مەیموونە گەورەکان (بە ئینگلیزی: Great Apes) خێزانێکن کە چوار ڕەگەزی ئێستای شامپانزی و گۆریلا و مرۆڤ و ئۆرانگۆتان لەخۆدەگرێت. ھەندێک لە ڕەگەزەکان کە ئەمڕۆ لەناوچوون لەژێر بنەماڵەی مرۆڤەکاندا پۆلێن دەکرێن (مرۆڤ، گۆریلا، شامپانزی)، ئەوانی دیکەش لەژێر بنەماڵەی Punginae لەگەڵ ئۆرانگۆتانەکاندان.[١]مەیموونەکان گەورەترین سەرەتایین و کێشیان لە نێوان ٤٨ کیلۆگرامە تا ٢٧٠ کیلۆگرام. بەگشتی نێرەکان گەورەترن لە مێیەکان جەستەیان بەھێزە و قۆڵەکانیان بە باشی گەشەیان کردووە. جیاوازییەکی زۆریان ھەیە سەبارەت بە ئێسکەپەیکەری سەرەتایییەکانی تر.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Andrew Hill & Steven Ward (1988). "Origin of the Hominidae: The Record of African Large Hominoid Evolution Between 14 My and 4 My". Yearbook of Physical Anthropology. ۳۱ (۵۹): ۴۹–۸۳. doi:10.1002/ajpa.1330310505.