مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی

مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی خەڵاتێکە کەوا لەلایەن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبەخشرێت. خەڵاتەکە وەک پێزانیێکە بۆ ئەو کەسایەتیانەی کەوا کاریگەرییەکی بەرچاویان ھەبووە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و خزمەتکردن بە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[١] خەڵاتەکە تەنھا بۆ ھاوڵاتیانی ئەمریکی نییە، دەکرێت ھاوڵاتیانی بیانیش وەریگرن. ھەرچەندە خەڵاتێکی مەدەنییە، دەکرێت ببەخشرێتە سەربازان و ئەفسەرانیش.

مەدالیای[بەستەری مردوو] ئازادی سەرۆکایەتی

مێژووی خەڵاتەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٥ کە ئەوکات لەلایەن سەرۆک ھاری ئێس ترومنەوە دانراوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٣ەوە لەژێر ناوی مەدالیای ئازادی دەبەخشرێت.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Executive Order 9586, signed July 6, 1945; Federal Register 10 FR 8523, July 10, 1945