مێژووی نژیاروانی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێک کە مرۆڤ بۆ ژیان و ھەروەھا پاراستنی خۆی لە سەرمای زستان و گەرمای ھاوین ناچار بە دروستکردنی سەرپەنایەک بوو و بۆ بنیاتنانی ئەم سەرپەنایە ئیھامی لە ئەشکەوتەکان یان سێبەری دارەکانەوە وەردەگرت. بە گشتی ژیانی مرۆڤ لە ئەشکەوتەکانەوە دەستی پێ کرد و نژیاروانی لە سەردەمی پێش مێژوودا بنەماییترین پێویستییەکانی مرۆڤی وەکوو دروستکردنی سەرپەنا و خانوو دابین کردووە. نژیاروانی بەپێچەوانەی درووستکردنی کەرەسەیەک وەکوو تەورەبەردینە یان دەفری گڵکار لانیکەم ھەمووکات بەیارمەتی و تێکۆشانی گشتی نەک تێکۆشانی تاکەکەسی پێک دێت، لەڕاستیدا شێوەی تێکۆشانی ئامانجدار و زانایانەی تاقمێ لە خەڵکـە کە لە نێو شوێنێکی مێژوویی تایبەتدا کار دەکەن. ھەر بۆیە لە درێژایی زەماندا نژیاروانی بەھیچ شێوەیەک وەکوو شتێکی تایبەت بە مێژووی ھونەر نەبووە. بەڵکوو داییمە وەکوو ھۆکارێکی گرینگ، لەسەر مێژووی کۆمەڵایەتیی ڕگەزی مرۆڤەکانیشدا کاریگەریی ھەبووە.

پارتێنۆن لە ئەتینا

سەرچاوەکان دەستکاری

  • آشنایی با معماری جهان-دکتر محمد ابراهیم زارعی