مەکتەبی قورئان، یان مەکتەب قورئان، کۆمەڵێک قوتابخانەی دینی بوون کە لە ناوچە سوننەنشینەکانی ئێران، پێش لە شۆڕشی گەلانی ئێران، لە سەر دەستی ئەحمەدی موفتی زادە دامەزرا.

مەکتەبی قورئان
مەکتەب
سەرکردەئەحمەد موفتیزادە
دامەزرێنەرئەحمەد موفتیزادە
بەڕێوەبەرشوورای مەکتەب قورئان
دروشمپەروەردە و بانگەوازی دینی
دامەزراندن١٩٧٧
شوێنگەی سەرەکیماڵی کاکە ئەحمەد، سنە، کوردستانی ئێران[١]
ئایدۆلۆژیائیسلام
ئایینئیسلام ، سوننە
ماڵپەر
ماڵپەڕی مەکتەبی قورئان

لە سەرەتادا لە ساڵی١٣٥٦ لە شاری سنە و مەریوان بە شێوەی قوتابخانەی قورئان دەستی بە کار کرد و خەڵکێکی زۆری ڕاکێشا؛ دوایی ناوی خۆی گۆڕی بۆ مەکتەبی قورئان و ئێستاکە وەکوو بزاڤێکی دینی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا درێژە بە چالاکی دەدات.

ئەحمەدی موفتیزادە کە لە لایەن لایەنگرانییەوە بە «کاکە ئەحمەد» ناو دەبرێت، بزاڤی دینیی خۆی لە سەر بنەماکانی قورئان و سوننەتی حەزرەتی موحەممەد داڕشت.

کاری سەرەکی دەستکاری

کاری سەرەکی مەکتەب قورئان، لە سەرەتاکانی قۆناخی بانگەوازدا بریتییە لە: تەزکیەی خۆ (پاک کردنەوەی دڵ و دەروون و لابردنی ھزر و ڕەوشتی پیس و ناڕەوا) و بانگھێشت و ڕێنوێنی خەڵک، بەپێی بنەماکانی دینی ئیسلام و شێواز و ڕوانگەی تایبەتی ئەحمەدی موفتیزادە، بە بێ چالاکی سیاسی.[٢]

بەڕێوەبەری دەستکاری

دوای کۆچی دوایی ئەحمەدی موفتیزادە( ک ١٣٧١-١٩٩٣ ز) ، بەپێی گەڵاڵەی بزاڤی دینی و ئایەتی ﴿و امرهم شوری بینهم﴾، مەکتەب قورئان بە شێوەی شوورایی بەڕێوە دەچێ. شوورای مەکتەبی قورئان بە گوێرەی ڕاسپاردەکانی کاکە ئەحمەد، تاکە بەرپرس و بڕیاردەری ئەم بزاڤەیە. لە قۆناخی سێھەمی بزاڤی دینیدا، واتە پاش مردنی ڕێبەر، ھیچ دەسەڵاتێک ژوور دەسەڵاتی شوورا ناکەوێت.

لقەکان دەستکاری

دوای کۆچی دوایی ئەحمەدی موفتیزادە، جیاوازی بیر و بۆچوون و خوێندنەوە، بووە ھۆی لێک ترازانی ئەندامانی مەکتەب و لێبوونەوەی چەندین خوێندنەوەی جیاواز. تەوەری سەرەکی ئەم جیاوازییانە بریتی بوو لە بابەتی «نظارت = چاودێری» .

  • بەشێک لە مەکتەب قورئان، کە بەپێی ژمارە بەشی زۆری مەکتەب قورئان پێک دێنن، لەو باوڕەدان کە ئەحمەدی موفتیزادە، پێش مەرگی، کەسێکی[٣] بۆ چاودێری کاروباری مەکتەب قورئان بۆ دوای مەرگی خۆی ھەڵبژاردووە، تا ئاگاداری مەکتەب و شوورای مەکتەب قورئان بێ کە لە ڕێ لانەدەن. ئەم بەشە، دیاردەی چاودێری «نیزارەت» بە دیاردەیەکی کاتی و تاکتیکی دادەنێن کە ڕێبەری مەکتەب قورئان بە ھۆی پەروەردە نەبوونی ئەندامان و ترس لە لاڕێ بوونی مەکتەب قورئان لە دوای مەرگی خۆی، کەسێکی ھەڵبژاردووە و بۆ جاودێری پەروەردەی کردووە.
  • ئەو بەشەکەی تری مەکتەب، کە بە چەن دەستە[٤] دابەش دەبن، گشت لە بەرامبەر ئەم بیرۆکەدا ھەڵوێستاون و لەو باوڕەدان کە ھێڵی بزاڤی دینی کە کاکە ئەحمەد، مەکتەب قورئانی لە سەر داڕشتووە و لە سەری پێداگر بووە، ڕێگە نادا لە دوای مەرگی ڕێبەر، ھیچ دەسەڵاتێک، لە ژێر ھیچ ناوێکدا، ژوور دەسەڵاتی شوورا بکەوێت و دیاردەی نیزارەتی تایبەتی، ڕەد دەکەنەوە.[٥]

ئەم بەشە لە مەکتەب قورئان پێیان وایە: کە ھیچ بەڵگە و شانەکێ بۆ سەلماندنی نیزارەت، لە ئاسەوار و بەرھەمەکانی کاکە ئەحمەددا نییە و ئەو ئەدرەسانەی کە ئاماژە بە نیزارەت دەکا، ھیچ پێوەندییەکیان بە دوای مەرگی ئەحمەدی موفتیزادەوە نییە.

پێگە دەستکاری

  1. پێگەی سەرەکی مەکتەب قورئان، ماڵی ئەحمەدی موفتیزادە لە شاری سنەیە. ئێستاکە قەوارەی سەرەکی مەکتەب، کە باوڕیان بە نیزارەتە، کاروباری مەکتەب بە شێوەی «شوورا» لەم پێگەدا بەڕێوە دەبەن.
  2. بەشێکی تری ئەندامانی مەکتەب، کە لە ژێر ناوی «مەکتەب قورئانی کوردستان» چالاکی دەکەن، باوڕیان بە دیاردەی نیزارەت «چاودێر» لە شوورادا نییە و لە شوێنێکی جیاواز[٦]، کار و باری مەکتەب بە شێوەی «شوورا» بەڕێوە دەبەن.
  3. بەشێکی تر لە ئەندامانی مەکتەب، کە زۆربەیان لە شاگردانی نزیکی ئەحمەد موفتیزادەن [٧]، بەرھەڵستی دیاردەی نیزارەت بوون و بەهۆی بیر و بۆچوونی جیاواز، لە دوو دەستەی پێشوو دابڕاون و ھیچ شوێن و ناوێکی تایبەتییان نییە.

ماڵپەڕ دەستکاری

[١] ٢٠ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

پەراوێز دەستکاری

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 5ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 1ی Septemberی 2014. Retrieved 1ی Februaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ سەعدی قوڕەیشی
  4. ^ وەک لایەنگرانی «حەسەن ئەمینی» کە لە ژێر ناوی «مەکتەب قورئانی کوردستان» چالاکی دەکەن، ھەروەھا یەکەم شاگردانی ئەحمەد موفتیزادە، وەک: عەزیز ئەمینی، ئەمیر عوبەیدی نیا، ئەمین ئەکبەری و... کە بە ھۆی جیاوازی لە کۆتەرەی سەرەکی مەکتەب جیا بوونەوە.
  5. ^ کتێبی حکوومەتی ئیسلامی/ئەحمەد موفتیزادە
  6. ^ پێگەی سەرەکی مەکتەب قورئانی کوردستان، ماڵی حەسەن ئەمینییە
  7. ^ شاگردانی نزیکی ئەحمەدی موفتیزادە، کە خۆی بە نزیکترین کەسانی ناو دەبا و ساڵانێکی زۆر، بەڕێوەبردنی کاروباری مەکتەبی پێ سپاردبوون، وەک:عەزیز ئەمینی، عومەر تووتمەری، بورهان حسێنی، حەمید دەباغی، ڕەزا بەنی نەجار، ئەمیر عوبەیدی نیا و...

سەرچاوە دەستکاری

[٢][بەستەری مردوو]

[ http://maktabquran.org%7C[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] ماڵپە‌ڕی فە‌رمی مە‌کتە‌ب قورئان]