نادر نادرۆڤ (لەدایکبووی ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٢ - مردووی ٢٤ی ئابی ٢٠٢١)[١] ئەندازیارێکی کوردی خەڵکی وڵاتی کازاخستان بوو. ئەو لە بنەڕەتدا لە گوندی قیقاچ لە ھەرێمی ئۆتۆنۆمی نەخچیڤان لەدایکبووە،[٢] بەڵام لە ساڵی ١٩٣٣ خێزانەکەی دیپۆرتکراون بۆ کازاخستان.[٣] ئەو سەرۆکی دامەزراوەیەکی کوردانی کازاخستان بوو بەناوی بەربانگ.[٤] نادر یەکەمین جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای ئەندازیارانی کازاخستان بوو.[٥] ئەو خاوەن کۆمەڵێک کتێب و تووێژینەوەیە لەسەر کورد ھەروەھا بابەتی زانستی لە نێویاندا چەندین کتێب سەبارەت بە نەوت نووسیوە. نادر نادرۆڤ لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ لە شاری ئالماتی، کازاخستان لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "پرۆفیسۆر "نادر نادرۆڤ" كۆچی دوایی كرد". www.kurdistan24.net. Retrieved 2021-08-24.
  2. ^ "نادر نادرۆڤ: بە ستالینم گوت بۆچی رێگەمان پێنادەن بخوێنین". www.rudaw.net. Retrieved 2021-08-24.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ Susan Meislas, Kurdistan, In the Shadow of History, 388 pp., Random House, 1997, ISBN 0-679-42389-3
  4. ^ GAZETA.KZ ::> Kurdish Diaspora: present and future[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  5. ^ The Jamestown Foundation