مەزڵووم دۆغان (لەدایکبووی ١٩٥٥ لە تەمان، دەپ، خارپێت – مردووی ٢١ی ئازاری ١٩٨٢ لە ئامەد) یەکێکە لە دامەزرێنەران و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو.[١]

مەزڵووم دۆغان

لەدایکبوون١٩٥٥
مەرگ٢١ی ئازاری ١٩٨٢ (تەمەن ٢٧)
ھۆکاری مەرگخۆسووتاندن
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترMazlum Doğan
پیشەچالاکی سیاسی
حیزبی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان

مەزڵووم دۆغان لە بنەماڵەیەکی سەر بە ئایینی عەلەوی لەدایکبوو.[٢]

لە ساڵی ١٩٧٩ مەزڵووم لەلایەن حکوومەتی ئەوکاتی تورکیا دەگیرێت، لە ڕۆژی نەورۆزی ١٩٨٢ لەگەڵ سێ لە ھەڤالانی زیندان ئاگریان لەخۆبەردا، لە ئەنجامدا ھەرسێکیان گیانیان لە دەستدا.[٣] ھەر بەھۆی ئەم ڕووداوەوە مەلزووم بووە سیمبوولی نەورۆز لە باکووری کوردستان،[٤] ھەر دەم لە چالاکییەکانی نەورۆز لە باکووری کوردستان وێنەکانی بەدیوارەکان ھەڵدەواسن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://www.xendan.org/drejam.aspx?=hewal&jmara=86530&Jor=1[بەستەری مردوو]
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 11ی Augustی 2016. Retrieved 25ی Octoberی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١١ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://rojevakurdistan.org/index.php/kuerdistan/8980-mazlum-doan-mezar-banda-anld[بەستەری مردوو]
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 9ی Aprilی 2016. Retrieved 21ی Marchی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٩ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.