ناتالیا پۆنس دی لیۆن

ناتالیا پۆنس دی لیۆن (لەدایکبووی ٨ی ئابی ١٩٨٠ لە بۆگۆتا) ژنێکی کۆڵۆمبییە، ناتالیا قوربانییەکی دەستی ئەسیدە، بەڵام توانی کەمپەینێک سازبکات کە بووە دانانی یاسایەک لە کۆڵۆمبیا دژی ئەو تاوانبارانەی کە ئەسید دەپڕژێننە خەڵک. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن تۆڕی بی بی سی لەلیستی ١٠٠ ژنی جیھان ھەڵبژێردرا.[١] لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا. ناتالیا بڕواننامەی لە فیلم ھەیە لە زانکۆی پۆلیتیکنیکۆ گرانکۆلۆمیانۆ لە بۆگۆتۆ، کۆڵۆمبیا.

ناتالیا پۆنس دی لیۆن

ناتالیا پۆنس دی لیۆن لە کۆنفڕانسی ژنانی سەرکردە لە ئیسرائیل
نەتەوەکۆلۆمبی
ناسراوە بەچالاکوانەکان، خاوەنکار
خەڵاتەکان١٠٠ ژنی بی بی سی
خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی

ھێرش دەستکاری

ناتالیا دی لیۆن، دەگەڕێتەوە بۆ پایتەخت، دوای ئەوەی ماوەیەک لە لەندەن ژیا بەمبەستی خوێندنی زمانی ئینگلیزی ھەروەھا لەوێ لە ڕێستوورانتێک کاری گارسۆنی دەکرد. کاتێک گەڕایەوە بۆ کۆڵۆمبیا، لەگەڵ دایکی دەستیکرد بەکارکردن، کە درووستکردنی جلی فەرمی قوتابخانەکان بوو. بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، لە ڕۆژی ٢٧ی ئازاری ٢٠١٤،[٢] لەلایەن جۆناتان ڤێگا لیترێک لە ئەسید دەپرژێتە سەر ڕووخساری ناتالیا،[٣] ئەمەش لەوکاتەی کە ناتالیا سەردانی دایکی دەکرد لە سانتا باربارا.[٤] جۆناتان ڤێگا، دراوسێیەکی کۆنی ناتالیا بووە، کەبەپێی ڕاپۆرتەکان ناوبراو ئەو کارەی کردووە لەدوای ئەوەی ناتالیا داواکاری ئەوی ڕەتکردۆتەوە بۆ درووستکردنی پەیوەندی خۆشەویستی.[٥] ٢٤٪ جەستەی ناتالیا سووتا لەکاتی ھێرشەکە. ناتالیا ٣٧ نەشتەرگەری کردووە بۆ ڕووخسار و جەستەی لەوەتەی ھێرشەکەی کراوەتەسەر.[٦]

یاسای نوێ دەستکاری

 
ناتالیا لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ٢٠١٧.

کەیسەکەی ناتالیا یەکەم کەیسی وڵاتەکە نەبوو، بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەوا کۆلۆمبیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کەزۆرترین ھێرشی ئەسیدی تێدا ڕوودەدات لەجیھان.[٧] لەگەڵ ئەوەشدا، یاسایەکی کاریگەر نەبووە ھەتاکوو ناتالیا کەمپەینێکی سازکرد ڕێک دوای مانگێک لە ھێرشەکە. یاسا نوێیەکە کە ھەر بەناوی ناتالیاوە کراوە، کە ھێرشکردن بە ئەسید وەک تاوانێکی تایبەت ھەژمار دەکرێت کە سزای بەندکردنی ھەیە تاکوو سنووری٥٠ ساڵ لە زیندان.[٦] ھەروەھا یاساکە قەرەبووی بۆ کەسی قوربانی تێدایە، بۆ چارەسەری پزیشکی و نەشتەرگەری و چارەسەری دەروونی. ناتالیا دوای دەرچوونی یاساکە، ھیوای ئەوەی ئەوەی خواست کە یاساکە ببێتە ڕێگرێک لەبەردەم ئەوانەی کە دەیانەوێت ھێرشی ئەسید بکەن.

ڕووماڵی میدیایی دەستکاری

ناتالیا دی لیۆن ئازایانە قسەی بۆ میدیا و ڕای گشتی دەکرد لەکاتی درووستکردنی کەمپەینەکەی ئەوا بە ماسکێکەوە دەرکەوت، دواتر بڕیاریدا کە ڕووخساری خۆی نیشانبدات کاتێک لە نیسانی ٢٠١٥، کتێبێک لەسەر ژیانی خۆی بەناونیشانی ژیانەوەی ناتالیا پۆنس دی لیۆن "renacimiento de Natalia Ponce de León" بڵاوکرایەوە.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "BBC 100 Women 2016: Who is on the list?". BBC News (بە ئینگلیزی). 21 November 2016. Retrieved 28 July 2019.
  2. ^ Charner, Flora. (2015). Survivors of acid attacks in Colombia fight for justice. america.aljazeera.com. Retrieved from: http://america.aljazeera.com/articles/2015/4/11/survivors-of-acid-attacks-in-Colombia-fight-for-justice.html
  3. ^ Tiempo, Casa Editorial El. "Avanza el juicio contra Jonathan Vega, el agresor de Natalia Ponce - Bogotá - El Tiempo". El Tiempo (بە ئیسپانی). Retrieved 2016-12-08.
  4. ^ Charner, Flora. (2015). Survivors of acid attacks in Colombia fight for justice. america.aljazeera.com. Retrieved from: http://america.aljazeera.com/articles/2015/4/11/survivors-of-acid-attacks-in-Colombia-fight-for-justice.html
  5. ^ aljazeera.com retrieved 8th Dec 2016
  6. ^ ئ ا Daily Record retrieved 8th Dec 2016
  7. ^ "Colombia, líder vergonzoso en ataques con ácido". www.fucsia.co. Retrieved 2016-12-08.[بەستەری مردوو]
  8. ^ Tiempo, Casa Editorial El. "El renacimiento de Natalia Ponce de León - Justicia - El Tiempo". El Tiempo (بە ئیسپانی). Retrieved 2016-12-08.