مەسروور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

مەسروور بارزانی (لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٦٩)[١] سیاسەتوانێکی کورد و سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانە.[٢] بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە. ئەو کوڕی گەورەی مەسعوود بارزانییە و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان زانستە ڕامیارییەکانی خوێندووە.[٣]

مەسروور بارزانی

لەدایکبوون (١٩٦٩-٠٣-٠٢) ٢ی ئازاری ١٩٦٩ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
نەتەوەکورد
خوێندنگەزانکۆی ئەمریکی (لە واشینتۆن)
پیشەسەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان (١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ - ئێستا)
ئۆفیسبەرپرسی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
پێشپێگە دامەزرا
حیزبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئایینئیسلام (سوننە)
مناڵ(ەکان)٤ ئارین مەسرور بارزانی
خزمەکانمەسعوود بارزانی (باوک)
مستەفا بارزانی (باپیر)
نێچیرڤان بارزانی (ئامۆزا)

ژیان

خوێندن

وێڕای ئەوە بەشێک لەتەمەنی منداڵی لەسەر شاخ بەسەربرد، مەسروور بارزانی خوێندنی ئامادەیی لە ئێڕان تەواودەکات. دواتر بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس چووەتە بەریتانیا و لەوێ کۆرسی زمانی ئینگلیزی خوێندووە. پاشان لە ئەمریکا لەساڵانی ١٩٩٣بۆ ١٩٩٧، خوێندنی زانستە سیاسییەکانی لەزانکۆی ئەمریکا لە واشینتۆن دیسی تەواوکردووە. دواتر، ماستەری خوێندووە لەسەر ئاشتی و چارەسەری ناکۆکییەکان.[٤]

ژیانی سیاسی

لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بووەتە پێشمەرگە لە شۆڕشی گوڵان و لەشەری خواکورک بەشداربووە لەبەرامبەر ڕێژێمی بەعس.[٤] دواتر بۆ خوێندن چووەتە ئێرن، بەریتانیا و ئەمریکا تا لە ساڵی ١٩٨٨، گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لەکۆنگرەی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئەندامی ناوەندی ھەڵبژێردراوە و دواتر لەناو حزبەکە چەند پلەیەکی دیکەی پێدرا وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ھەروەھا کرا بەبەڕێوبەری دەزگای پاراستن. لەکۆنگرەی ١٣ی پارتی لە ساڵی ٢٠١٠، وەک ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکە پاڵێورا بەڵام وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی دیاریکرا. لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتەی ھەرێمی کوردستان ئەوا مەسروور بارزانی وەک ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت.[٥] لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩، وەک سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو و تا ئێستاش لەو پلەدایە.[٢]

چالاکییەکان

لە ساڵی ٢٠٠٥، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دادەمەزرێنێت کەڕێخکراوێکی خێرخوازی و قازانج نەویستە.[٦] لە ساڵی ٢٠١٣، زانکۆی ئەمریکی لەدھۆک دەکاتەوە و سەرۆکی فەخری زانکۆکەشە.[٧]

سەرچاوەکان

  1. ^ "شوێنی لەدایکبوونی مەسروور بارزانی لە چۆمان". www.rudaw.net. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان متمانەی پەرلەمانی پێ بەخشرا ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، کوردستان ٢٤، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ "مەسرور بارزانی کێیە لەھەرێمی کوردستان". ماڵپەڕی گوڵان. ٢٨/٠٦/٢٠١٧: ١٥:٥٦:٠٥. Retrieved 3ی Decemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help) ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ "ئینفۆگرافیک | ژیاننامەی مەسروور بارزانی". پەڕەی فەیسبووکی خەندان. Retrieved 14ی Decemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  6. ^ "ئێمە کێین". دەزگای خێرخوازی بارزانی. Retrieved 14ی Decemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help) ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Board of Trustees". ماڵپەڕی زانکۆی ئەمریکی - کوردستان لەدھۆک. Retrieved 14ی Decemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان