مەلاھات گورسێل

(لە مەلاهات گورسێلەوە ڕەوانە کراوە)

مەلاھات گورسێل (بە تورکی: Melahat Gürsel؛ ١٩٠٠ – ٢٣ی شوباتی ١٩٧٥) خانمی یەکەمی تورکیا بووە لە ٢٧ی ئایاری ١٩٦٠ تا ٢٨ی ئازاری ١٩٦٦ لە سەردەمی سەرۆکایەتی ھاوسەرەکەی جەمال گورسێل.[١] مەلاھات لە ساڵی ١٩٠٠ لەدایکبووە[٢] باوکی سەرۆکی ئەندازیار بوو لە کەشتی کروزەری عوسمانی حەمیدیە. لە ساڵی ١٩٢٧ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەری سوپا جەمال بەی دەکات. لەم ھاوسەرگیرییەدا کوڕێک ئۆزدەمیر لەدایک بوو. ئەو دوو ھاوسەرە کچێکیان بەخێو کردووە تورکان.[١]

مەلاهات گورسێل
بە تورکی: Melahat Gürsel
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٠
ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
مردن٢٣ی شوباتی ١٩٧٥(١٩٧٥-٠٢-٢٣) (٧٥ ساڵ ژیاوە)
ئیزمیر، تورکیا
ھۆی مەرگجەڵدەی دڵ
شوێنی ناشتنZincirlikuyu Cemetery
ھاوسەرجەمال گورسیل
زمانی زگماکیتورکی
زمانەکانی ئاخاوتنتورکی
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانخانمی یەکەمی تورکیا

لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی دەنیز بۆستانلی لە کارشییاکا لە ئیزمیر کاتژمێر ١١:٣٠ لە ٢٣ی شوباتی ١٩٧٥ کۆچی دوایی کرد، ڕۆژی دواتر تەرمی ناوبراو گواسترایەوە بۆ ئەستەنبوڵ و دوای پرسە ئایینییەکە لە گۆڕستانی زینچرلیکویو بە خاک سپێردرا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Çankaya'nın First Lady'leri". Hürriyet (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 15 April 2007. Retrieved 13 February 2019.
  2. ^ ئ ا "Yıllar: 1975, Aylar: 2, Günler: 34". Cumhuriyet Arşivi (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 14 February 2019. ١٥ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.