مەمنوون حوسێن (بە ئوردوو: ممنون حسین؛ لەدایکبووی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٠ – مردووی ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١) سیاسەتوان و پیشەگەرێکی پاکستانی بوو کە لە ساڵی ٢٠١٣ ھەتا ٢٠١٨ وەکوو دوازدەھەمین سەرۆک کۆماری پاکستان خزمەتی کرد. ئەو لە حوزەیرانی ١٩٩٩ لەلایەن سەرۆک کۆمار ڕەفیق تەرار بوو بە پارێزگاری سیند، بەڵام لەبەر کودەتای سەربازیی ١٩٩٩ی پاکستان لەسەر پۆستەکەیان لابرد.[١][٢] حوسێن لە تەممووزی ٢٠١٣ بوو بە کاندیدای سەرۆک کۆماری پاکستان.[٣][٤] حوسێن لەدوای سوێندخواردن کە لەلای سەرۆکی دادگای پاکستان لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بەڕێوەچوو، بوو بە دوازدەھەمین سەرۆک کۆماری پاکستان.[٤][٥] حوسێن کاتێک سەرۆک کۆمار بوو، کەسایەتییەکی کەم قسە بوو و ڕۆڵەکەی لە سیاسەتی نیشتمانیی پاکستاندا بە کەمی دەبیندرا، گەرچی ئەو لە یەک بەرنامەی بنبڕکردنی شەپڵەی منداڵان بەشداری ھەبووە.[٦]

مەمنوون حوسێن
ممنون حُسین لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ئاگرە (بەریتانی ڕاجلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٠ ساڵ ژیاوە)
کەراچی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Institute of Business Administration, Karachi
  • University of Karachi لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، entrepreneur لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبPakistan Muslim League (N) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەسەرۆک کۆماری پاکستان (٢٠١٣–٢٠١٨)، Governor of Sindh (١٩٩٩–١٩٩٩) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

مردن دەستکاری

لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١، مەمنوون حوسێن لە کەراچی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا گیانی لەدەستدا. لە شوباتی ساڵی ٢٠٢٠، ئەو تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو و چوو ژێر دەرمان.[٧][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Profile: Pakistani President Mamnoon Hussain". BBC News. 9 September 2013. Retrieved 21 September 2016.
  2. ^ ئ ا "Former Pakistan president Mamnoon Hussain passes away". The Hindu (بە ئینگلیزی). PTI. 15 July 2021. ISSN 0971-751X. Retrieved 15 July 2021.{{cite news}}: CS1 maint: others (link)
  3. ^ Staff report (9 September 2013). "Profile:Pakistani President Mamnoon Hussain". BBC Pakistan Bureau, 2013. BBC Pakistan Bureau. Retrieved 19 January 2015.
  4. ^ ئ ا The Newspaper's Staff Reporter (9 September 2013). "Mamnoon Hussain takes oath today". Islamabad: Dawn News, 2013. Dawn. p. 1. Archived from the original on 9 September 2013. Retrieved 19 January 2015.
  5. ^ Staff report (9 September 2013). "Mamnoon Hussain takes oath as country's 12th president". Pakistan Today. Islamabad. Pakistan Today. Archived from the original on 9 September 2013. Retrieved 19 January 2015.
  6. ^ Rashid, Haroon (3 March 2014). "Mamnoon Hussain: Pakistan's 'invisible' president". BBC News. Retrieved 21 September 2016.
  7. ^ "Former president Mamnoon Hussain passes away in Karachi at 80". Dawn. 14 July 2021.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری