لە لۆژیکدا، ناتەبایی بریتییە لە نەسازان یان بەیەکنەھاتنی دوو یان چەند قەزیە. کاتێک ڕوو دەدا کە قەزیەکان بە دوو ئاکامی یەکنەگر یان پێچەوانە بگەن، واتە ئەگەر یەکیان بە دروست وەربگیرێ، دەبێ ئەوی تریان بە زڕ دابنرێ. بۆ نموونە، قەزیەکانی «ھەموو زانایان پیاون» و «بڕێ لە زانایان پیاو نین» ناتەبان.[١]

یاسا یان بنەواشەی ناتەبایی کە ھەر لە کۆنەوە لۆژیکزانان وەکوو بنچینەییترین پرەنسیپ دەیناسن، دەڵێ: «ھەم پێبڕیان و ھەم پێنەبڕیانی ھاوکاتی ھەمان ھەڵگیراو بە ھەمان دانراو لە ھەمان پەیوەندیدا، نەشیاوە».[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ خوانساری, محمد (1356). فرهنگ اصطلاحات منطقی. انتشارات بنیاد فرهنگ ایران. ۶۴.
  2. ^ Metaphics IV 3 1005b19–20