخۆشی
  • خەلقی ئادەم
  • حیکمەتی حەج و عومرە
  • سیستمی سیاسی ئیسلام

هەندێ بەرهەمیشی بە زمانی فارسی هەیە.

کۆنفرانسی سوبحانی دەستکاری

ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ئازاری ٢٠١٥ لە سلێمانی کۆنفرانسی زانستی سوبحانی بەڕێوەچوو کە هەندێ تەوەری زانستی ئایینی ئیسلامی لەخۆگرتبوو. هەروا بەشداری تێدا کرابوو لەلایەن خانەوادەی ناسری سوبحانیەوە.[٧]

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ دەربارەی سوبحانی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی وانەکانی. دوا سەردان ۱۷.۱۲.۲٠۱۳
  2. ^ نامەی نەسیرە خان بۆ دایکی[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]، کورد یو. دوا سەردان ۱۸.۱۲.۲٠۱۳
  3. ^ Sobhani case on Iran Rights accessed 6 April 2015
  4. ^ Subhani Conference Kurdish Role in Islamic Civilization. Xendan. (in Kurdish) accessed 6 April 2015
  5. ^ "پوختەیەك لەژیاننامەی شەهید مامۆستا ناصری سوبحانی". web.archive.org. 2014-06-27. Retrieved 2022-09-03.
  6. ^ Subhani official website 14 July 2015 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. (in Kurdish Sorani), article of inauguration
  7. ^ ناسری سوبحانی و ڕۆڵی کورد لە شارستانیەتی ئیسلامیدا. خەندان. ١/٤/٢٠١٥ دوا سەردان ٦/٤/٢٠١٥ ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.