مەدیەن یان شارەکانی شوعەیب (بە عەرەبی: مَدیَن یان مَدائِن شعیب) شارێکی شوێنەوارییە، چەند ماڵێک و پەرستگایەکی داتاشراو لە بەرد و چیاکان، دەکەوێتە ناوچەیەک لە شاری (البدع). ئەم شارە بە شوێنەواری شاری بەرد (شارەکانی ساڵح) دەچێت و کۆمەڵێ لە زانایانی بواری شوێنەوارناسی وای بۆ دەچن کە دەگەڕێتەوە بۆ ھەزارەی دووەمی پێش زایین و خەڵکەکەشی گەلی مەدیەن بوون.

مەدیەن چەند جارێک لە دەقەکانی تەوراتدا باس کراوە، ھەروەھا لە قورئانی پیرۆزیشدا ھاتووە کە پێغەمبەر مووسا پەنای بردووە بۆ ئەم شوێنە و نیشتنگەکانیان نزیکە لە نیشتنگەکانی گەلی سەموود و خوای گەورە پێغەمبەرێکی بۆ خەڵکی مەدیەن نارد بۆ ھیدایەت دانیان بەڵام ڕەتیان کردەوە و سزا دران.

شوێن دەستکاری

مەدیەن دەکەوێتە نزیک شاری (البدع) سەر بە ناوچەی (تەببوک) کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شانشینی عەرەبیی سعودی، و مەودای نێوان ئەم شارە و شاری تەببوک نزیکەی ١٧٠ کیلۆمەترە.

وێنە دەستکاری

بڕوانە ئەمانەش دەستکاری

ڤیدیۆ دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری