میژووی ئاینەکان ئاماژەیە بۆ تۆماری بیر و ئەزموونە باوەڕیەکان کە مرۆڤ باوەری پێی ھەبووە لە سەردەمە پێشینەکاندا، وە ئەم تۆمارەش لە مێژووی ئاینەکان لەگەڵ داھێنانی نووسیندا دەست پێدەکات بە نزیکەی ٥٠٠٠ ساڵ واتا ٣٠٠٠ ساڵ پ. ز لەوپەری رۆژھەڵات. بەڵام ماوەی پێش مێژووی ئاینەکان پەیوەستە بە لێکۆڵینەوەی بیروباوەڕە ئاینیەکانەوە کە پێش دەرکەوتنی تۆمارە نووسراوەکان دۆزراوەتەوە. ھەرچی خشتەی کاتی ئاینیشە ئەوە مێژوویەکی زنجیرەیی بەراوردی ئاینیە.

ھە‏‏‏ندێ ھێمای ئاین‏‏‏ە‏‏‏كان

ھەرچی وشەی  "ئاین"یشە  وەرگێڕانێکی ڕوونی نەبوو لە زمانە نا ئەوروپیەکان تەنھا دوای داگیرکردن نەبێ.

مێژووی لێکۆڵینەوەی ئاینەکان دەستکاری

لێکۆڵینەوەی ئاینەکان لە سەدەی ١٩ ەوە لە ئەڵمانیا دەستی پێکرد لە قوتابخانەیەک بە ناوی Religionsgeschichtliche Schule کە قوتابخانەیەکی بیری بوو ٫ ئەمەش یەکەم ھەنگاوی ڕێکخراو بوو بۆ لێکۆڵینەوەی ئاینەکان وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی. وە ئەم قوتابخانەیە لە کاتێکدا دەرکەوت کە لێکۆڵینەوەی پەڕتووکی پیرۆز گەشەی بەخۆوە دەبینی لە ئەڵمانیا و شوێنەکانیتر.

کورتەباسێکی گشتی دەستکاری

سەدەی ١٩ زیادبوونێکی گەورەی بەخۆوە بینی لە  زانستی ڕۆشنبیری و ئاینەکانیتر٫وەھەروەھا بنیاتنانی بزووتنەوە ئاینیەکان و مێژووە کۆمەڵایەتیەکان. قوتابخانەی (مێژووی ئاینەکان) فراوان بوو بە لەبەرچاوگرتنی فرەجۆری ئاینی بەھۆی پەیوەستی بە حاڵەتە کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانەوە بۆ کۆمەڵەکی دیاریکراو.

وە بەڵگەنەویستە کە ئاینە نموونەییەکان بە قۆناغەکانی گەشەسەندندا ڕۆیشتوون لە کۆمەڵگەی ئاساییەوە بۆ کۆمەڵگا ئاڵۆزەکان، بەتایبەت لە ھاوبەش دانانەوە بۆ یەکتاپەرستی وە لە پەرشوبڵاویەوە بۆ ڕێکخستن.

بنەماکان دەستکاری

کۆنترین بەڵگە دەربارەی باوەڕە ئاینیەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ھەزار ساڵ و بەتایبەت لە چاخی بەردینی ناوەڕاست و خواروو، زانایانی شوێنەوارناسی ئاماژە بۆ شوێنە داپۆشراوە جیھانیە کۆنەکان دەکەن ھی مرۆڤە سەرەتاییەکان کە تەمەنیان دەگاتە زیاتر لە ٣٠٠٠٠٠ ساڵ کە ئەمە بەڵگەیە لەسەر بوونی ئاین لە زەمانێکی زووەوە. وە بەڵگەیەکیتریش ھەیە لەسەر پارچە شوێنەوارێکی ھێمایی کە ھی سەرەتاییە پێشینەکانن لە شوێنە مێژووییەکانی چاخی بەردینی ناوەڕاست لە ئەفریقیا. لەگەڵ ئەوەی لێکدانەوەی ئەم پارچە شوێنەواریە کە بیروباوەڕی ئاینی بن بۆتە جێگای مشتومڕ بەڵام بەڵگەکانی زانایانی شوێنەواری کە لە چاخە دوایینەکانەوە ھەیانە کەمتر جێگای مشتومڕن. بەشێوەیەکی گشتی زانایان ژمارەیەکی زۆری پارچەی شوێنەواریان لە چاخی بەردینی سەرووەوە دۆزیوەتەوە کە گوزارشت لە بیروباوەڕی ئاینی دەکەن. لەو نموونانەش کە پەیوەستن بە بیرباوەرە ئایینیەکان پیاوی شێرو پەیکەرەکانی ڤینۆس و وێنەکێشراوەکانی سەر دیواری ئەشگەوتی شوفیت وە ڕێوڕەسمەکانی ناشتنی پاکی سونجیر.

لەسەدەی ١٩ دا چەند تیۆریایەکی جیاواز دەرکەوتن دەربارەی بنچینەی ئاینەکان دژی ئەو قسەوباسە کۆنانە کە دەیانووت مەسیحیەت بنچینەی ئاینەکانە. تیۆرزانی کۆن ادوارت برنت و تایلور و ھربت سبینسر تیۆری ڕۆحانیان دەرکرد لە کاتێکدا کە جۆن لۆبۆکی بایۆلۆجییست گوزارشتی ئارەزووی ڕەگەزی بەکارھێنا. لەم نێوەندەدا زانای ئاینی ماکس کۆلەر ئاینی وەکو چێژ لێکدایەوە، لە کۆتاییشدا زانای فۆلکلۆری ویلھام ماندرت  بنچینەی ئاینەکانی گێڕایەوە بۆ لێکدانەوە ئەفسانەییەکان و ڕووداوە سرووشتیەکان. بەڵام ھەموو ئەم تیۆریانە ڕەخنەیان لێ گیراوە بەشێوەیەکی بەرفراوان و کۆ دەنگیەک لەسەر بنچینەی ئاینی نەدۆزراوەتەوە. 

سەرچاوەکان دەستکاری